Skip to content

منداڵ بەخێوکردن

  • بیرۆکەکانی تایبەت بە منداڵی و منداڵ بەخێوکردن بە تێپەڕینی کات گۆڕدراوە.
  • ئەمڕۆ، منداڵێتی، کاتێکە بۆ یاری و فێربوون. دایک و باوک دەیانهەوێت کاتی خۆیان لەگەڵ منداڵەکانین تێپەڕێنن و تا دەکرێت ئاگاداری قوتابخانە و کاتەکانی خۆشگوزەرانی ئەوان بن.
  • هاوکاری ماڵەوە و باخچەی ساوایان/قوتابخانە گرنگە.
  • زۆربەی باوان هەروەها حەز دەکەن هاوڕێی منداڵان و باوانیان بناسن.
  • لە ئایسلەند، باوان بەگشتی لە پەیوەندیدان لەگەڵ هاوڕێ یان چالاکییەکانی کاتی خۆشگوزەرانی منداڵەکانیان، لەڕێگەی مێدیای کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی نا فەرمیی
  • منداڵەکان زۆر شت لە دەرەوەی ماڵەوە فێر دەبن و دەکەونە ژێر کاریگەری کۆمەڵگا. گرنگە کە ڕێگە بدەن بە منداڵەکان باس لە ئەزموون، بۆچوون و بیرۆکەی خۆیان بکەن.
  • زۆربەی باوان هەندێجار منداڵ بەخێوکردن بە دژوار دەزانن.
  • سزای جەستەیی لە ئایسلەند نایاساییە.
  • نە مامۆستا و نە باوان ناتوانن لە منداڵەکانیان بدەن. ناوەندەکانی تەندروستی و خزمەتگوزاری شارەوانی خولی بەسوود لە بواری باوان پێشکەش دەکەن کە کاریگەرە لە هاندان بۆ دەرخستنی شارەزاییە ئەرێنییەکان. نموونە: www.heilsugaeslan.is/serthjonusta/namskeid/uppeldi-sem-virkar
  • لە باوانێتیدا، ڕوتینی وا باشە یاسایەکی کەم بەڵام دیاریکراو هەبێت سەبارەت بە ڕێگەپێدراوبوون یان نەبوون – و پەیڕەوکردنیان. بەمەبەستی بەهێزکردنی ڕەفتاری ئەرێنی، پێویستە تێبینی بکرێت و لەکاتێکدا کە دۆخەکە بەباشی دەڕواتە بەرەوە ، منداڵەکان ستایش بکەن.
  • ADHD (ئاڵۆزی زۆر جووڵەیی (Hyperactivity) و کەمی سەرنجدان) نموونەیەکە لە ئاڵۆزییەک کە دەتوانێ ببێتە هۆی ناڕەحەتی و زەحمەت بۆ منداڵ، هەم لە ژیانی تاکەکەسی و هەم لە قوتابخانە. دەتوانی یارمەتی وەرگری لەڕێگەی www.adhd.is
  • ماڵپەڕی www.heilsuvera.is پەیجێکی گشتییە بە کۆڵێک زانیاری سوودمەند و بابەتی فێرکاری سەبارەت بە سەلامەتی جەستەیی و دوروونی گەشەکردن بۆ هەموو قۆناغەکانی ژیان.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، بە خوێندنەوەی وتار یان کتێب، گوێگرتن لە وانەکان، بەشداری لە کۆرسەکان یان دۆزینەوەی زانیارییەکان(بڕواپێکراو) بەشێوەی ئۆنلاین، دەکرێ لە پسپۆڕان یان هاوڕێیەکان ڕاوێژ وەرگیرێت.
  •  
  • هەرزەکارەکان

  • هەرزەکارێک، تەمەن 13 بۆ 18 ساڵ، بەگشتی چەلەنجی و سەرکێشی پێوەیە، هەم بۆ گەورەکان و هەم بۆ باوان.
  • کەسایەتیان خەریکە پێک دێت و گەنجەکان هەستیارن.
  • تۆژینەوەکان دەریدەخات کە کاریگەرترین هەنگاوەکانی پێشگیرانە لە ئاست بەکارهێنانی کهول و مادە بێهۆشکەرەکان لە گەنجەکاندا، تێپەڕاندنی کاتی ئەرێنییە لەگەڵ باوان و ئەنجامدانی چالاکییەکانی وەرزشی و خۆشگوزەرانییە.
  • گرنگە کە تێبینی ڕەفتاری هەرزەکارەکان بکەیت و خێرا لە یارمەتی بگەڕێیت، بۆ نموونە: لە قوتابخانە، دیدەنگەی پزیشکی چاودێری تەندروستی، لە دەروونناس یا ڕێکخراوەکانی ڕێگەپێدراوی خاوەن بڕوانامە ئەگەر پێویست بکات.

