Skip to content

ئايسلەندی ئەليکترۆنى

  • خزمەتگوزارى ئەليکترۆنى و پەيوەندى ئەليکترۆنى لە ئايسلەند باوە. www.skilriki.is
  • هەموو دامەزراوە و کۆمپانيايێک وێبسايتيان هەيە بە ناوەڕۆکی زانيارى سەرەکى.
  • تۆ دەتوانيت نامەی ئیمەیل/ ئيمێل نامە و/یان پرسیاری خۆت بنێریت لەڕێگەی چاتی ئۆنلاین
  • پڕکردنەوەی فۆڕمەکان بەشێوەی ئۆنلاین و ناردنی بەڵگەنامەکان وەکوو بەڵگەنامەی سکانکراو لە ڕێگەی ئیمەیلەوەش باوە. هەروەها " واژووی ئەليکترۆنى" بەکار دەهێنرێت.
  • دامەزراوەکان هەروەها زانيارى کەسى و وەڵام بۆ تاکە کەسەکان لەسەر لاپەڕە پارێزراوەکانی لە ماڵپەڕی خۆیان دادەنێن. ئەم لاپەڕەیانە پێیان دەوترێت " لاپەڕەکانم "
  • ئايسلەند ياسای تەواو توندوتیژی هەيە لەسەرپاراستن و گواستنەوەى زانیاری کەسى داتا کە هەم تاکەکان و هەم دامەزراوەکانی حکومی و کۆمپانیاکان دەبێ پەیڕەوی بکەن.

خزمەتگوزارى بانکى لە ئايسلەند تەواو ئەليکترۆنيە

  • هەرکەسێک لەڕێگەی بانکی خۆیەوە خاوەن بانکداری ئۆنلاینە و دەتوانێت هەموو سەوداکانی حیسابی خۆی سەیر بکات، دەتوانێت پارە بگوازێتەوە پارەی پسوولە بدات و سەیری پەڕەی پارەدانەکانی خۆی بکات.
  • تۆ دەتوانی لەڕێگەی تەلەفۆنى زيرەکەوە بە کارتی کاش و کریدیت کارت پارە بدەیت.
  • دەتوانی لەڕێگەی ماڵپەڕی بانکەکان یان پرۆگرامەکانی بانکی سیستەمی بانکداری ئەلیکترۆنی بەکار بێنی.

خزمەتگوزارى چاودێرى تەندروستى هەروەها ئەليکترۆنين ( لەگەڵ خزمەتگوزارى سونەتی)

  • لەسەر ماڵپەڕی www.heilsuvera.is دەتوانيتێک داواکارى بنێريت بۆ کلینیکی چاودێرى تەندروستى پزيشک بۆ ڕەچەتە تازە کردنەوە، بۆ دەسنیشانکردنی کاتی عەیادە/گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ پزیشک و داواکاری بۆ فەحسی خوێن یان بڕوانامەی پزیشکی.
  • تۆ هەمیشە دەتوانی کاتێکی دیدار لە کلینیکی تەندروستی بگرێوە و سەردانی پزیشک یان پەرستارێک بکەیت (سەیری بەشی 4 بکە دەربارەی تەندروستی).

 

بڕوانامەی ئەليکترۆنى Rafræn skilríki

  • بڕوانامەی ئەليکترۆنى لەڕێگەی تەلەفۆنى زيرەک بەکاردەهێنرێت
  • تۆ دەتوانيت داوا بکەيت بۆ بڕوانامەی ئەليکترۆنى لە بانکی خۆت یان لە Auðkenni (Holtagarðar, قاتی 2, 104 Reykjavík). www.audkenni.is; www.skilriki.is
  • پاشان پێويستە بڕۆیت بۆ بانک یان Auðkenni.
  • پێویستە پاسپۆرتێکی بڕواپێکراوت پێبێت، ڕەقەم تەلەفۆنی ئایسلەندی و لەگەڵ ژمارەناسنامەیەکی ئایسلەندی (kennitala).
  • زانستی بەکارهێنانی کۆمپیوتەر/توانای بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەسەر تەلەفۆنی زیرەک بەخێرایی لە ئایسلەند گرنگە. ئەوە ژیانی تۆ ئاسان و ئاسوودە دەکات.
  • هەبوونی ناونیشانی ئیمەیلی خۆت گرنگە.

