Skip to content

Læknavaktin

پزیشکی ئێشکگر/Læknavaktin  

  • Læknavaktin خزمەتگوزاری پزیشکی ڕێک دەخات بۆ ناوچەی گەورەی ڕەیکیاڤیک. ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر 17:00 بۆ 23:30 و کۆتایی هەفتە لە کاتژمێر 9:00 بۆ 23:30 کراوەتەوە.
  • Læknavaktin لە ستافی خۆیدا ئەو پزیشکانەی هەیە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکەن.
  • گرتنەوەی کاتی چاوپێکەوتن پێویست نییە، هەر ئەوەندە بەسە بگەڕێیەوە و ژمارەیەک بگریت. تێچووی نەخۆش دەبێ بدرێت.
  • ڕاوێژکاری تەلەفۆنی لەگەڵ سستەر بەردەستە بۆ هەموو وڵات 24 کاتژمێر دەتوانیت لەڕێگەی ژمارە 1770 ـەوە پەیوەندی بکەیت.
  • پەیوەندی بە ماڵەوە لە لایەن پزیشکانەوە بەئێوارە و لە کۆتایی هەفتەدا لە ڕێگەی Læknavaktin ـەوە داوا کراو دەبێت.
  • Læknavaktin هەڵکەوتووە لە Háaleitisbraut 68 ، 103 ڕەیکیاڤیک. www.laeknavaktin.is ا
  • ناوچەکانی لادێ زۆرجار خزمەتگوزاری پزیشکی پاش نیوەڕۆ لە نۆرینگەکانی تەندروستی و چاودێری تایبەت لە نەخۆشخانەی ئەو ناوچەدا پێشکەش دەکەن.

چاودێری تایبەت/ بەشی فریاکەوتن

  • خزمەتگوزاری چاودێری تایبەت بۆ برین و نەخۆشی جیدی لە Landsspítalinn Fossvogur ، 108 ڕەیکیاڤیک دانراوە. 24 کاتژمێر چاودێری تایبەت لەبەردەستە. www.landspitali.is/sjuklingar-adstandendur/deildir-og-thjonusta/bradamottakan-i-fossvogi
  • ڕەقەم تەلەفۆن بریتییە لە 5431000. لەڕێگەی چاتی ئۆنلاینەوەش دەکرێ لەگەڵ ستافدا پەیوەندی بکەیت.
  • ئێرە شوێنێکە دەبێ کەسانێک بڕۆنە ئەوێ تووشی برینی قوڵ بوون، توندوتیژی کراوەتە سەریان و کەسانێک کە زۆر نەخۆشن.
  • ئەو منداڵانەش بەتوندی بریندار بوون دەبێ بۆ ئەوی بگوازرێنەوە.
  • بۆ نموونە: کوترانی سەر، شکاوی پارچەکان، سووتانەکان، برینی بڕدراو و ئازاری قەفەزەی سنگ.
  • چاودێری تایبەت لە ناوچەکانی لادێ بەگشتی لە نەخۆشخانەی ئەو ناوچەیەدا جێبەجێ دەکرێت.

چاودێری فریاگوزاری بۆ قوربانیانی مامەڵەی خراپ

  • چاودێری فریاگوزاری لە بەشی چاودێر تایبەت هەڵکەوتووە Landspítalinn ، Fossvogi. خزمەتگوزاری پێشکەش ژنان و پیاوان دەکات. www.landspitali.is/sjuklingar-adstandendur/deildir-og-thjonusta/neydarmottaka-fyrir-tholendur-kynferdisofbeldis
  • لە چاودێری فریاگوزاریدا کەسانێک بوون بە قوربانی سێکس (دەستدرێژیکردن، هەوڵ بۆ دەستدرێژی، جۆرێکی تر هەڵکوتانی سێکسی) دەتوانن داوای یارمەتی بکەن.
  • ئەوان دەتوانن ڕاوێژکاری، پاڵپشتی، پشکنینی پزیشکی و چارەسەریان بۆ بکرێت.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕایی بۆ قوربانیان دەکرێت.
  • بۆ هەر کەیسێک بێ ناوی و نهێنێتی بەتەواوەتی دەپارێزرێت.
  • ڕاوێژکاری یاسایی و پاڵپشتی بۆ سکاڵاکردن لەبەردەستە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەبەر دەستبوونی خزمەتگوزاری بۆ باسکردنی سکاڵا و شکایەت عیلاقەی بە بڕیاری قوربانییەوە نییە.

کەوتن لە نەخۆشخانە

  • لە نەخۆشخانەکان هەموو چارەسەری پزیشک، دەرمان، نیشتەجێبوون و ژمەکانی خواردن لە لایەن حکوومەتەوە دەدرێت.
  • تەنیا پزیشکان دەتوانن سەبارەت بە خستنی تاک لە نەخۆشخانە بڕیار بدەن.
  • لاندسپیتالین Landspítalinn لە ڕەیکیاڤیک گەورەترین نەخۆشخانەی ئەم وڵاتەیە بەڵام نەخۆشخانەکانی تر لە شارە گەورەکان لە دەرەوەی شارە گەورەکان لەبەردەستن.
  • نەشتەرگەری سووک هەم لە نەخۆشخانەکان و هەم لە نۆرینگە تایبەتەکانی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.
    بۆ نەشتەرگەری لە نۆرینگە ئەهلییەکاندا تیچوونی زیاتر دەدرێت بەڵام لیستەی چاوەڕێکردن کورتترە.

کلینیکی چاودێری سووک

  • ئەو نەخۆشانەی چاودێری سووک دەکرێن لە نەخۆشخانە (یان بنکەکانی تری چاودێری) چارەسەریان بۆ دەکرێت بەڵام لەوێ نامێننەوە.
  • پاش چارەسەری یان ڕاوێژکاری دەڕۆنەوە ماڵەوە.
  • بۆ خزمەتگوزاری سووک تێچوون دەدرێت.

ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری- 112

  • ڕەقەم تەلەفۆنی ​​ 112 ژمارەی فریاگوزارییە بۆ ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری، ئاگرکەوتنەوە و پۆلیس.
  • کاتی پەیوەندی تاکێک لەگەڵ 112, گرنگە بتوانیت ڕون و ئاشکرا پەیوەندی پێک بێنیت:
    • ناوی تۆ- ناو چییە
    • شوێن- ئەو شوێنەی لەوێی
    • هۆی تەلەفۆنکردن- چی ڕوی داوە
  • www.112.isوەک ماڵپەڕیش بە زانیاری و خزمەتگوزاری چات ئۆنلاین لەبەردەستە. سەبارەت بە توندوتیژی ناوماڵ دەکرێ زانیاری و ڕاوێژکاری بدۆزییەوە.
  • کەسێک بە ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری دەگوازرێتەوە تێچوونی نەگوڕ، بەبێ سەرنجدان بە مەودا دەدات. پاشان پسوولە بۆ کەسەکە دەنێردرێت.

 

Can we improve the content on the site?