Skip to content

ژیانی هاوبەش

  • کاتێک تاکەکان وەک کەپڵ پێکەوە دەژین بەڵام هاوسەرگیریان نەکردووە، ژیانی هاوبەشیان هەیە.
  • دەکرێ ژیانی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی نیشتیمانی ئایسلەند تۆمار بکەیت.
  • کەوایە تاکەکان دەتوانن بۆ نموونە کارتی باجی هاوبەشی ژیانیان بۆ کەمکردنەوەی باج بەکار بێنن بەڵام هەمان مافی هاوسەری خێزانیان نیە.

جیابوونەوە

  • کەپڵی خێزاندار دەتوانن داوای جیابوونەوەی یاسایی بکەن پێکەوە یان بەجیا (ژیان لە شوێنی جیا). پاش جیابوونەوەی یاسایی لە ماوەی شەش مانگا دا تەڵاق جێبەجێ دەکرێت. دەتوانیت ئەمە لە نووسینگەی دەسەڵاتی ناوچەدا بکەیت.
  • کاتی تەڵاق یان جیابوونەوەی یاسایی، دەبێ ڕێکەوتن بکرێت لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەدا بۆ سەرپەرشتی منداڵەکان، دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی یاسایی و دانی تێچوونەکانی پاڵپشتی منداڵ. دەسەڵاتی ناوچە بۆ دیدار یان دانیشتنەکانی دادگاییکردنی ئۆنلاین باوان بانگهێشت دەکات.
  • کاتێک کەپڵەکان منداڵی هاوبەشیان هەیە و جیا دەبنەوە، بەگشتی باوان سەرپەرشتی هاوبەشیان دەبێت.
  • کاتی جیابوونەوە، ئیتر ڕەوا نییە مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە هۆی هاوسەرگیریی. کاتی حەز و ویست بۆ بەردەوامبوونی ژیان لە ئایسلەند، دەبێ داوای مۆڵەتی نیشتەجێبوون و نوێ بە هۆیەکی تر بکرێت. www.utl.is

پارەدانەوەکانی پاڵپشتی منداڵ

  • دایک یان باوکێک کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی یاسایی منداڵە دەتوانێت بۆ دابینکردنی تێچووی پاڵپشتی منداڵ لە باوانەکەی تر داوای پشتگیری بکات بۆ منداڵەکەی خۆی.
  • پشتگیری سەرەتایی منداڵ لە 1ی کانوونی دووهەمی 2021 بڕەکەی is ISK 36,845.
  • پاڵپشتی منداڵ مافی منداڵە و دەبێ بۆ تەغزیە، جلوبەرگ و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی منداڵ بەکار بهێنرێت.
  • گەر منداڵێک لە دەرەوەی ژیانی هاوبەش یان هاوسەریدا لەدایک بووبێت، باوان دەتوانن ڕێککەوتنامەی پاڵپشتی منداڵ تەنزیم بکەن.
  • باوان خۆیان دەتوانن کۆکردنەوە و دانی تێچوونەکان دابینکردن بۆ تێچوونەکانی منداڵ بگرنە ئەستۆ.
  • دامەزراوەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی حکوومەت دەشتوانێت ئەگەر داوا بکرێت، وەک ناوبژیوان هەستێت بۆ پارەدان بە باوان لە شوێنی نیشتەجێبوونی یاساییدا. لێرە داوا بکە www.tr.is
  • لێرە زانیاری وەرگرە www.island.is/medlag

توندوتیژی لە پەیوەندییەکاندا

  • لە ئایسلەند توندوتیژی قەدەغەیە. ئەمە خێزانەکان، پەیوەندی ئەویندارانە، لەگەڵ هاوبەش و هاوسەرەکان لەخۆ دەگرێت.
  • بەپێی یاسا چ شتێک توندوتیژی دێتە ئەژمار؟
    • خراپ مامەڵەکردن لە کەسێکی تر لە ڕووی جەستە، ڕەگەز و فیسیۆلۆجی یان دارایی.
    • ترساندن یان زیانگەیاندن بە مرۆڤێکی تر.
    • گۆشەگیرکردنی مرۆڤێکی تر یان شکاندنەوەی ئەوان لە ڕووی دەروونییەوە.
    • ڕاشڵەکاندنیان / فەلاقە یان زلە لێدانی منداڵ
  • توندوتیژی لە پەیوەندییە نزیکەکاندا (توندوتیژی ناوماڵ) کاتێک ڕوو دەدات هۆکاری توندوتیژی لەگەڵ تۆدا پەیوەندی هەبێت، بۆ نموونە هاوبەش، هاوسەری پێشوو، ئەندامی خێزان، هاوڕێ یان خزمەتکار.

