Skip to content

هاریکاری ماڵەوە

  • هاریکاری ماڵەوە و قوتابخانە گرنگە. https://reykjavik.is/foreldravefurinn
  • منداڵان، باوان و مامۆستایان دەبێ پێکەوە قسە بکەن و دەربارەی چۆنیەتی بارودۆخ لە قوتابخانە لەگەڵ یەکتر پەیوەندی پێک بێنن. دەکرێ هەمووکات تەلەفۆن بکەیت لەگەڵ مامۆستا و یان لەڕێگەی ئیمەیلەوە لەگەڵ ئەودا دەربارەی تۆژینەوەکان، ڕەفتار یان بارودۆخی باشی منداڵدا زانیاری بەدەست بێنیت.
  • گرنگە باوان سەرنجی زۆر بدەن بە ئەرک و واجبی ماڵەوەی منداڵەکانیان و بۆ ئەنجامیان یارمەتیان بدەن.
  • خوێندەواری بنچینەی هەموو ڕاهێنانەکانە. هەموو منداڵان دەبێ لانیکەم هەفتەی پێنج جار لە ماڵەوە، بە دەنگی بەرز بۆ باوانیان کتێب بخوێننەوە.
  • www.mms.is و www.fraedslugatt.is بۆ قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی و بۆ مەشقکردنی بابەتە جیاوازەکان گەلێک ناوەڕۆکی بێبەرامبەر هەیە.
  • باوان نوێنەرێکی پۆل لە پۆلەکە یان لە ماوەی ساڵدا هەڵدەبژێرن کە هەندێک ڕووداو ڕێک دەخات بۆ پۆلەکە و باوانەکان بۆئەوەی پێکەوە تێیدا بەشدار بن.
  • ئەنجومەنی باوان لە قوتابخانەکاندا چالاکن. ئەوان، بۆنموونە دانیشتنی ڕاهێنان بۆ باوان و پیاسەکردنی گەڕەک لە کۆتایی هەفتەدا ڕێک دەخەن.
  • گرووپەکانی فەیسبووکی باوان، باون بۆ چالاکی پەیوەست بە قوتابخانە، بۆنموونە بانگکردن بۆ میوانی لەدایکبوونی هاوپۆلەکان یان ڕێکلامی جلوبەرگی ونبوون یان پارچەکانی تر.
  • باوان دەبێ سەرنجی زۆر بدەن بە ئیمەیلەکانی قوتابخانە و مامۆستاکان، ماڵپەڕ و زانیارییەکانی قوتابخانە دەربارەی مەنتۆردا.

 بنکەکانی ڕابواردن

  • هەموو شارەوانییەکان لە کاتژمێر 13:30 (1:30ی پاش نيوەڕۆ) - 17:00 (5ی پاش نيوەڕۆ) دووشەممە بۆ هەينی پاش قوتابخانە شوێنێک لە بنکەی ڕابواردن دەدەن بە منداڵانی پۆلی 1-4.
  • بوونی درێژخایەنی پاش قوتابخانە بۆ منداڵان و هەرزەکارانی کەمئەندام لە پۆلی 5ـەم بۆ 18 ساڵ لەبەردەستە. https://www.stjornarradid.is/verkefni/felags-og-fjolskyldumal/fatlad-folk/leidbeinandi-reglur-fyrir-sveitarfelog/
  • پێویستە منداڵەکانت تۆمار بکەیت لە بنکەکانی ڕابواردندا و کاتی ڕادەستکردنیان یان ئەوەیکە دەبێ بۆ ماڵەوە پیاسە بکەن هەڵبژێرە.
  • بەگشتی تۆمارکردن لە ماڵپەڕی شارەوانیدا بەشێوەی ئۆنلاین جێبەجێ دەکرێت.
  • بنکەکانی ڕابواردن بەخۆڕایی نین. ئەم تێچوونانە لە لایەن شارەوانییەوە دیاری دەکرێن.
  • بنکەکانی ڕابواردن بەزۆری نین، بەڵام زۆربەی باوان پاش قوتابخانە بنکەکانی ڕابواردن بەکار دێنن لەبەرئەوەی ئیش دەکەن.

