Skip to content

کاری گرێبەستی

  • هەر کەسێک کە دەیهەوێت پڕۆژەیەکی تایبەت بۆ لایەنێکی تر جێبەجێ یان بەڕێوە ببات و سەرکەوتنی پڕۆژەکە مسۆگەر دەکات، پێیدەوترێت بەڵێندەر.
  • بەڵێندەرێک بۆ کاری خۆی دەرخستە دەردەکات و خۆی بەرپرسی بۆ پارەدانی باجە و تێچوونەکانی پەیوەندیدار بە مووچە.
  • بەڵێندەرێک ناچارە ڕاگەیاندن نامەی باج دابین بکات و داهات و تێچوون(خەرجی)یەکان ڕابگەیەنێت.
  • ئۆپەراتۆرێکی ئابووری(بەڵێندەر) کە خەڵک (فەرمانبەر/مووچەخۆر) دادەمەزرێنێتیش هەروەها پێی دەوترێت خاوەنکار و هەر بۆیە ئەرکی دیاریکراوی هەیە.

 

چالاکییەکانی ئابووری سەربەخۆ

  • بەر لە دەسپێکی چالاکی بە کردار، بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەیکە وەک کۆمپانیایەک یان لەژێر ژمارەی ناسنامەی تاکێک(خاوەنێتی تاک) ئەنجام دەدرێن، ئەوان دەبێ ڕاپۆرت بکرێن ، وبۆ بەڕێوەبەرایەتی داهاتی ناوخۆیی.
  • هەروەها پێویستە ڕاپۆرتی گۆڕانکاری و وەستانی چالاکییەکان (ئەگەر کۆمپانیایەک هەڵوەشاوە) ڕابگەیەنێت.
  • خەڵکانێک کە چالاکی ئابووری سەربەخۆ ئەنجام دەدەن دەبێ بەشی دارایی خۆیان بە وردی بەڕیوە ببەن:
    • حیسابەکان بهێڵنەوە و بە بەردەوامی باجی سەر داهاتی زیادە (VAT) بدەن.
    • داهاتەکە داخل بکەن هەر کە بەدەستان هێنا.
    • لیستەی نرخ دەر بکە
    • لە کۆتایی هەر ساڵێکی کاری حیساباتی ساڵانە تۆمار بکە.
    • فایلی ڕاگەیاندن نامەی باج تۆمار بکە
  • دەسەڵات پێدراوی داهاتی ناوخۆی بەبەردەوامی کۆرس پێشکەش دەکات بۆ کەسانیک کە خەریکی چالاکی ئابووری سەربەخۆن، www.rsk.is/atvinnurekstur/ad-hefja-rekstur/

