Skip to content

منداڵ و خێزانەکان

خێزان و بنەماڵە

  • زۆربەی خەڵک لە ئایسلەند لەگەڵ ئەندامەکانی تری خیزان یان هاوڕێیەکان/ هاومەنزڵەکان دەژین لە کاتێکدا ئەوانەی تر بە تەنیا دەژین.
  • خانوو پێکهاتووە لە کەسانێک کە لەگەڵ یەکدی دەژین و تێچوونەکانیان دابەش دەکەن یان کەسانێک کە هەرخۆیان دەژین.
  • شێوەی خێزان هەمەجۆرەن، بۆ نموونە باوانێک لەگەڵ منداڵێکیان، جووتێک کە لەپەیوەندی پێشوودا خاوەن منداڵن، جووتی هاوڕەگەزباز لەگەڵ منداڵ یان کەسانی هاوبەش.
  • ئاژەڵی ماڵی لە ئایسلەند زۆر باوە، بەتایبەت سەگ و پشیلە.
  • کەسانی بەتەمەن تا بۆیان بکرێت لەماڵە خۆیان دەژین. زۆر یەک لەوان خزمەتگوزاری لەلایەن شارەوانییەوە وەردەگرن بۆ نموونە ڕادەستکردنی خۆراکی لێنراو، خاوێنکردنەوەی ماڵەوە و پەرستاری لە ماڵەوە.
  • خانەی پیران تایبەتە بە بەساڵاچوانێک کە پێویستیان بە یارمەتی و چاودێرییە.
  • ساڵانە نزیکەی 4000 منداڵ لە ئایسلەند لەدایک دەبن. تێکڕای تەمەنی ئەو ژنانەی کە منداڵیان دەبێ 28 ساڵە.
  • باوە کە کەسەکان بەر لە هاوسەرگیری بە جووت لەگەڵ یەکدی دەژین و دەبن بە خاوەن منداڵ.
  • پێکهاتەی خێزان جیاوازە. ئەگەر باوان لەگەڵ یەکدی نەژین، منداڵەکان زۆرجار بەنۆبە لەگەڵ دایک و باوکیان دەژین. هەندێ جار هاوبەشە نوێیەکان و خوشک و براکانی نیوەی ئەندامەکانی خێزانن.
  • جووتە هاوڕەگەزبازەکان دەتوانن هاوسەرگیری بکەن، منداڵ هەڵگرنەوە یان بکەونە ژێر چارەسەری منداڵبوون.
  • ژنانی زگورت هەروەها دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە منداڵ هەڵگرنەوە و یان هەستن بە سکپڕکردنی دەسکرد. www.island.is/ofrjosemi-og-taeknifrjovgun
  • لە ئایسلەند منداڵدانی بەزۆر/ منداڵ لەسکگرتن بە پارە قەدەغەیە.

خانووبەرە

  • لە ئایسلەند، خەڵک لە خانووبەرەی جیا، خانووی نیمچە سەربەخۆ، شوقە یان خانووبەرەی ناو کێڵگە و گوندەکان دەژین.
  • زۆربەی خانووبەرەکانی ئایسلەند بە ئاوی گەرم گەرم دەبن.
  • خانووبەرەکان بەهێزن و بەباشی دەتوانن لە ئاست سەرما و گەرما بەرگری بکەن.
  • زۆربەی جار خەڵک لە خانووبەرەکانی خۆیاندا دەژین بەڵام بازاڕی خانووبەرەی کرێش گەورەیە.
  • هەندێ جار خەڵک بینای پیشەسازی بۆ ژیان بەکرێ دەگرن بەڵام ئەمە دەتوانێ بۆ تەندروستی تۆ مەترسیدار بێت.
    • ئەوە بزانە کە هەنگاوەکانی سەلامەتی لە ئاست ئاگرکەوتنەوە بۆ بیناکانی پیشەسازی هەر وەک خانووبەرەی نیشتەجێبوون نییە، دەتوانێ لە کاتی ئاگرکەوتنەوە دۆخێک بە مەترسی باڵا بەدی بێنێت.
    • وەها خانووبەرەیەک پێی دەوترێت خانووبەرەی پەسەندنەکراو و دەسەڵاتداران دەتوانن دایخەن.

خانووبەرە - کڕین

  • خەڵک فلات و خانوو لە ڕێگەی نوسینگەی بازرگانی خانووبەرەوە دەکڕێت. خانووبەرە لە ڕێگایڕۆژنامە و ئینتەرنێتەوەڕێکلامی بۆ دەکرێت بۆ فرۆشتن . ئەرکی نوسینگەیە کە پارێزگاریبەرژەوەندی کڕیار و فرۆشیار بکات ودڵنیایی بدات کە هەموو کارەکان بە گوێرەی یاسان .
  • دەتوانرێت قەرز لە بانقەکان یان سندوقی خانە نشینی داوابکرێت. پێویستە کڕیار برە پارەیەکی خۆی هەبێت وەک پشکی پێشەکی بۆ دانەوەی قەرزی خانوبەرە.
  • پێویستە کڕیار بزانێت چی جۆرە قەرزێکی دەوێت، قەرزی جوڵاو یان نەجوڵاو . ڕێژەی قازانجیجیاواز و ماوەی جیاواز.. www.aurbjorg.is
  • قەرزی پشک جۆرە قەرزێکە بۆ کەسانی کەم دەرامەت و کڕیاری جارییەکەم . www.hlutdeildarlan.is
  • Vaxtabætur بەشێک لە قازانجی قەرزی خانووت بۆ دەگەڕێتەوە بە پێی داهات و سەروەت. 