لە بنکەکانی ڕابوراندا چی ڕو دەدات؟

  • بۆ گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و هاندانی زمانی منداڵان بنکەکانی ڕابواردن زۆر گرنگن.
  • کار لە بنکەکانی ڕابواردندا پڕۆفشیناڵ و جیاوازە، بۆنموونە، منداڵەکان:
    • یاریکردنی کارت، کاری دەستی و پڕۆژەی وەرز ئەنجام بدەن.
    • لە دەرەوە و لە ژووورەوە پێکەوە یاری بکەن.
    • بەشدار بە لە ئیشی بەکۆمەڵ وەک یانەی یۆگا، یانەی دراما یان یانەی کۆمپیۆتەر.
  • لە ماوەی ڕۆژدا بە منداڵان خواردنی سووک (بۆ نموونە ماست و موسڵی یان نان و شتی زێدەکراو) و هەروەها میوە و سەوزەیان دەدرێتێ.
  • منداڵان هەموو ڕۆژێ لە قوتابخانە دەڕۆنە دەرەوە، چ لە قوتابخانە و چ لە بنکەی ڕابواردن و دەبێ جلوبەرگیان گونجاو لەگەڵ کەش و هەوا بێت. هەموو منداڵان چاودێری دەکرێن. 
  • لە شاراوەنییە گەورەترەکاندا، زۆرجار پاسێکی ڕابواردنی کات هەیە منداڵان لە بنکەی ڕابواردنەوە دەبات بەرەو لای وەرزش یان چالاکی تری ڕابواردنی کاتی ڕێکخراو لەناو ناوچەدا. (پاش ئەوە باوان منداڵەکانیان وەردەگرنەوە یان ئەوەیکە ئەوان خۆیان دەڕۆنەوە ماڵەوە
  • هەموو ساڵێ چەند ڕۆژ ئامادەبوونی فەرمانبەران هەیە لە بنکەکانی ڕابواردن. بنکەکانی ڕابواردن لەو ڕۆژانەدا لە منداڵان دادەخرێن.
  • کاتێک لە وەرزی هاویندا قوتابخانە داخراوە، بنکەکانی ڕابواردن کۆرسی هاوینی پێشکەش دەکەن بۆ ئەو منداڵانەی زۆرجار دەڕۆنە مەلە و گەشتی مەیدانی و گەشت و گوزار. دەبێ ناوی منداڵان لە کۆرسەکانی هاویندا و ئەو تێچوونانەی دراون تۆمار بکرێت.
  • زۆربەی ئەنجومەنەکانی وەرزشی و ئەنجومەنی تر بۆ منداڵان کۆرسی هاوینه بەڕێوە دەبەن.

گرنگی چالاکی ڕابواردنی کات بۆ منداڵان 

  • تۆژینەوەکان دەدریدەخەن ئەو منداڵانەی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم قسە دەکەن بەدەگمەن بەشداری دەکەن لە چالاکی وەرزشی یان ڕابواردندا.
  • بەشدارکردن لە چالاکی ڕابواردنی کات لە دەرەوەی قوتابخانە بۆ گشت منداڵەکان زۆر گرنگە.
  • ئەوان کارامەیی و توانایی لە ناوچە نوێیەکان فێر دەبەن، مەشقی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەکەن، هاوڕێ و برادەریان دەبێت و فێر دەبن و زمانی ئایسلەندی بە شێوزێکی جیاواتر لە قوتابخانە بەکار دێنن .
  • منداڵان بە سەرەچاوە بیانیین کە لە چالاکی ڕابواردنی کاتدا بەشدار دەبن، بەشداری دەکەن لە ئەزموونێکی هاوبەش لەگەڵ هاوپۆلەکانیان کە هۆکارێکی گرنگە لە یەکخستنەوە لە کۆمەڵگای نوێدا.
  • چالاکی وەرزشی و ڕابواردنی ڕێکخراو لە ئایسلاند پڕۆفشیناڵە و پێداگری دەکرێت لەسەر پەیوەندی باش، هاریکاری و ژیانی تەندروست. 
  •  هەموو ناوچەکانی ڕەیکاڤیک و هەموو شارەکان یانەی وەرزشی چالاکیان هەیە. ئەوان چالاکی وەرزشی پێشکەشی منداڵان دەکەن. تۆپی پێ و تۆپی دەست لەناو کچان و کوڕاندا لایەنگریان هەیە.
  • قوتابخانەکانی مۆسیقا، یانەکانی جیمناستیک، یانەکانی مەلە، قوتابخانەکانی سەما و هەڵپەڕکێ، یانەکانی کاڕەتە و ئەنجومەنەکانی دیدەوانی نموونەی ئەو ئەنجومەنانەن کۆرسەکان بۆ منداڵان بەڕێوە دەبەن.
  • باوان زۆرجار چالاکانە بەشداری دەکەن لە چالاکی ڕابواردنی کات و لە کێبەڕکێی وەرزش، کۆنسێرت و پیشانگاکاندا لەگەڵیانن.
  • چالاکیە جۆراوجۆرەکانی باوان زۆرجار بەشێکە لە چالاکی ڕابواردنی منداڵان- و ئەمە شیوازێکی باشە بۆ ناسینی باوانەکانی تر و مەشقکردنی زمانی ئایسلاندی.
  • یارمەتی تێچوونەکانی چالاکییەکانی ڕابواردنت لەبیر بێت!

 

Can we improve the content on the site?