Skip to content

پەروەردە و كارامەيى

سیستەمی قوتابخانەکانی ئایسلەند- هەڵسەنگاندنی گشتی

  • باخچەی ساوایان لە 1 یان 2 ساڵانەوە تاکوو 6ساڵ.
  • قوتابخانەی سەرەتایی لە 6 تاکوو 16 ساڵ خوێندنی ناچارییە.
  • قوتابخانەی ئامادەیی لە 16 بۆ 19 ساڵ (و زیاتر) هەرزەکارانی تەمەن 16 بۆ 19 بۆیان هەیە لە قوتابخانەی ئامادەییدا بخوێنن.
  • لە قوتابخانەی ئامادەییدا، خەڵک دەخوێنن بۆ تاقیکاری وەرگیران لە زانکۆ یان خوێندنی پیشەگەری.
  • زانكۆ يان قوتابخانەی پسپۆڕانە
  • درێژەدانی خوێندن بۆ بەتەمەنەکان.

باخچەى ساوايان

  • باخچەى ساوايان یەکەم ئاستی پەروەردەیە. زۆربەى منداڵان لە ئایسلەند لە تەمەنی 1-2 ساڵییەوە دەڕۆنە باخچەی ساوایان، بەڵام بەزۆری نییە.
  • باخچەى ساوايان يان ئەهڵییە یان لە لایەن شارەوانییەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێ.
  • داوای کردنی شوێنێک لە باخچەی ساوایان پێویستە و هەندێجار لیستەی چاوەڕیکردن هەیە.
  • ئەو منداڵانەی بە زمانی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم قسە دەکەن ئەولەوییەتیان هەیە.
  • زۆربەى منداڵان دەڕۆنە باخچەی ساوایان گەڕەکی خۆیان.
  • باخچەی ساوایان بەخۆڕایی نییە. باوان ئەم تێچوونە لەگەڵ شاراوەنیدا بەش دەکەن. داشکاندن هەیە کاتێک باوان زیاتر لە یەک منداڵیان هەیە لە باخچەی ساوایان.
  • کاتی نانی نیوەڕۆ منداڵان ژەمێک خواردنی گەرمیان پێدەدرێت. لە ماوەی ڕۆژیشدا میوە، نان و شتی تریان پێدەدرێت.
  • منداڵانی تەمەن 1-3 ساڵ لە ماوەی ڕۆژدا سەرخەو دەشکێنن و دۆشەک و سەرین و بەتانیان دەدرێتێ.
  • منداڵان هەموو ڕۆژێ لە دەرەوە یاری دەکەن. تەنانەت ئەگەر باران یان بەفر ببارێت. دەبێ کەرەستەی باران، پۆتینی باران، جلوبەرگی بەفر، پۆتینی بەفر، کڵاو و دەستەوانەیان پێبێت.
  • چ لە ژووەرەوە و چ لە دەرەوە، منداڵەکان بەوردی چاودێری دەکرێن.
  • هاتنەدەرەوە کات ڕابواردنە و سەرحاڵیان دەکاتەوە و ئەگەر منداڵان بە شێوەی گونجاو جلوبەرگ لەبەرکەن سەرمایان نابێت.