بەدواداگەڕان لە کار

  • هەرچەندە بێکاری بەگشتی لە ئایسلەند کەمە، بەڵام دەتوانێ پێشبڕکێ هەبێت بۆ کار.
  • زۆربەی کارەکان لە ڕۆژنامە و/یان بەشێوەی ئۆنلاین ڕیکلامیان بۆ دەکرێت.
  • کۆمپانیا گەورەکان کاری بەردەست دەخەنە سەر پەڕەی سەرەکی خۆیان و یان ئەگەر هەلی کار هەبیت دەرفەت دەستەبەر دەکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.
  • هەروەها زۆر ئاژانسی دۆزینەوەی هەلی کار هەن کە لەوێدا دەتوانی زۆر کاری مەوجوود سەیر بکەیت.
  • لە زۆر یەک لە حاڵەتەکان ، داواکاری دەبێ بەشێوەی ئۆنلاین پڕ کرێتەوە و ئەگەر پێویست بکات سی ڤی(CV)، پێناسە و بڕوانامەکان(وەک هاوپێچ) بخرێتە ناوی.
  • هەروەها دەکرێ و ڕاستەوخۆ بنێردرێت بۆ کۆمپانیایەک کە لەڕێگەی پۆستەی ئەلیکترۆنی،یان بۆ داواکاری کارێک یان داواکاری موقابیلە بۆ کار خۆت دەتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی بکەیت و خۆت لەوێ ئامادە بیت.
  • بانگهێشت نامە بۆ بەشداری لە موقابەلەی کار لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنی یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە ڕێک دەخسترێت.
  • داواکاری کار دەبێ ئەمانەی خوارەوە لەخۆ گرێت:
    • نووسراوێکی پێناسە بە پێشکەشکردنی پوختەیەک لە کەسەکە، زانیاری دەربارەی پێشینەی پیشەیی ئەو، ئەگەر هەبێت، و هۆکاری و بەڵگە بۆ لێوەشاوەیی و حەزلێبوون لە پەیوەندی لەگەڵ کارەکە.
    • سی ڤی(CV) – یانی نووسراوەیەکی پوختە لە خوێندن و پێشینەی کار. ئەمە دەبێ ئەوانەی خوارەوە لەخۆ گرێت:
    • بابەتی كەسى (وێنە، ناو، ژمارەى ناسنامە، ناوونيشانى پۆستى ئەلیكترۆنى و ڕەقەم تەلەفۆن) و زانيارى دەربارەى كاروبارى كەسى، ئەگەر داواکار حەز بکات
    • ئاستی خوێندن
    • ئەزموونی کار
    • ئاستی شارەزایی لە زمانەکاندا
    • زانیارییەکانی تر کە ڕەنگە گرنگ بن.
    • نامەی پشتگیریی 

بەشداری کۆچبەر لە بازاڕی کاری ئایسلەند.

  • بیانییەکان لە ئایسلاند خەڵکی هەموو شوێنەکانی جیهانن ،بەڵام پۆڵەندییەکان زۆرترین ژمارە و ڕێژەی بیانیین لە وڵاتەکەدا
  • زۆربەی کات خەڵکی بیانی تووشی ئاستەنگ دەبن لە مەسەلەی بەرامبەرکردنی بروانامەی خوێندنی ئەکادیمیی وپیسەییدا.دەتوانرێت کار بۆ بکرێت لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵە پیسەییەکان لە ڕێگای وەزارەتی پەروەردە
  • / پیسەسازیی لە نووسینگەی ENIC / NARIC بۆ وەرگرتنی ڕاوێژ تایبەت بە هەڵسەنگاندنی بروانامەکانتان. www.enic-naric.net
  • هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ بڕوا نامە پیشەیی وکارەکانی تر لە ڕێگای دامەزراوەی. www.idan.is

کۆچبەران لە بازاڕی کار 

  • بۆ هەر کەس گرنگە کە تا هەر ڕادەیەک کە مومکینە فێری زمانی ئایسلەندی بێت و هەر دەرفەتێک بەکار بێنێت بۆ مەشقکردن. تەنانەت کەمترین شارەزاییەکان دەتوانن لەکاتی داواکاری کار یارمەتیت بدەن.
  • کۆمەڵگای ئایسلەند هێشتا خەریکی گونجانە بۆ بوون بە کۆمەڵگایەکی چەند کەلتووری و هەندێجار بەرێوەبەرانی کۆمپانیا دوودڵ لەوەیکە دەرفەتی کار بدەن بە کۆچبەران.
  • بە زیادبوونی ڕادەی هاتنی خەڵکی بیانی لە ئایسلەند، پێویستبوون بە سەرچاوەی فێرکاری جۆراوجۆری کەلتووری و پیشەگەری بۆ کەسانێک کە بنچینەی بیانیان هەیە بەرز دەبێتەوە.
  • پێویست بە خوێندنێکە کە خوێندنی زمانی ئایسلەندی و ڕاهێنانی سەرەتایی، خوێندنی ئامادەیی یان زانکۆ یان ڕاهێنانی پیشەیی لەگەڵ یەکدی ئاوێتە بکات.

 

Can we improve the content on the site?