بەکارهێنانی تەلەفۆن و شاشە لەلایەن منداڵ و هەرزەکارەوە

  • ئەمڕۆکە منداڵان لە ئاقارێکی پڕ لە ئامێری پێشکەوتوو و داهێنەرانەی تەکنەلۆجیادا گەورە دەبن. بە بەکارهێنانی ماقوڵانە لەم ئامێرانە دەتوانن بەشێک بن لە پەروەردەی باش.
  • یەکەم ئەزموونەکانی منداڵان بە ئامێرە زیرەکەکان هەمیشە دەبێ بە ڕێنمایی باوان بێت و کاتی شاشەی منداڵان لە ئەستۆی باوانە.
  • کاتی زۆر بۆ سەیرکردنی شاشە دەتوانێ کاریگەری نەرێنی هەبێت کە دەبێتە بەدیلێک بۆ چالاکی ئەرێنی، وەکوو مامەڵەکردن لە کۆمەڵگا، وەرزش، خەوی پێویست و شێوازی ژیانێکی تەندروست. سەیری ڕێنماییەکانی تایبەت بە کاتی نمایش بە گوێرە تەمەنی منداڵ بکە.
  • www.heilsuvera.is/efnisflokkar/throskaferlid/uppeldi-barna/skjarinn-og-bornin

تا چ ماوەیەک منداڵ و هەرزەکارەکان ڕێگەپێدراون لەدەرەوە بمێننەوە

  • ڕێساکانی ماوەی ڕێگەپێدراو بۆ مانەوەی منداڵ و هەرزەکاران لە دەرەوە:
    • منداڵانی ژێر 13 ساڵ نابێ پاش کاتژمێر 20:00 لەناو خەڵک دابن.
    • هەرزەکارانی 13 بۆ 16 ساڵان نابێ پاش کاتژمێر 22:00 لەناو خەڵک دابن، مەگەر ئەوەیکە پاش قوتابخانە، ڕووداوێکی تایبەت بە وەرزش و گەنجانەی ڕێگەپێدراو هەبێت.
    • لەماوەی لە 1ی ئایار تا 1ی ئەیلوول، هەردوو گرووپ ڕیگەپێدراون بە بوونیان لە دەوەی ماڵەوە بۆ دوو کاتژمێری تر (تا کاتژمێر 22:00 وتا نیوەشەو).
    • باوان مافی ئەوەیان هەیە کاتی چوونەدەرەوەی منداڵەکانیان کورت بکەنەوە. www.samanhopurinn.is

ئازادی منداڵان و هەرزەکاران

  • زۆر ێک لەوانەی کە دەگوازنەوە بۆ ئایسلەند پێیان وایە کە منداڵان و هەرزەکاران لە ئایسلەند ئازادێکی زۆریان هەیە.
  • منداڵان و هەرزەکاران بەگشتی بەبێ چاودێری لە دەرەوە یاری دەکەن و لەماوەی هاویندا، ئەوان زۆربەی کاتەکان تا ئێوارە لە دەرەوە دەمێننەوە.
  • کۆمەڵگای ئایسلەند بەگشتی زۆر ئەمین دادەنرێت و بەهۆی کەمی جەماوەر، منداڵەکان زیاتر لە وڵاتانی تر توانیویانە بە تایبەتی بە تەنیایی لەگەڵ هاوڕییەکانیان گەشت بکەن بۆ شوێنەکانی دەوروبەریان.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە تەمەن و گەشەی منداڵان لەدەرەوەی ماڵەوە لەبەرچاو بگرن و سەلامەتیان مسۆگەر بکەن.
  • بوونی سنوورێک بۆ منداڵان گرنگە، بۆ نموونە کاتی دیاریکراو کە قەرارە بێنەوە ماڵەوە، کاتی ئەنجامدانی واجبی ماڵەوە، کاتی خۆراک و کاتی خەوتن.

بەشداری لە چالاکییەکانی کاتی بێ ئیشی گرنگە  

  • بەشداری لە چالاکییەکانی کاتی بێ ئیشی، بۆ نموونە وەرزش لە زۆر لایەن یارمەتی منداڵان و هەرزەکاران دەدات، بۆ نموونە:
    • بوون بە هاوڕێ.
    • فێربوون و مەشقکردنی زمانی ئایسلەندی.
    • بەدەستهێنانی ئەزموونی هاوبەش لەگەڵ هاوپۆلەکانی.
    • پەروەردەکردنی شارەزاییە نوێیەکان
  • خاچی سوور و ڕێکخراوەکانی تر یارمەتی تر پێشکەش دەکەن بۆ چالاکییەکانی کاتی بێ ئیشی بۆ منداڵانی پەنابەران و/یان ئەو خێزانانەی کە داهاتیان کەمە. هەروەها دەتوانی لە ڕێگەی خاچی سوورەوە ڕێنمایەک و هاوڕێیەکی زمانی وەرگری. www.raudikrossinn.is/hvad-gerum-vid/folk-a-flotta/flottafolk
  • ئەمە گرنگە کە هەست بکەیت تۆ بەشێکی لە کۆمەڵگایەک کە لەودا دەژی. ئەمە ڕوودەدات، بۆ نـموونە، بە بەشداریکردن لە هەمان شت هەروەک ئەوانى ديكە وە بەشێوەيەكى يەكسان مامەڵەى لەگەڵ كرێت.
  • لە وەرزش یان چالاکییەکانی تری کاتی بێ ئیشی، شارەزایی لە زمانی ئایسلەندی بە ڕێژەی قوتابخانە و زمانزانیی تاقی ناکرێتەوە. هەر بۆیە منداڵان و هەرزەکاران بە بەشداری لە وەها چالاکییەک دەرفەتیان هەیە کە لە سەرەتای ژیان لە ئایسلەند بگەشێنەوە.
Can we improve the content on the site?