توندوتیژی و یارمەتی

  • پۆلیسی ئایسلەند توندوتیژی ناوماڵ و توندتیژی تریش بە جیدی وەردەگرێت. هەردەم دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ 112.
  • لەسەر ماڵپەڕی www.112.is دەتوانیت لە گفتوگۆ ئۆنلاین لەگەڵ نۆبەی فریاگوزاری بەشدار بیت و داوای یارمەتی بکەیت و زانیاری بەدەست بێنیت.
  • 1717 ڕەقەم تەلەفۆنی فریاگوزاری خاچی سوور و چاتی ئۆنلاینە لە www.1717.is ئەوان پاڵپشتی دەروونی وڕێگە چارەی کۆمەڵایەتیت پێشکەش دەکەن.
  • توندوتیژی ئەو کاتەیە یەکێک شتێک دەکات زیان دەگەیێنێت بە تۆ یان پێی پەست دەبیت. توندوتیژی بێ جیاوازی لە ڕەگەز، تەمەن، ئاژۆکی سێکس یان بابەتی تر ڕو دەدات. توندوتیژی بۆنموونە، توندوتیژی دەروونی، توندوتیژی جەستەیی، توندوتیژی سێکس، توندوتیژی دارایی و توندوتیژی دیجیتاڵییە.
  • Kvennarádgjöf( ڕاوێژکاری بۆ ژنان) جێبەجێ دەکرێت. لەوێ، ئەوان ڕاوێژکاری یاسایی و کۆمەڵایەتی بەخۆڕایی بۆ ژنان و پیاوان دەکەن. پێویست ناکات زانیاری تاکەکەسی بدەیت. www.kvennaradgjofin.is
  • Kvennaathvarf (پەناگەی ژنان) لە ڕەیکیاڤیک بەرێوە دەچێت بۆ ئەو ژن و منداڵانەی بە هۆی توندوتیژی ماڵە خۆیان بەجێ هێشتووە. دەتوانیت لەوێ بیت و ڕاوێژکاری و پاڵپشتیت بۆ بکرێت. www.kvennaathvarf.is
  • Bjarkarhlíð لە ڕەیکیاڤیک و Bjarmahlíð لە Akureyri بنکەکانی قوربانی توندوتیژی جەستەیی، دەروونی یان سێکسین. ئەم بنکانە بۆ ژنان و پیاوان لەبەردەستە و ڕاوێژکاری، پەروەردە و پاڵپشتی دەخاتە بەردەستت. www.bjarkarhlid.is و www.bjarmahlid.is
  • Stígamót بنکەی ڕاوێژکاری و پاڵپشتییە بۆ ژنان و پیاوانی سەرووی 18 ساڵ کە بوون بە قوربانی توندوتیژی سێکس .
  • Heimilisfriður بنکەی زانستە بۆتوێژینەوەی توندوتیژی کە لە پەیوەندی نزیکدا ڕو دەدات و بنکەی چارەسەرییە بۆ ژنان و پیاوان کەتوندوتیژیان کردووە. www.heimilisfridur.is

کاریگەری توندوتیژی

  • قوربانیبوون بە هۆی توندوتیژی لەوانەیە بۆ قوربانی کاریگەری خراپی درێژخایەنی هەبێت.
  • شایەتی توندوتیژی ناوماڵ، بۆنموونە ئاکاری تووند لە نێوان باوان، بەتوندی کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵەکان. لەوانەیە ئەم ئاڵۆزییە درێژخایەن بێت و ببێتە هۆی هەستی نائاسایشی، دڵەکوتە و ترس لە منداڵان و هەرزەکاراندا.
  • لە ئایسلەند، خستنە بەردەمی ئەندامانی خێزان بۆ توندوتیژی نائاسایی دێتە ئەژمار. هەرچەندە لەوانەیە ئەمانە زۆرجار بابەتێکی هەستیار بن، بەڵام لە بەرژەوەندی هەمووانە چارە بکرێت و کاری زۆری دەوێت، چ تاوانباران، قوربانیان یان منداڵەکان؛ لە یارمەتی وەرگرتن و ئەوەیکە ئیتر ناچار نین لە شوێنێکی توندوتیژا بژین.

 

Can we improve the content on the site?