Skip to content

یەکسانی و دەرفەتی یەکسان

  • سەبارەت بە یەکسانی و دەرفەتی یەکسان ڕێسا یاساییەکان بەشێکی گرنگن لە یاساکانی ئایسلەند.
  • یەکسانی بۆ هەمووان جێ بایەخێکی گرنگە لە کۆمەڵگای ئایسلەند. ئەمە واتا هەمووان یەکسان دێنە ئەژمار،بێ جیاکاری لە ڕەگەز، تەمەن، بارودۆخی پێشینەی کلتووری، ڕەچەڵەک، کەمئەندامی، ئایین، کەسایەتی سێکسی یان ڕەگەزیی ئەوان.
  • یەکسانی ڕەگەز لە دەیەکانی ڕابردوودا پێشکەوتنی ئەوتۆی بەخۆوە بینیوە. ژمارەی ژنان لە بازاڕی کاردا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە پێشوو . ئەمڕۆ، ژمارەی ژنان لە دامەزراندنی هێزی کاردا لەگەڵ پیاوان یەکسانە.
  • لەگەل ئەوەشدا، هەندێک پیشەی تایبەت دەمێنێتەوە بەگشتی لە لایەن ژنانەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن، ئەگەرچی حکوومەت ژنان و پیاوان هان دەدات لە بواری پیشەسازییە جۆراوجۆرەکاندا بخوێنن.
  • ئەنجومەنێک لە ژنانی بە ڕەچەڵەک بیانی لە ئایسلەند چالاکە. www.womeniniceland.is
  • بەڕێوەبەرایەتی یەکسانی، نامیلکەیەک بە چەند زمان و لەگەڵ زانیاری گرنگی بۆ کۆچبەران لە ئایسلەند چاپ کردووە.
    www.jafnretti.is/en/samfelag-og-einstaklingar/er-brotid-a-thinum-rettindum/your-rights

 

ژیانی ناوماڵ

  •  ژیان لەماڵەوە لە ئایسلەند وەک ژیانی کۆمەڵگاکانی ترە. خەڵک دەڕۆنە دەوام یان قوتابخانە، دێنەوە ماڵەوە، نانی شەو لێدەنێن، چاودێری واجبی ماڵەوە و ئیشی ماڵەوە دەکەن یان پشوو دەدەن.
  • بەشداریکردن لە چالاکی ڕابواردنی کات لە ئایسلەند، چ لەناو منداڵان و چ لە بەتەمەنەکاندا، بەربڵاوە. زۆربەی ژنان و پیاوان، پێش، یان پاش کارکردن، بەردەوام وەرزش دەکەن. زۆربەی ئەوان بەشدارن لە چالاکی کۆمەڵایەتی، گرووپی کۆر یان کاری خۆبەخشانەدا.
  • ئەو کەپڵانەی منداڵیان هەیە زۆرجار کاتی خۆیان یەکسان دابەش دەکەن لە نێوان خۆشی تاکەکەسی، یانەکانی وەرزش و ئەو ساتانەداکە بۆ چالاکیو ڕابواردنی کات و شۆفێری مندال دەبێ هەڵیبژێرن.

دوبارە بەکارهێنانەوە/دەستی دوو

  • خەڵکی ئایسلەند زۆرجار پەیجی فەیسبووک یان ماڵپەڕە تایبەتەکان بەکار دێنن بۆ کڕین و فرۆشتنەوەی ئامێری پێویست وەک جلوبەرگ، موبلیات، کەلوپەلی یاری، کەرەستە و سەیارە.
  • هەروەها گەلێک بازاڕی دەستی دوو هەیە لەودا دەکرێ جلوبەرگ، کەلوپەل و موبیلیات بە نرخی گونجاو بکڕیت. Góði hirðirinn بازاڕێکی گەورەی کەلوپەلی دەستی دوویە, www.godihirdirinn.is ئەو بڕگانەی لەوێ دەفرۆشرێن بۆ مەبەستی پاڵپشتی و خێرخوازییە
  • خاچی سوور ئەو فرۆشگایانە بەڕێوە دەبات کە جلوبەرگی دەستی دوو دەفرۆشنەوە.
  • Kolaportið کۆلاپۆرتیذ لە کۆتایی هەفتەدا کراوەیە، بازاڕێکی گەورە لە ناوەندی شاری ڕەیکیاڤیک لە خۆراک و پاڕجەی نوێ و پێشوو دەفرۆشێت. خەڵک دەتوانن بۆ فرۆشتنی بڕگەکان دووکانۆچکەیەک بگرنەوە. www.kolaportid.is
  • Sorpa سۆرپا کۆمپانیایەکە چەند بنکەی دوبارەبەکارهێنانەوە لە شاری گەورەی ڕەیکیاڤیک بەڕێوەبەرایەتی دەکات. لەوێ دەکرێ هەرشتێک هەڵگریت بۆ دووبارەبەکارهێنانەوە یان فڕێدرانی پارێزراو. www.sorpa.is