گواستنەوە - پاس

  • ئايسلەند شەمەندەفەرى یان سیستەمی ميترۆی نییە.
  • خەڵک بە ئوتۆمبێل، پاس، پاسکيل يان بە پیاسە هاتوچۆ دەکەن.
  • هەروەها لەنێوخۆی وڵاتیش توانای هاتووچۆ بە فڕۆکە هەیە لەنێوان هەندێک شوێن.
  • سیستەمی پاس لە www.bus.is بەردەستە.
  • لەوێ تۆ دەتوانيت تۆڕی ڕێگاکە ببینیت، بزانیت کە کام پاس بەکاربێنیت و گەشتێک یان جۆرەکانی جیاوازی گەشت بکڕیت.
  • پارەدان بە پارەش مومکینە بەڵام شۆفێر پارە ناگۆڕێتەوە/ باقی ناداتەوە!

strætó

 

گواستنەوە - ئوتۆمبێل

  • خاوەندارێتی ئوتۆمبێل لەناو جەماوەری خەڵکی ئایسلەند باوە. کڕینی ئۆتۆمبیل لە فرۆشگای ئۆتۆمبیل لە نوێنەرایەتی ئۆتۆمبیلەکان و لەڕێگەی مێدیایی جیاوازی ئۆنلاین مومکینە.
  • هەموو ئۆتۆمبیلەکانی بەکارهێنان دەبێ بیمەکرێن لەلای کۆمپانیایەکی تایبەت بە بیمە.
  • پشتێنى سەلامەتی دەبێ بەکاربهێنرێن بەگوێرەى ياسا لە ئايسلەند.
  • منداڵ دەبێ بەگوێرەی یاسا کورسی ئۆتۆمبیلی گونجاو لەگەڵ کێش و تەمەنی خۆی بەکاربێنێت.
  • لە زستان، بارودۆخی جادەکان بەگشتی خراپ و شەقامەکان سەهۆڵبەندانن. ئۆتۆمبیلەکان دەبێ تایەی زستانی (یان تایەی چوار وەرز) بەکار بێنن. بەتایەی هاوینی، ئەوان گیر دەکەن و ناتوانن بڕۆنە پێشەوە.
  • تایەیی بیزماریش هەیە، بەڵام لە هاوین ناتوانی شۆفێریان پێکەیت، تەنیا بۆ زستانە. ئەوان بەشێوەيەکى سەرەکى بەکاردەهێنرێن لە ناوشار و لە کاتی بارینی بەفری قورسدا.

وانەی شۆفێری و مۆڵەتی شۆفێری

  • بەگوێرەى ياسای هاتوچۆ، بەبێ مۆڵەتی بڕواپێکراوی شۆفێری بەکارهێنانی ئۆتۆمبیل یان ماتۆر سیکل قەدەغەیە.
  • دەسەهەڵاتی هەرێمیئ مۆڵەتی شۆفێری دەردەکات. سەیری یاساکان بکە:
  • www.syslumenn.is/thjonusta/skirteini-vegabref-vottord/okuskirteini
  • مۆڵەتی شۆفێری لە ئایسلەند، که لەسەر بنەمای مۆڵەتی شۆفێری بیانییە، دەبێ مۆڵەتێکی شۆفێری بڕواپێکراو کە لە وڵاتی خۆت وەرتگرتووە و مۆڵەتی نیشتەجێبوون لە فەرمانگەى تۆماری نەتەوەیی ئایسلەند پیشان بدەیت. (www.skra.is)
  • تەمەنی شۆفێری لە ئایسلەند 17 ساڵە. تۆ دەتوانی لە 16 دەست بکەیت بە فێربوونی وانەی شۆفێری. وانەی شۆفێری هەم لەگەڵ ڕاهێنەرە بەشێوەی کرداری و هەم لە فێرگەی شۆفێرییە بەشێوەی وانەوتنەوە. لە تاقیکاری شۆفێری لەوانەیە وەرگێڕ بەکار بهێنرێت. www.samgongustofa.is

وانەی ئایسلەندی

  • ناوەندەکانی فێربوونی هەمیشەیی، فێرگەکانی زمان و ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەری کۆرسەکانی زمانی ئایسلەندی پێشکەش دەکەن.
  • تۆ دەتوانيت هەڵببژێريت لەنێوان پۆلی بەيانى يان ئێوارە.
  • کۆرسی خوێندن لە قوتابخانەکان بەخۆڕایی نییە بەڵام بەگشتی دەکڕێ لە یەکێتی خۆت دەستی بخەیت(بەگوێرەى یاسای هەر يەکێتی) يان بۆ کەسانێک کە شیاوی وەرگرتنی یارمەتین یارمەتی تێچوون وەرگیرێت لە بەڕێوەبەرایەتی کار یان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی لە شارەوانی تۆ.
  • میسۆن لوتەران/ کۆمەڵەی بانگخوازانی مەسیحیی ئایسلەندی کورسی ئایسلەندی بەلاش پێشکەش دەکات لە ڕەیکیاڤیک، www.sik.is و ڕێکخراوەکانی ئایینی و ڕێکخراوەکانی یارمەتیدەری تر ئەم کارە ئەنجام دەدەن.