لە باخچەی ساوایان منداڵان چی دەکەن؟

  • خشتەی کات هەیە لە باخچەی ساوایان و بۆ ئیش جێگیری تایبەت هەیە.
  • نموونەی چالاکی هەموو باخچەکانی ساوایان ئەمانەن:
    • كارکردن لەگەڵ هاندانی کارامەیی زمان لەگەڵ منداڵ و دروستکردنی بنەمای کارامەیی خوێندەواری و گشت ڕاهێنانەکان.
    • گۆرانی وتن لەگەڵ ئەوان و فێرکردنی زۆربەی گۆڕانییەکان بە ئەوان.
    • کتێب خوێندنەوە و ڕێگەدان بە ئەوان بێ ئەوەی سەیری کتێبەکان بکەن.
    • منداڵان کاری هونەری و کاری دەست دەکەن و بەشداری دەکەن لە پڕۆژە جیاوازەکان داهێناندا.
    • منداڵان هەم لە ژوورەوە و هەم لەدەرەوە (لە ناوچەیەکی تایبەت و لە دەرەوە بە کەرەستەی پارێزراوی باخی گشتی) یاری دەکەن.
    • هەندێجار منداڵەکان لەگەڵ مامۆستاکەیان دەڕۆنە گەشتی مەیدانی. ئەوکاتە هەردەم سوخمەی سەلامەتی بەرچاو لەبەر دەکەن.
  • باوان بانگ دەکرێن بۆ دانیشتنەکانی باوان و مامۆستایان لەگەڵ ڕاهێنەری باخچەی ساوایاندا. لە دانیشتنەکاندا لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ گەشەکردنی منداڵ و چۆنیەتی خوێندنی منداڵ لە باخچەی ساوایان.
  • لە باخچەی ساوایان منداڵان هەڵسەنگاندنی گەشەکردن و هەڵسەنگاندنی زانیاری هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
  • منداڵانی کەم ئەندام ڕاهێنانیان بۆ کرێت و پاڵپشتی دەکرێن لەڕێگەی دەرمانکاری گەشکردنەوە یان مامۆستای تایبەتیان دەبێت.
  • کاری باخچەى ساوايان بەپێی ڕێنمایی پلانی وانەی نیشتیمانی ئایسلەند بۆ باخچەی ساوایان و بەپێی یاسای پەیوەست بەو ئاستە لە پەروەردەیە. هەر باخچەی ساوایەک پلانی ئیشپێکردنیش بڵاو دەکاتەوە. www.stjornarradid.is/verkefni/menntamal/namskrar/
  • ئەوەی لە باخچەی ساوایان لەگەڵ منداڵان دەکرێت پڕۆفشیناڵ و جیاوازە.
  • منداڵانی ڕەگەز بیانی ڕاهێنان و بنمایەکی پەروەردەیان بۆ دەکرێت کە بۆ دەستپێکێکی باش بۆ خوێندنیان پێویستە.
  • لە باخچەی ساوایان مەشقی گەلێک شت دەکەن:
    • لەگەڵ هاندانی کارامەیی زمانی ئەوان ئیشی ڕێکوپێک کراوە.
    • ئەوان مەشقی کاری بەکۆمەڵ و سەرنجدان بە یەکتر دەکەن.
    • ئەوان سەربەخۆتر دەبن.
    • بۆ دەستپێکردن بە خوێندن باشتر ئامادە دبن.

قوتابخانەی سەرەتایی – زانیاری گشتی 

  • لە ئایسلەند 10 ساڵی خوێندنی بەزۆری و ناچاری هەیە.
  • منداڵان لەو ساڵەوە قوتابخانە دەست پێدەکەن دەبن بە 6 ساڵان. لە پۆلی یەکەمەوە دەست پێدەکەن.
  • ئەوان خوێندنی ناچاری تەواو دەکەن کاتێک تەمەنیان 16 ساڵە و پۆلی دەهەمن.
  • لە پۆلی 1 تاکوو 10ی قوتابخانە پێی دەوترێت قوتابخانەی سەرەتایی.
  • هەموو منداڵان بۆیان هەیە بڕۆنە قوتابخانە و باوانیش بەپێی یاسا دەبێ منداڵەکانیان بنێرنە قوتابخانە.
  • باوان دەبێ بۆ منداڵەکانیان داوای پشوو بکەن و نەخۆشی ئەوان ڕابگەیەنن.
  • وەزارەتی پەروەردە، زانست و کلتوور ڕێنمایی پلانی وانەی نیشتیمانی ئایسلەند بڵاو دەکاتەوە بۆ قوتابخانەی ناچاری بەپێی یاساکانی پەیوەست بەو ئاستە لە پەروەردە . www.stjornarradid.is/verkefni/menntamal/namskrar/