ڕابواردن

  • ماڵپەڕی خاچی سوور لیستەیەک لە چالاکی ڕابواردنی بەخۆڕایی و ئابووری ناوچەی شاری ڕەیکیاڤیکی خستۆتە بەردەست.
  • ئەم ماڵپەڕە بریتییە لە لیستەیەکی دوورودرێژ لە بیرۆکەکان بۆ چالاکی ڕابواردن؛ بۆ تاک،بۆ خێزان وبۆ منداڵان. www.raudikrossinn.is/todo
  • لە سەرانسەری ئایسلەند کتێبخانە هەیە. لەوێ، خەڵک دەتوانن کتێب بە زمانە جیاوازەکان، بەتایبەتی کتێبی منداڵان بدۆزنەوە. کتێبخانەکان شوێنێکی بێدەنگیان هەیە بۆ خوێندنەوە و ئاسانکاری زۆرباشیان هەیە بۆ منداڵان بۆ یاریکردن و کتێب خوێندنەوە.
  • هەندێک کتێبخانە کۆمپیۆتەر، پرینتەری سێ ڕەهەندی، ئامێری جل دروون و خزمەتگوزاری تریش دەخەنە بەردەستی میوانەکان.
  • کتێبخانەکان چالاکی کلتووری جۆراوجۆریش ئەنجام دەدەن. www.borgarbokasafn.is
  • مەلەوانگەکانی مەلە لە ئایسلەند بۆ هەموو ڕەگەزەکان لەبەردەستە. دەتوانیت لە سەرانسەری ئایسلەند مەلەوانگەی مەلە بدۆزییەوە و زۆربەیان لە ناوچەی ڕەیکیاڤیکن. مەلە ئابوورییە و چالاکییەکی تەندروستە. مەلەوانگەکانی ئایسلەند حەوزی ئاوی گەرم و گەرماوی هەڵمیان هەیە و زۆرجار بۆ منداڵان خلیسکێنی ئاوی و بووکەشووشەیان هەیە. مەلەکردن بەشێکی سەرەکی کلتووری ئایسلەندە.
  • مەلە بابەتێکی ناچارییە لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی ئایسلەند و لە مەلەوانگەکانی مەلەدا هەندێجار بۆ بەتەمەنەکان پۆلی مەلە بەڕێوە دەچێت.
  • مەلەوانگەکانی مەلە ژووری گۆڕینی جلوبەرگی تایبەت بە ژنان و پیاوانیان هەیە. هەرکەس بەر لە هاتنەناو مەلەوانگە لە ئایسلەند بەبێ جلوبەرگی مەلە حەمام دەکات و ئەمە کێشە نییە.
  • منداڵان دەتوانن لە تەمەنی 10 ساڵییەوە خۆیان بڕۆن بۆ مەلەوانگە بەڵام تەنیا بەو مەرجەی خۆیان بتوانن مەلە بکەن. لە مەلەوانگەی مەلەدا هەردەم بەرپرسیاریەتیان لەسەر سەرپەرشتەکاریانە.
  • لە دەورووبەری شار و لە هەموو شارەکان گەلێک پارک و زەوی هەیە. کەرەستەکانی یاریش دەکرێ زۆرجار لە شوێنە کراوەکاندا بدۆزییەوە و هەندێکیان BBQشوێنی گۆشتبرژاندنیان هەیە لە شوێنی کراوەدا.
  • پیاسەکردن باوە و گەلێک ڕێگەی پیاسەکردنی سەرنجڕاکێش و ناوچەی ڕابواردن هەیە لە شوێنە کراوە و لە سەرانسەری وڵاتدا. لە ناوچەی ڕەیکیاڤیکی گەورەدا، ڕۆیشتن بۆ Laugardalur, Elliðaárdalur, Heiðmörk و Öskjuhlíð کارێکی باوە . لەبەرکردنی پێڵاوی شیاو بۆ پیاسەکردن و لەبەرکردنی جلوبەرگی گونجاو پێویستە.
  • پاسکیل لێخوڕین لە وەرزی هاویندا خۆشە و لە دەورووبەری ڕەیکیاڤیک گەلێک ڕێگەی پاسکیل لێخوڕین هەیە.
  • Nauthólsvík لە ڕەیکیاڤیک کەنار دەریایەکە مرۆڤ دروستی کردووە و ئاوە گەرمەکەی دەڕواتە ناو دەریاوە. کاتیک هەوا خۆشە، ڕۆیشتن بۆ گەشتی کەناردەریا لەوێ خۆشە. لەڕاستیدا، هەندێک کەس لە هەموو ماوەی ساڵدا لە دەریادا مەلە دەکەن.
  • باخچەی ئاژەڵ و پارکی خێزانی (fjölskyldu- و húsdýragarðurinn) لە لۆیگاردالورە لە ڕەیکیاڤیک. لەوێ دەکرێ سەیری ئاژەڵانی باخی ئایسلەندی و ئاژەڵی دڕندە بکەیت. ئەم پارکە کەرەستەی جیاوازی یاری زەوی یاری تریشی بۆ منداڵان هەیە.
