Skip to content

کۆچبەری نوێ لە ئایسلاند

بەخێربێن بۆ ئایسلەند

  • کۆچکردن بۆ وڵاتێکی نوێ هەنگاوێکی گەورەیە.
  • خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی جیاواز، دۆزینەوەی بژێوی ژیانی نوێ و دروستکردنی ماڵێکی باش بۆ خۆت و خێزانت لەوانەیە کاتێکی درێژ بخایەنێت..
  • ئەزمونکردنی هەستی جۆراوجۆر لەوکاتەدا سرووشتییە، هەر وەک چێژوەرگرتن، گەشبینی و وروژان. بەڵام هەروەها هەستی وەکوو خەم، دڵەڕاوکێ، نائومێدى، پەشيمان بوونەوە، شەکەتى و تووڕەییش هەیە.
  • تەنانەت ئەگەرچی زۆرێک لە شتەکان جیاوازن، سەیر و سەمەرەو و دژوار بن، زۆر شتیش هەیە کە باش و سەرنجڕاکێشن. بە مەراق و ئەرێنی بوون سەبارەت بە شتی نوێ بەنرخە.
  • ئینجا وەک ووتراوە "شتی باش کاتی پێویستە"." هەروەها لەگەڵ خۆت هێور بە.
  •  

 کۆرسی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا

 

  • ئامانجەکانی ئەم خولی پەروەردەیە، گفتوگۆ و تێگەیشتنە لە لایەنی سەرەکی کۆمەڵگای ئایسلەندە. ئەو بەشانە پێک دێن لە:
    • کۆچبەری نوێ لە ئیسلەند
    • مێژوو، جوگرافيا و شێوازی ژیان
    • منداڵ و خێزان
    • تەندروستى
    • پەروەردە و کارامەيى
    • دامەزراندن
    • کۆمەڵگای ديموکراتى و خۆشگوزەرانی
  • بابەتی فێرکاری سەر سلایدەکان بە حەوت زمانی (ئایسلەندی، ئينگليزى، عەرەبى، کوردى، فارسى، پۆڵەندى و ئيسپانیاییە). هەم دەنووسرێن و هەم بەدەنگى بەرز دەخوێندرێنەوە.
  • ڕێنمايى فێرکاری بۆ مامۆستاکان.
  • هەر بەشێک دەسپێدەکات بە ڤیدیۆیەک لە ژیانی ڕۆژانەی ئیسلەند.
  • هەموو بابەتەکان بەردەستە لە www.landneminn.is

زانيارى گشتى لەسەر ئايسلەند

  • ئايسلەند دوورگەيە لە ئوقیانووسی ئەتلەسی و بەشێکە لە باکووری ئەوروپا.
  • ئەم وڵاتە 103,000 کیلۆمەتری دووجایە، دانیشتووانەکەی نزیکەی 364,000کەسە (1 کانوونی دووەمی ساڵی 2020 ) .
  • دانيشتوان لە درێژایی کەناردەريا دەژين، بەڵام کەسێک لە بەرزاییەکان ناژی.
  • زۆربەي خەڵک لە هەرێمی ڕەیکیاڤیک دەژين.
  • ڕەیکیاڤیک پايتەختى ئايسلەندە.
  • ئايسلەند خاوەن چيا، کەنداوی تەنگەبەر، گەل و بیابانێکی زۆرە.
  • هەروەها خاوەن سەهۆڵدانی سروشتی و تاڤگەیە بەڵام دارستانی کەمی هەیە.
  • بەگشتی لە زستان بەفر دەبارێ و زستانەکان زۆر تاریکە – بەڵام هاوینەکان ڕووناکە.
  • ئايسلەند لە ساڵی 1944ـەوە کۆمارى بووە
  • هەڵبژاردن پەرلەمانى هەر 4 ساڵ بەڕێوە دەچێت. پاش هەڵبژاردن حکومەت پێک دەهێنرێت.
  • ئايسلەند وڵاتێکی ئاشتيخوازە و هيچ سوپاىەکی نیشتیمانی نيە. .
  • يەکسانى ڕەگەزی و مافی مرۆڤ لە ياسادا گونجێنراوە.
  • ئايسلەند وڵاتێکی خۆشگوزەرانە. ئەمە واتای ئەمەیە کە خەڵک باجێکی تاڕادەیەک زۆر دەدەن لەسەر حەقدەستیان بەڵام لەبەرانبەردا خزمەتگوزاری جۆراوجۆر وەردەگرن.
  • کۆمپانيا و تاکەکان ناچارن بۆ باج دان لەسەر داهاتەکەیان بە حکومەت.
  • پيشەسازى ماسیگرتن و گەشتوگوزار لە پیشەسازییە گرنگەکانە لە ئايسلەند.
  • کشتوکاڵ (گۆشت و سەوزە) بەرهەم دەهێنرێت و هەروەها گەورە وێستگەی بەرهەمهێنانی گەورەی کارەبا هەیە.
  • زۆر خەڵک هەروەها لە ناو بەڕێوبەرايەتى حکوومی و خزمەتگوزارى، لە سيستەمی پەروەردەيى و سيستەمی تەندروستی کار دەکەن. پيشەسازى و خۆراک بەرهەمهێنان هەروەهابەشێکی سەرەکىیە لە بازاڕی کاری ئایسلەند. 

ناوەندی چەند کەلتووری و زانيارى 

  • ناوەندی چەند کەلتووری و زانيارى دەکەوێتە Árnagata 2-4, 400 Ísafjörður.
  • ماڵپەڕی ناوەندی چەند کەلتووری و زانيارى www.mcc.is
  • لەوێ تۆ دەتوانی بە چەندین زمان زانیاری ورد و بەسوود وەرگری سەبارەت بە کۆچکردن بۆ ئایسلەند یان ژیان لەوی.
  • بۆ زياتر زانيارى، پەیوەندی بکە بە ڕەقەم ژمارەی 4503090 يان بۆ ئيمەێل mcc@mcc.is
  • ناوەندی چەند کەلتووری و زانيارى ڕێکخراوەیەکی گشتییە. ئامۆژگاری و ڕاوێژی دامەزراوە و شارەوانى لەسەرە , کە پێشوازيى پەنابەر يەکێک لە پڕۆژەکانی ئەم ناوەندەیە.

 

Video

Can we improve the content on the site?