Skip to content

قوتابیانی بیانی

  • زانکۆ ئایسلاند بۆ قوتابیانی بیانی دیپلۆمی ئایسلاندی وەک زمانی دووەم و پڕۆگرامی بەکالۆریۆس(BA) ئایسلاندی پێشکەش دەکات. www.hi.is
  • بۆ داخڵبوون بۆ ناو پڕۆگرامی دیپلۆم، دەبێ لە تاقیکاری TOEFL بە زمانی ئینگلیزی دەرچیت.
  • بۆ داخڵبوونی پڕۆگرامی بەکالۆریۆس(BA)ی ئایسلاندی، تاقیکاری وەرگێران لە زانکۆ و بنچینەیەکی باش لە زمانی ئایسلاندیت پێویستە.
  • لە قوتابخانەکانی تر جیاوازە کە ئاخۆ مەرجی پێویستت هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکە بە زمانی ئایسلەندی یان ئینگلیزی بۆ قوتابیانی بیانی یان نا.
  • بۆ پشکنینی توانایی خوێندن و یان هەڵسەنگاندنی خوێندنی پێشووی زانکۆ، باشتر وایە لەگەڵ ڕاوێژکاری قوتابیدا دیدار بکەیت.
  •  

    هەڵسەنگاندنی تۆژینەوە و بڕوانامەکانت لە وڵاتانی تر

  • گەر خوێندنت تەواو کردووە و یان لە قوتابخانەی بیانیدا خوێندووتە، دەتوانیت داوا بکەیت خوێندنت لە نووسینگەی ENIC/NARIC هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت : www.enicnaric.is
  • گەر نازناوێکی پڕۆفشیناڵت هەیە مۆڵەتی چالاکی وەزاەرتی پەیوەستت پێویستە.
  • ماڵپەڕی Europass کورتەیەک لە سەردێڕە پڕۆفشیناڵەکانی هەیە لە ئایسلاند. سەردانی > بکە : www.erasmusplus.is/menntun
  • کاتێک هەڵسەنگاندنی فەرمی دەکرێت، داواکار دەبێ فۆڕمی داواکاری و هەروەها کۆپی بڕوانامەکان ڕادەستی ENIC/NARIC بکات پاشان بە نامەی فەرمی وەڵامی داواکاری بداتەوە.
  • ڕاهێنانی پڕۆفشینانی ڕێپێدراو لە بنکەی ڕاهێنانی IÐAN هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت (جگە لە ئەلەکترۆنیکەکان). www.idan.is

ڕاهێنانی بەردەوام/ڕاهێنانی بەتەمەنەکان

  • ڕاهێنان بە درێژایی تەمەن بەشێکە لە ژیانی بەتەمەنەکان.
  • هەندێ کەس دواتر لە قوتابخانەی ئامادەیی، ڕاهێنانی پڕۆفشیناڵ یان زانکۆ دەردەچن. کەسانی تر ئیشەکەیان دەگۆڕن و فێری شتی نوێ دەبن یان خوێندنی قوتابخانەی ئامادەییان زیاتر دەکەن. زۆر کەس ساڵانە بەشداری دەکەن لە کۆرسەکانی ڕابواردنی کات و کۆرسەکانی پەیوەست بە ئیش.
  • پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا، ئیشی نوێ و ئۆتۆماتیککاری ئیش کاریگەری دەبێت لەسەر ژیان و دەوامی بەتەمەنەکان پێداویستی بوون لەگەڵ داهێنانەکان و زیادکردن بە ڕاهێنانیان زۆر زۆرە.
  • بنکەکانی فێربوون بە درێژایی تەمەن بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن لە سەرانسەری وڵات و کۆرسەکانی زمانی ئایسلەندیی، کۆرسەکانی زمان، کۆرسەکانی ڕابواردنی کات، ڕاهێنانی ئاستی قوتابخانەی ئامادەیی پێشکەشی بەتەمەنەکان و هتد دەکەن.
  • بنکەکانی فێربوون بە درێژایی تەمەن ڕێنمایی ڕاهێنان و ئیشی بەخۆڕاییش پێشکەشێ بەتەمەنەکان دەکەن.
  • قوتابخانە تایبەتەکانی زمانیش چالاکت دەکەن و کۆرسی زمانی ئایسلەندی پێشکەش دەکەن.
  • قوتابخانە پسپۆڕەکان وەک قوتابخانەی کۆمپیۆتەر، قوتابخانەی مەساج، کۆرسەکانی مۆڵەتی شۆفێری بازرگانی، کۆرسەکانی ژمێریاری و بابەتی تر ئیش دەکەن.

