Skip to content

    لەدایکبوونی منداڵ

    لەدایکبوونی منداڵ – مافی مۆڵەتی دایکایەتی/باوکایەتی بۆ منداڵبوون

    • ماوەی مۆڵەتی باوانێتی بۆ منداڵبوون 12 مانگە لە ساڵی 2021 وە
    • مافی سەربەخۆی هەرکام لە باوان/ دایک و باوک بۆ مۆڵەتی باوانێتی 6 مانگە. گواستنەوەی 6 هەفتە بۆ باوانەکەی تر ڕێگەپێدراوە.
    • سندووقی مۆڵەتی باوان بۆ منداڵبوون مۆڵەتی بە موچەی باوان دەدات بەگوێرەی داهات. مافی وەرگرتنی مۆڵەتی دایکایەتی/باوکایەتی بۆ منداڵبوون پەیوەستە بە کات و ڕێژەی تێپەڕیو لە بازاڕی کار بەر لە لەدایکبوونی منداڵ. تاکەکان ئەم مافە بەدەست دەهێنن.
    • قوتابی دەتوانێت ئەگەر لە ماوەی خوێندن منداڵی هەبێت، ئەگەر دۆخی پرۆسەی خوێندن بەرەوپێشەوە بچێت، دەتوانێت داوای مۆڵەتی باوانی بکات بە هەبوونی مەرجەکان.
    • کەسانێک کە منداڵیان هەیە و نە کار دەکەن و نە دەخوێنن دەتوانن داوای یارمەتی مانگانەی دایکایەتی/باوکایەتی بکەن. ئەم مانگانەیە زۆر نییە. www.vinnumalastofnun.is/faedingarorlofssjodur
    •  
    • یارمەتی مانگانە بۆ چاودێری منداڵانی کەم ئەندام

    • یارمەتی مانگانەی چاودێری بۆ سەرپەرشتە یاساییەکانی منداڵانی کەم ئەندام یان منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی درێژماوەیە.
    • مەبەست ئەوەیە کە بۆ چاودێری لەوان پشتگیری یارمەتی ماڵی بکات و ئەو خەرجیانە دابین بکات کە کەمئەندامە منداڵەکە پێویستی دەبێت.www.tr.is/fjolskyldur/umonnunargreidslur
    • یارمەتی مانگانە بۆ چاودێری لە سەرەتای لەدایکبوون و تا 18 ساڵی شیاوی پێدانە.
    • نموونەیەک لە خزمەتگوزاری پێشکەشکراو بە باوانی منداڵی کەم ئەندام، چاودێری ڕێکوپێک کورتماوەیەبۆ کەم ئەندامان کە بۆ ماوەیەک پشوو دەدات بە باوان و خوشک و براکان . یارمەتی کەسی بۆ نموونە کاتێکە کە فەرمانبەرێک چالاکی خۆشگوزەرانی بۆ منداڵ یان گەورەیەکی کەم ئەندام ئەنجام دەدات.
    • ئەگەر پێتوایە منداڵەکەت لە گەشەکردندا نەجۆرە، یەکەم وەستان ديدەنگەى پزيشكى چاودێرى تەندروستيە (سەیری بەشی 4 بکە).

     باوانی ڕۆژ/بەیبی سیتەری

    • باوانی ڕۆژانە چاودێری ڕۆژانەی نیشتەجێی دەستەبەر دەکەن بۆ منداڵانی سەرووی 6 مانگ. باوانى ڕۆژ بەرپرسی چاودێری و پەروەردەکردن و بەرپرسیاریەتی ئاسایشی دەروونی وجەستەیی منداڵەکانی ژێر سەرپەرشتیان لە ئەستۆیە.
    • ئەوان بەشێوەی سەربەخۆ کار دەکەن بەڵام پێویستیان بە مۆڵەتە لە شارەوانی شوێنی ئیشکردنیان کە هەروەها چاودێری و ڕاوێژکاری یاسایی باوانی ڕۆژانە ئەنجام دەدات
    • باوانی ڕۆژانە بۆخۆیان تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵەکان ئەنجام دەدەن.
    • ئەم حەقدەستە دڵخوازانەیە و هەر ڕۆژ باوانێک حەقدەستی خۆی دەستنیشان دەکات بەڵام شارەوانی بەشێک لە تێچوونەکانی شارەوانی بۆ چاودێری ڕۆژانە دەکات بە داشکاندن
    • بۆ بوون بە باوانێکی ڕۆژانە، دەبێ مەرجی تایبەتت هەبێت، کۆرسەکان تێپەڕێنی و لە شارەوانی مۆڵەتیت وەرگرتبێت.