  • لە ماوەی وەرزی هاویندا، زۆربەی خەڵک لە سەرانسەری وڵاتی ئایسلەند دەڕۆنە خانووی هاوینی. دەتوانیت خانووی هاوینی لە یەکێتییەکان/سەندیکا بەکرێ بگریت.
  • پێشانگاکانی شار لە وەرزی هاویندا لە شوێنە جیاوازەکان بەڕێوە دەچن و ڕۆیشتن بۆ ئەوێ خۆشە. لە یەکەم ڕۆژی هاویندا، ناوچە و شارەکان بۆ منداڵان ڕووداوی ڕابواردن بەڕێوە دەبن. لە ڕۆژی نیشتیمانی ئایسلەند (17ی حوزەیران) لە هەموو شارەوانییەکاندا جەژنی گەورە بەڕێوە دەچێت. لە مانگی ئابدا، ڕیکیاڤیک ڕووداوی گەورە وەک شەوی کلتووری و شکۆی ڕیکیاڤیک دەکات بە جەژن.
  • ڕێکخراوەیەک بۆ ڕاهێنانی زمانی دایکی بۆ منداڵان بە چەند زمان پۆلی زمانی دایکی بەڕێوە دەبات.
  • قوتابخانەی یەکشەممە بۆ منداڵان بەیانی ڕۆژانی یەکشەممە لە زۆربەی کەنیسەکان بەڕێوە دەچێت. زۆربەی ڕێکخراوە ئایینییەکان چالاکی منداڵیان هەیە.
  • زۆربەی خەڵک لە وەرزی زستاندا خلیسکێنەی سەر بەفر دەکەن. بەکارهێنانی گالیسکەی بەفرین و خولۆربوونەوە لە داوێنەکان لەناو خەڵکدا زۆر باوە.
  • شانۆی نەتەوەیی (Þjóðleikhúsið) و شانۆی شار (Borgarleikhúsið) گەورەترین شانۆی پڕۆفشیناڵی ئایسلەندن. ئەوان بەرهەمی جۆراوجۆری شانۆ، بۆنموونە پێشکەشی منداڵان دەکەن .لە وەرزی هاویندا گرووپی شانۆ بۆ منداڵان لە وڵاتی ئایسلەندا چالاکن و گەشت و گۆزار دەکەن.
  • هارپا /Harpa هۆڵی موزیک و بنکەی کۆنفڕانسی نەتەوەییە و لە بەندەری ڕەیکیاڤیکە. لەوێ کۆنسێرت پێشکەشکردنە جیاوازەکانی ئۆپێرا بەڕێوە دەچێت.
  • ئایسلەند سینەمای زۆرە. فیلمی منداڵان بە زمانی ئایسلەندی وەردەگێڕدرێنەوە بەڵام فیلمەکانی تر ژێرنووسی ئایسلەندیان هەیە.
  • ئایسلەند گەلێک مۆزەخانە و پێشانگای جیاوازی هەیە.
  • زۆربەی خەڵکیش سەردانی سوپەرمارکێت وبنکەکانی شت کڕین دەکەن بۆئەوەی سەیری دەوروبەریان بکەن. دیدار لەگەڵ خێزان و برادەرانیش لەکۆنەوە هەبووە.
  • پیاسەی دۆندرمە نەریتێکی ڕابواردنە، تۆ شۆفێری دەکەیت و لەسەر ڕێ بۆ کڕینی دۆندرمە دەوەستیت- تەنانەت لە زستانیشدا. شەوانی بێدەنگی ئەو شەوانەن خێزانەکان بەیەکەوە تێیدەپەڕێنن بۆئەوەی سەیری فیلمێکی خۆش بکەن یان یاریەکی کۆمەڵی بکەن و شێوێکی باش بخۆن یان میوانداری بکەن.
  • فەیسبووک بە شێوەی بەربڵاو بۆ ڕیکلامی بەرهەمەکان و ڕووداوەکان لە ئایسلەند بەکار دەهێنرێت. ڕووداوی ڕابواردن بۆ منداڵان و بەتەمەنەکان لە بەشی "ڕووداوەکان"دا هاتوون.
  • گەلێک گرووپیش لە فەیسبووکدا هەن بە نرخی ئابووری یان بەخۆڕایی ڕێکلام بۆ بەرهەمەکان یان خزمەتگوزارییەکان دەکەن. بەشێک لە شارەکان و شارەوانییەکان گرووپی فەیسبووکیشیان هەیە و خەڵک دەتوانن دەربارەی شتی جیاواز لە ناوچە یان شاری خۆیان پرسیار و چات بکەن.

باشە بزانیت- زۆربەی شتەکان ئەلیکترۆنین

  • لە ئایسلەند دەتوانیت زانیاری پەیوەست بە زۆربەی شتەکان ئۆنلاین بدۆزییەوە.
  • هەموو کۆمپانیاکان ماڵپەڕیان هەیە کە لەودا دەربارەی کاتی ئیش، خزمەتگوزاری و نرخەکاندا زانیاری دەدۆزییەوە.
  • دەشتوانیت بلیتی کۆنسێرتەکان، سینەما و شانۆ ئۆنلاین بکڕیت و بلیتی ئەلەکترۆنی بەدەست بێنیت. 

 

Can we improve the content on the site?