خانووبەرە – بەکرێگرتن

خانووبەرە – تێچوونەکانی

  • بەخاوەن بوونی فلات یان خانوو؛ پێویستە ئەم پارانە بدات :
  • دانەوەی قەرزی مانگانە.
  • زەریبەی عەقار (زەریبەی خاوەندارێتی بۆ شارەوانی ).
  • تەئمینی خانوو (تەئمینی سووتان ، کەل وپەل و موڵک).
  • پارەی گەرمیی وکارەبا
  • پارەی ئاو و ئاوەڕۆ .
  • خزمەتگوزاریی بینا (بۆ نمونە ئەگەر لە بلۆکێک یان بالەخانەی چەند نهۆمی هاوبەش بن لە تێچووی چاک کردنەوە و باش ڕاگرتنی بینایەکە).
  • بەڵام ئەگەر کرێچی بیت، بە شیوەیەکی گشتی هەموو ئەم تێچووانە لە ناو کرێی مانگاندایە.

خانووبەرە – خاوێنکردنەوە، شێ، تەڕی و کەڕوو

  • لە ئایسلەند ، لەناو خانووبەرەکان بەگشتی گەرمە، هەربۆیە لەسەر پەنجەرەکان شێ بەدی دێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەڕوو و زیان. هەربۆیە وشککردنەوەی تەڕی، کردنەوەی پەنجەرەکان و هەواگۆڕینی ڕۆژانە زۆر گرنگە. هەروەها لە زستاندا. شێ و کەڕوو زیان دەگەیەنێتە چوارچێوەکە.
  • ئەمە گرنگە که لەکاتی خاوێنکردنەوەدا ئاو لەسەر ئەرز و کەلوپەلی تەختە نەڕژێنی . ڕووپۆشی ئەرزی لە ئایسلەند بەگشتی پارکێتە و کەلوپەلی درووستکراو لە تەختەن. ئاوی زۆر دەبێتە هۆی لەناوچوونی ئەرز و کەلوپەلەکە. کرێچی دەتوانێ لە ئاست ئەمانە بەرپرس بێت.
  • خاوێنکردنەوەی ئاسایی لە ماڵەوە بریتیە لە پاککردنەوەی بە پەڕۆی شێدار، گسکلێدانی ئەرزەکە و شوردنەوەی بە پاککەرەوەی تەر کە بە ئاوی گەرم(کەفاو) خاوێنکراوەتەوە. سینک و کەلوپەلی تەندروستی بە هەوری و مادەی پاککەرەوەی گونجاو خاوێن بکرێتەوە.
  • مادەی پاککەرەوەیەکی زۆر هەیە هەڵبژاردنی ئەو بەرهەمانەی کە گونجاون لەگەڵ ژینگە ماقوڵانەیە.

بیناکانی ئاپارتمانی و ڕەفتار ناوچە هاوبەشەکان

  • ناوچەی هاوبەش، مڵکی هاوبەشی نیشتەجێبووانی یەک بینایە.
    • ناوچە هاوبەشەکان بریتین لە: قادرمە، شوێنی هێشتنەوەی پاسکیل و ئەمباری پاشماوە، پارکینگ (یان گاراژ) و باغچە. هیچ شتێکی زیادی وەکوو مۆبیلیات و کەلوپەلی ناوماڵ یان تایە نابێ لە ناوچەکانی گشتی دانرێت.
    • هەندێ جار دانیشتوانی هاوبەشی ئاپارتمان بە نۆبە سەر قادرمە گسک دەدەن، تەنەکەی زبڵی دەگۆڕن و گژ وگیا دەبڕن، بەڵام هەندێجار سندووقی ئەنجوومەنی نیشتەجێبووان ئەم خزمەتگوزاریانە دەکڕێت.
    • جیاکردنەوەی پاشماوەکان بۆ ڕیسایکلین(دووبارە سوودلێوەرگرتنەوە) گرنگە. لە زۆربەی بیناکان تەنەکەی زبڵئ هەیە. ئەم مادانە بەگشتی پۆلێن دەکرێن بە کاغەز، پلاستیک و مادەکانی تری پاشماوە (پاشماوەی خۆراک)
    • . قتووەکان، شوشە و ئەلەمنیۆم (قتووی خۆراک)یش دەبێ جیاکرێتەوە و بگوازرێتەوە بۆ بنکەی ڕیسایکلین لە ناوچەکەی تۆ.
    • بەر لە ڕژتنی پاشماوە و زبڵ لەناو تەنەکەی خۆڵ/زبڵدان لە ناوچەی گشتی، هەموو ئەو زبڵانەی کە شیاوی بەکارهێنانەوەی دووبارە نین (زبڵی خواردەمەنی) بخرێتە ناو عەلاگە و بە تووندی ببەسترێت.

نیشتەجێبوون – بینا ئاپارتمانییەکان

  • بینا ئاپارتمانییەکان خاوەن ئەنجوومەنی نیشتەجێبووانە. لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنی نیشتەجێبووان (سەرۆک و خەزێنەدار) هەڵدەبژێرێت. هەموو بڕیارە گرنگەکان سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی بینا پێویستی بە پەسەندکردنی نیشتەجێبووانە لە یەک دانیشتندا.
  • گرنگە کە یاسای بینای شوقەکەت بزانیت. ئەگەر دڵنیا نی، تەنیا لەدەرگای دراوسێکەت بدە و پرسیار بکە – کێشەیەک نییە.
  • هەڵسوکەوتی باش، سەرنجدان و هاوکاری نێوان نیشتەجێبووان لە بینا ئاپارتمانییەکاندا گرنگە.

 

Video

Can we improve the content on the site?