پڕۆگرامەکانی تۆژینەوەی FA (بنکەی خزمەتگوزاری ڕاهێنان و پەروەردە /(Fræðslumiðstöðvar atvinnulífsins)

  • ئەو قوتابخانانەی بڕوانامەی کوالیتی وەزارەتی ڕاهێنان، زانست و کلتووریان هەیە، دەتوانن پڕۆگرامی خوێندنی تایبەت پێشکەش بکەن کە لە سندۆقی ڕاهێنان و پەروەردە سوبسیدیان پێدەدرێت و تاڕادەیەک هەرزانن.
  • نموونەی ئەم پڕۆگرامانە Menntastoðirـە کە لەودا بەتەمەنەکان بیرکاری، زمانی ئایسلەندی و وانەکانی تر وەک ئامادەبوون بۆ خوێندنی پێشەکی زانکۆ Keilir یان تۆژینەوەی سەرەتایی لە زانکۆ ڕەیکاڤیک فێر دەبن. پاش ئەوە، تاکەکان دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن. www.keilir.net, www.ru.is
  • پڕۆگرامەکانی خوێندن دابەش دەبن بە تۆژینەوەکانی پەیوەست بە دەوام و تۆژینەوەی گشتی و پڕۆگرامی وانەکان دەکرێ لە ماڵپەڕی بنکەی خزمەتگوزاری ڕاهێنان و پەروەردەدا بدۆزییەوە, www.frae.is

پڕۆگرامەکانی تۆژینەوە بۆ کۆچبەران

  • پڕۆگرامەکانی خوێندنی (Fræðslumiðstöðvar atvinnulífsins)بەتایبەتی بۆ کۆچبەران دیزاینکراوە:
    • کەلتوور و کۆمەڵگای ئایسلەند، بۆ ئەو کەسانەی فێربوون و مەشق و بەتایبەتی نووسین و خوێندنەوەیان پێویستە، هەروەها ڕاهێنانی کۆمپیۆتەر و بنەماکان بە زمانی ئینگلیزی دیزاینکراوە.
    • نووسین و خوێندنەوە بە زمانی ئایسلەندی، دیزاینکراوە بۆ هەندێک کەس بە پێکهاتەی ئایسلاندی (ئاستی 3-4) بە پێداگریکردن لەسەر تۆژینەوەی ئایسلاندی، تۆژینەوەی کۆمەڵایەتی و ڕاهێنانی کۆمپیۆتەر.
    • پڕۆگرامەکانی تری تۆژینەوە هەندێجار لە لایەن بنکەکانی ژیان بە درێژایی تەمەنەوە بۆ کەسانێک زمانی ئایسلاندی وەک زمانی دووەمی ئەوانە ئامادە کراوە. ڕاهێنانی کورت خایەنی پیشەش پەیوەند کراوە لەگەڵ پڕۆگرامەکانی خوێندندا.
  • داواکارانی ئیش بۆ بەهێزکردنی خۆیان لە بازاڕی کاردا کۆرسی جیاواز پێشکەش دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی ئیش چاودێری ئەم خزمەتگوزارتییە دەکات و لەگەڵ چەند ڕاهێنەردا هاریکاری دەکات.

هەڵسەنگاندنی کارامەییەکان (ڕەوایی فێربوونی فەرمی و نافەرمی)

  • توانایی ڕاستەقینە، کارامەیی و لێهاتوویی تێکەڵاوێکە کە تاکەکە لەڕێگەی جیاوازەوە وەک ئەزموونی ئیش، شاگردی، خوێندن لە کاتی ڕابواردندا، خوێندن لە قوتابخانە، ئیشی کۆمەڵایەتی، ژیان لە دەرەوەی وڵات و ژیانی خێزانی بەدەستی هێناوە.
  • هەڵسەنگاندنی لێهاتوویی، پشتڕاستکردنەوە و هەڵسەنگاندنی شیاوبوونی ڕاستەقینەی تاکەکەیە و بە هەڵسەنگاندنی ئەوان لە هەمبەر ڕاهێنانی فەرمی یان پێداویستی پیشەسازی، کارامەیی و زانستی شیاوی پشتڕاست دەکرێتەوە.
  • لە هەندێک پیشەی لەپێشوودا پێناسەکراو هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ لێهاتوویی. ئەمە لەڕێگەی بنکەکانی فێرىوونی هەمیشەیی لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دەدرێت.
  • مەرجی پێویست 23 ساڵ یان زیاتر و لانیکەم سێ ساڵ پێشینەی ئیش لەو بوارەدا کە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. www.frae.is www.naestaskref.is

ڕێنمایی پەروەردە و پيشەگەرى.

  • ڕاوێژکارانی خوێندن و پیشە بەپێی بارودۆخ دیدار دەکەن لەگەڵ تاکەکاندا و یارمەتیان دەدەن بەپێی حەز و خولیا، کارامەیی و خاڵە بەهێزەکان ئاراستەی تۆژینەوە یان ئیشیان بدۆزنەوە.
  • بە مەبەستی زیاترکردنی خۆ ئاگایی، تاوتوێی بوارەکانی حەز و خولیا، دیاریکردنی ئامانج، بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی پڕۆگرامەکانی خوێندن و یارمەتیدان بۆ گەڕان لە کار و پیشە، باش دەبێت لەگەڵ ڕاوێژکاری تۆژینەوە پیشەدا قسە بکەیت.
  • ڕاوێژکارانی تۆژینەوە و پیشە بەگشتی شیوازەکانی تۆژینەوە لە قوتابخانە فێر دەکەن و پاڵپشتی قوتابیان دەکەن. دەربارەی هەڵسەنگاندنی کارامەییەتیش خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
  • ڕاوێژکارانی خوێندن و پیشە لە هەموو قۆناغەکانی خوێندندا ئیش دەکەن. لە بنکەکانی فێربوون بە درێژایی ژیان، وتووێژ بۆ خەڵک بەخۆڕاییە.
Can we improve the content on the site?