فێربوونی زمانی ئایسلەندی

  • ئەوەی زۆرگرنگە فێربوونی ئایسلەندىە – هەروەک هەر تاکێکیش ئەوەندەی دەتوانێ.
  • تۆ دەتوانيت زمانی ئایسلەندى فێر ببيت لە زۆر ڕێگاوە، بە بێکۆتایی یان بە پچڕان لەنێوانیدا. زۆربەى خەڵک پێويستە کۆرسەکان تێپەڕێنن تا یارمەتیت بدات لە :
    • پرۆگرامەکانی زمان و ناوەڕۆکی خۆڕایی لە تەلەفۆنەکەتدا بەکار بهێنیت.
    • بەکارهێنان ئاپەکانی فرۆشگا، بۆ سەیرکردنی بەرهەم ، نرخ و ئۆفەرەکان.
    • مەتریالی ئەليکترۆنى بۆ منداڵ بەکاربێنیت، کتێبی منداڵ بخوێنیەوە و گوێ بگری بۆ چيرۆک و سەیری بەرنامەی منداڵان بکەیت.
    • گوێ بگرە بۆ مۆسيقای ئایسلەندى.
    • بابەتی سووک لە مێدیای کۆمەڵایەتی و مێدیای هەواڵ بخوێنەوە و گوێ بگرە.
    • سەیری هێما و نیشانە و لەیبڵەکان بکە لە فرۆشگاکان، لەدەرەوەی بیناکان.
    • سەیری بابەتەکان بکە بە ژێرنووسی ئایسلەندی و بابەتەکان بە ئایسلەندی تەماشا بکە.
    • لەماڵەخۆت بابەتەکان بەناوی ئایسلەندی نیشانە بکە – بەمشێوەیە هەر ڕۆژ وشەکان دەبینیت.
    • هەر ڕۆژ سەیری هەندێک شت بکە، گوێ بگرە، بنووسە، و بخوێنەوە و پێیدابچۆوە و کەمێک شت زیاد بکە .
    • هەرکاتێک تۆ هەلت دەست کەوت ئایسلەندى (تەنانەت ئەگەر تۆ ئينگليزى بزانيت) بەکار بهێنە، بۆ نموونە لە فرۆشگا لە پرسیارکردن و داوای یارمەتی ناترسێیت.

چالاکى کرداری و متمانە بەخۆ بوون 

بۆ نموونە دەتوانی بەشداری خۆت لە گۆمەڵگادا زیاد بکەیت:

  • بەشداری لە چالاکىیەکانی يارمەتىدەرانە، چاڵاکى کۆمەڵايەتى، چاڵاکى ڕابواردن، يان کۆمەڵگەی ئايينى.
  • بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی کۆچبەرانی خاچی سوور
  • بەشداری لە چالاکییەکانی باوانی منداڵەکانی خۆت و گفتوگۆ و مشتومر لە گرووپەکانی تایبەت بە باوان یان گرووپەجۆراوجۆرەکانی تر لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
  • پرسیارکردن و گەڕان بەدوای یارمەتی، بۆ نموونە مامۆستاکان، دراوسێیەکان یان باوانی هاوپۆلەکانی منداڵەکانی خۆت.

بەدیهێنای متمانە بەخۆبوون گرنگە و ڕێگە دەدات بە هەڵگرتنەوەی یەکەم هەنگاو

  • دەست بکەی بە بەکارهێنانی ئەم زمانە(بۆ نموونە تەنها کڕینی کووپێک قاوە لە بەنزینخانە یان کڕینی دۆندرمە لەفرۆشگای دۆندرمە و وتنی بەیانیت باش).
  • دەستپێشخەرى بۆ گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک و ناسینی خەڵک.
  • هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هاوڕێیەک کە لەگەڵ تۆ بە زمانی ئایسلەندی قسە بکات.
  • ڕۆیشتن بۆ شوێنی نوێ
  • تاقیکردنەوەی شتە نوێیەکان
Can we improve the content on the site?