قوتابخانەی سەرەتایی

  • لە کاتی پێویستدا هەموو منداڵان بۆیان هەیە ڕاهێنانی تاکەکەسی و ڕاهێنانی پێداویستی تایبەتیان بۆ بکرێت.
  • منداڵان بەشداری دەکەن لە هەموو بابەتەکاندا، بۆ نموونە کچان و کوڕان بەشدار دەبن لە ئیشی دەست و دار ، ئابووری ماڵ، مەلە و پەروەردەکردنی لەشدا.
  • پەروەردەکردنی لەش هەر ساڵ لە قوتابخانە فێر دەکرێت. لە تەمەنی 9 ساڵیدا منداڵان تاقیکاری مەلەیان هەیە.
  • باوان بۆیان نییە منداڵەکانیان لە ماڵەوە ڕاگرن تەنانەت گەر (باوان) لە هەندێک بابەت ناڕازی بن.
  • هەموو منداڵەکان پاش پشوودانی هاوین لە پاییزدا بەشێوەی ئۆتۆماتیکی پۆلیان بەرز دەبێتەوە. لەو چوارچێوەدا، لێهاتوویی ئاکادێمیک گرنگ نيە .

وانە و بابەتی فێرکاریی

  • لە کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیکدا، دانیشتووان دەبێ هەم زانستی گشتیان هەبێت و هەم بتوانن سەربەخۆ بیر بکەنەوە.
  • قوتابخانەکان بەرپرسن بۆ ڕاهێنانی گشتی منداڵان و شێوازەکانی ئیشی سەربەخۆ و بیری ڕەخنەگرانەیان فێر دەکەن.
  • هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ تاکەکان لە هەمبەر پێداویستی ئەوان بۆ پۆلی پسپۆڕانە لە ئایسلەند وەک زمانی دووەم یان پاڵپشتی لە تۆژینەوەی گشتیدا و ئەگەر پێویست بکات پلانی تۆژینەوەی گونجاو لەگەڵ ئەوان ئامادە دەکرێت.
  • یارەمتی بە واجبی ماڵەوە دەتوانێت هەروەها بەکار بهێنرێت بۆ قوتابخانەکە.
  • زۆر بابەت هەیە لە قوتابخانە فێر دەکرێن، بۆ نموونە:
    • زمانی ئایسلەندی، خوێندنەوە، نووسینەوە، زمانی بیانی، بیرکاری، زانستی سروشتی، تۆژینەوەی کۆمەڵایەتی، ڕاهێنانی سێکس، کارامەیی ژیان، زانستی کۆمپیۆتەر، پەروەردەکردنی لەش، کاری دەستی، هونەر، فرۆشگای دار، ئابووری ماڵ، مووزیک و مەلە.

هەڵسەنگاندن

  • هەڵسەنگاندنى پێشکەوتنی ئەكاديمى دێتە ناو سیستەمی مێنتۆر www.infomentor.is - پێوەری هەڵسەنگاندن:
    • دەرکەوتوو
    • لێهاتوویی
    • لە ئاراستەی ڕاستدا
    • مەشق و ڕاهێنانی پێویستە
    • نا لێهاتوو
  • باوان هان دەدرێن ڕوونکردنەوەی وردی پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بۆ بابەتە جیاوازەکان لە مامۆستایان بەدەست بێنن.
  • بە شێوەی تاکەکەسی هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ پێشکەوتن و باشە ئەم خاڵە بۆ دانیشتنەکانی باوان و مامۆستایان لەبەرچاو بگریت.
  • هەندێجار، هەرزەکاران کاتێک قوتابخانەی ئامادەیی دەست پێدەکەن، تەنانەت ئەو کاتەی قوتابخانەی سەرەتاییان لە ئایسلەند تەواو کردووە

 

Video

Can we improve the content on the site?