    مافی منداڵان و هەرزەکاران لە ئایسلەند

    • 10 ساڵ خوێندنی بەزۆری/ناچاری لە ئایسلەند هەیە. لە 6 بۆ 16 ساڵی (پلە 1 بۆ 10).
    • هەرزەکارەکان مافی خوێندنیی ئامادەییان هەیە(16 -18 ساڵ).
    • باوان بەرپرسیارن بۆ ئامادەبوونی منداڵەکانیان لە قوتابخانە و ئەنجامی واجبی ماڵەوە.
    • باوان هەردوو مافی ئەوەیان هەیە و ناچارن بەشدار بن لە خوێندنی منداڵەکانیان و ئەوان کۆنترۆڵ بکەن.
    • ئەو قوتابیانەی کە بنچینەی بیانیان هەیە مافی پۆلە تایبەتەکان لە ئایسلەندیان هەیە.
    • قوتابخانە سەرەتاییەکان وەرگێڕ بەکاردەهێنن و وەرگێڕانی زانیاریەکان گرنگە بۆ پەیوەندی نێوان مامۆستا و باوان.
    • پەیڕەوی گشتی ئەمەیە کە منداڵەکان لە قوتابجانەی سەرەتایی لە ناوچەی خۆیان دەخوێنن بەبێ تێبینی بە توانایی و خوێندنی پێشوو بەر لە هاتن بۆ ئایسلەند.

    چەند بابەتێک دەربارەی مافی منداڵان و هەرزەکاران  

    • منداڵی تەمەن 10 ساڵە ڕێگەپێدراوە کە خۆی بچێت بۆ مەلەوانگە (ئەگەر مەلە بزانێت) بەڵامم ئەمە باوانە کە بەرپرسیارە کە ڕێگە نەدات منداڵێک کە مەلە نازانێت بە تەنیایی بچێتە مەلەوانگە.
    • منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان مافی ڕاوێژکاری هەیە سەربارەی چارەسەرییەکانی پزیشکی.
    • منداڵی 12 ساڵانە دەتوانێ خۆی بڕیار بدات کە ئاخۆ دەتوانێ بچێتە پاڵ ڕێکخراوەیەکی ئایینی یان لێی بڕواتە دەرەوە.
    • هەرزەکارێکی تەمەن 15 ساڵانەسەربەخۆییە لە لە بابەتەکانی مندالپارێزیید.
    • هەرزەکارێکی تەمەن 15 ساڵانە لەبواری یاسایی بەرپرسی کردارەکانی خۆیەتی. تاوانەکانی سزای هەیە.
    • بوونی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسێکی ژێر تەمەنی 15 سزای لێدەکەوێتەوە.
    • هەرزەکارێکی 16 ساڵە دەتوانێ لە پزیشک/نۆرینگە چاودێری تەندروستی یارەمتی وەرگرێت و بەبێ ئاگادارکردنەوەی باوانی خۆی.
    • ئەو ساڵەی کە هەرزەکارێک دەبێتە 16 ساڵان، ئەوان ناچارن باجی مووچە و مافی بیمەی خۆیان بدەن بە سندووقی خانەنشینی.
    • هەرزەکارەکانی 17 ساڵان دەتوانن لە تاقیکاری شۆفێری یان ماتۆر سیکلێت بەشداری بکات.
    • تاکەکان لە تەمەنی 18 ساڵان دەگەن بە تەمەنی یاسایی و لەمەبەدوا خاوەن سەربەخۆ دەبن و لەبواری ئابووری توانایی پێویستیان هەیە.

    ڕێککەوتننامەی مافی منداڵانی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی

    • ڕێککەوتننامەی مافی منداڵانی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی لە ئایسلەند کارپێکراوە.
    • کاتی لەدایکبوونی منداڵ، ڕاپۆرتدان بە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری نیشتمانی ئایسلەند (پزیشک، مامان ودایک) ناچارییە. ناوی باوان و هەروەها زانیاری دەربارەی ژیانی هاوبەشیان دەبێ تۆمار کرێت. www.skra.is
    • باوان لە ئاست منداڵەکانیان بەرپرسن و منداڵەکان مافی چاودێری خۆیان هەیە.
    • باوان ناچارن پشتگیری منداڵەکانیان بکەن، یانی خواردەمەنی، جل، سەرپەنا، و لایەنەکانی تری شێوازی ژیانێکی بنیاتنەر دابین بکەن. بەرپرسیاریەتی باوان لە پاڵپشتی منداڵەکانیان لەکاتێدا بەردەوامە کە هەرزەکارەکان لە پۆلی ئامادەییدا دەخوێنن، تەنانەت ئەگەر گەیشتبێن بە 18 ساڵ.
    • باوان ناچارن دەربارەی بابەتی کەسی منداڵەکانیان بڕیار بدەن. لەکاتی باڵغبوونی منداڵ زیاتر گرنگی دەدەن بەبۆچوونی منداڵ و منداڵی 7 مافی دەربڕینی بۆچوونی خۆی هەیە.
    • باوان دەبێ بەرژەوەندییەکانی منداڵەکەیان بخەنە پێشەنگی خۆیان.
    • ڕێکەوتننامەی مافی منداڵان توندوتیژی و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی قەدەغە کردووە.
    • منداڵ مافی ئەوەی هەیە کە دایک و باوکی بناسێت و هاتووچۆی هەردووکیان بکات، تەنانەت ئەگەر باوانی لەگەڵ یەکدی نەژین.

     

    Can we improve the content on the site?
    Choose language
    This page is available in the following languages: