Skip to content

ئابوورى

ئابووری گشتی

  • ئايسلەند بە شێوەيەكى ئاسايى هەندێک بێكاريى هەيە، نزيكەى 3%.
  • پەتای کۆڤیدی-19 هاوڕی بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەی زۆر زۆری ئاستی بێکاری، بەتایبەت لەنێوان خەڵکی بیانی. لەم بەشەدا ڕاستییەکە ئەمەیە کە زۆر یەک لە هاووڵاتیانی بیانە لە بەشی گەشتوگوزار و خزمەتگوزاری مەوادی خواردەمەنیدا ئیش دەکەن و پیشەی تایبەت بەم پیشەسازیانە تا ڕادەیەکی زۆر لەناوچوە.
  • هاووڵاتیانی وڵاتانی EEA (ناوچەی ئابووری ئەورووپا) پێویستیان بە مۆڵەتی کار لە ئایسلەند نییە.
  • هەموو کرێکارەکان دەبێ خاوەن ژمارە پێناسە و شوێنی نیشتەجێبوونی یاسایی تۆمارکراو لە پێشینەی دۆخی مەدەنیدا هەبێت. www.skra.is.

بەرژەوەندی بۆ كۆمەڵگا

  • ئابوریی پتەو گرنگیی هەیە بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا.
  • هەتا ژمارەی ئەو کەسانە زیاتر بێت کە کاریان هەیە ، داهاتی شارەوانیی و دەوڵەت زید دەکات لە ڕێگای باجدانەوە.
  • داهاتی باج سودی لێوەردەگیرێت بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانەکان، چاودیری تەندروستیی ، ناخۆشخانەکان، ڕێگاو بان ، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و زۆر لایەنی تر.
  • هەروەها هەتا ژمارەی ئەو کەسانە زیاتر بێت کە کاریان هەیە واتای ئەوەیە کەمتر لە پارەی گشتیی بەکار دێت بۆ دانی پارەی بێئیشیی و خزمەتە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا.

بەرژەوەندی تاکەکەسی

  • بۆ زۆربەی کەسانی گەورە، دامەزران بە داهاتی جێگیرکراو زۆر گرنگە.
  • دامەزراندن ئەمانە دەستەبەر دەكات:
    • نەرميى باری دارايى.
    • ژیانی ڕۆژانەی خۆشتر.
    • پێگەی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییەکان.
    • توانای زیاتر بۆ بەکارهێنانی بەهرەی تاکەکەسی.
    • ماف و بەرژەوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا
    • دەرفەتێک بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگا

ماف و بەرپرسیارییەتێکان لە بازاڕی کاردا

  • یاسا لەلایەن پەرلەمانەوە دەردەکرێت و مەرجەکانی یاسایی تایبەت سەبارەت بە هەموو خاوەنکار و فەرمانبەران جێبەجێ دەکرێت.
  • هەموو خاوەنکارەکان ناچارن بە ڕەچاوکردنی ئەو یاسایانەی کە دەربارەی دامەزراندن و حەقدەست، کاتژمێری کار، بزربوون لە کار، تەندروستی، ئاسایش و شوێنی کار.
  • فەرمانبەران هەروەها هەندێ بەرپرسیاریەتیان هەیە بۆ نموونە بەرپرسیاریەتی ئەنجامی ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو، و دەبێ هەوڵی خۆیان ئەنجام بدەن لە ئاراستەی بەدیهێنانی شوێنی کاری گونجاو و بەشداری لە کارەکانی ڕێکخراوە لەپەیوەندی لەگەڵ سەلامەتی و بابەتی ژینگەی لە شوێنی کارکرد.
  • فەرمانبەران (لەڕێگەی یەکێتی کڕیکاران) و خاوەنکارەکان لەگەڵ یەکدی گرێبەستی کار دەبەستن. ڕێككەوتنى تایبەت دەكرێن بۆ كەرتى تایبە لە بەشی ئابوورى.
  • فەرمانبەران گونجاو لەگەڵ ئەو ماوەیەی کە لە بازاڕی کاردا خەریکی ئیش و چالاکین مافیان پێدەدرێت.
  • هەم تەمەنی ئیشکردن و هەم تەمەنی تەقویمی هۆکاری گرنگن لەپەیوەندی لەگەڵ پارەدانی پشووی هاوینی .
  • مافی وەکوو پشوودان، بژاردن بۆ خوێندن، مەرەخەسی نەخۆشی، پارەی سندووقی خانەنشینی بەهۆی یارمەتی نەخۆش بەگوێرەی تەمەن و ماف هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.
  • پارەدانى سندوقى مۆڵەتى باوكانە پشت دەبەستێ بە ماوە و ڕێژەی دامەزراندن لە بازاڕی کاری ئایسلەند ( لانیکەم 6 مانگ لە دامەزراندن بەر لە لەدایکبوونی منداڵێک). هەروەها دەکرێ بۆ یارمەتی تێچووی باوانێتی داواکاری پێشکەش بکرێت، بەڵام ئەم بڕە پارەیە بچووکە.

یەکێتی بازرگانی –ئەوە چییە؟

  • کرێکارەکان لە بازاری کار، ئەندامی یەکێتی بازرگانی/ ساندیکا تایبەتن.
  • هەنێک لە ساندیکاکان تایبەتە بە پیشەیەکی تایبەت، یانی کەسانێک کە لە پیشەیەکی تایبەتدا ئیش دەکەن دەبن بە ئەندامی وەکوو یەکێتی پزیشکانی ئایسلەند.
  • گەورەترین سەندیکا لە ئایسلەند بۆ چەندین گرووپی پیشەیی کراوەیە. VR ، Efling و Sameyki گەورەترین یەکێتی بازرگانین. ئەمانە
  • یەکێتی بازرگانی لەلایەن ئەندامەکانی خۆیەوە دانوستان ئەنجام دەدات لەگەڵ خاوەنکارەکان دەربارەی مووچە و حەقدەستی، کاتژمێری ئیشکردن و یارمەتییەکان. 

 یەکێتی بازرگانی بەرژەوەندییەکانی ئەندامەکان

  • ئامانجی سەندیکا لە پلەی یەکەمدا هەوڵە بۆ باشترکردنی دۆخ و زیادکردنی مافی ئەندامەکانیان.
  • سەندیکاکان لە سەرانسەری وڵات و کۆخی هاوینی و شوقەی هەیە بۆ پشوودان و ئەمانە بە کرێ دەدات بە پارەیەکی بچووک بۆ ئەندامەکانی بۆ چەند ڕۆژ. زۆر یەکێتی بازرگانی چەکی گەشتیاری پێشکەش دەکەن کە دەکرێ بە کڕینی بلیتی فڕۆکە بە بڕێکی زیاتر وەرگیرێتەوە.
  • ئەوە سەرسوڕهێنەرە کە دەتوانی بڕۆیت بۆ پشوودان بۆ چێژوەرگرتن لە شوێنێکی جوان و حەسانەوە. هەر کەسێک مافی بەکڕی وەرگرتنی خانووی پشووی هاوینی یان شوقەی پشوودانی هەیە. ماڵەکان ئامادەکروان بە هەمووجۆرە ئاسانکارییەک و بەگشتی وانی ئاوی گەرمیان هەیە.
  • یەکێتییەکانی بازرگانی هەروەها سندووقی خوێندن و نەخۆشی بەڕیوە دەبەن کە ئەندامەکان دەتوانن بۆ خوێندن یان تێچووی تایبەت بە کۆرسی فێربوونی زمانی ئایسلەندی، بەرنامەکانی لەشجوانی، فیسیۆتراپی، تێچوونەکانی دەروونناسی یان تێچووی عەینەک بەکاری بێنن.
  • ئەو یاسایانەی کە دەربارەی ئەم سنووقانە کاری پێدەکرێت لەنێوان یەکێتییەکاندا جیاوازە.
  • یەکێتییەکانی بازرگانی هەروەها هەندێک لە تێچوونەکانی تایبەت بە نیشتەجێبوونی پزیشکی دەدەن بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی ناوچەی پایتەختی دەژین و دەبێ بۆ چارەسەری پزیشکی بێن بۆ ڕەیکیاڤیک.
  • ئەگەر سەبارەت بە ڕێژەی مافی خۆت دڵنیا نی یان پێتوایە کە مافت پێشێل کراوە (بۆنموونە سەبارەت بە گرێبەستی حەقدەست) هەموو دەتوانن یارمەتی وەرگرن لە یەکێتی بازرگانی خۆیان.
  • ئەندامەکانی سەندیکا پارەی ئەندامبوونی یەکێتی دەدەن، تێچووی ئەندامبوون کەمە. ئەمە لە حەقدەستان کەم دەکرێتەوە.
  • ئەندامبوون لە یەکێتی بەزۆر نییە بەڵام بەرژەوەندی نکۆلی لێنەکەری هەیە.
  • ئەو کەسانەی کە لەکار دەردەکرێن دەتوانن بەردەوام بن لە پێدانی ئابوونەی یەکێتی و مافی خۆیان بپارێزن.
  • هاوپەیمانی کاری ئایسلەند گەورەترین ڕێکخراوەی نێوان پیشەسازییەکانە بۆ مووچەخۆران لە ئایسلەند. www.asi.is یەکێتی بازرگانی ئەندامی هاوپەیمانین ئاوپەیمانی کاری ئایسلەند کۆڕبەندێکە بۆ هاوکاری ڕێکخراوەکانی ئەندام لەگەڵ یەکتر و لەلایەن ئەوانەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکوومی و هاوپەیمانی ئاسی /ASÍ ئایسلەند لەبابەت ئەو بابەتانەی کە لەنێوانیان هاوبەشە. www.sa.is,

نوێنەری یەکێتی – ئەوە چییە؟

  • نوێنەری یەکێتی کەسێکی پەیوەندییە لەنێوان فەرمانبەران و یەکێتی و خاوەنکار.
  • نوێنەری یەکێتی فەرمانبەرێکە کە لەیانەی هاوکارەکانییەوە هەڵبژێردراوە و نهێنیان دەپارێزێت.
  • نموونە کارەکانی نوێنەری یەکێتی دەکرێ ئاماژە بکرێت بە هاوبەشکردنی زانیارییەکانی دەرکراو لەلایەن یەکێتی بازرگانی و بەردەستبوون بۆ وەڵامدانەوەی فەرمانبەران سەبارەت بەو زانیاری و یارمەتیانەی پەیوەندیدار بە ماف و بەرپرسیاریەتێکانی فەرمانبەران.
  • ئەگەر وا بیردەکەوەیە کە مافی تۆ لە شوێنی ئیشکردن پێشێل دەکرێت، بکەوە شوێن نوێنەری یەکێتی لە شوێنی کارەکەت و ڕاستەوخۆ سەردانی ساندیکای خۆت بکە.

 

Video

Can we improve the content on the site?