Skip to content

منداڵان و خزمەتگوزاری تەندروستی

  • منداڵان زۆرجار لە ماوەی ساڵانی سەرەتایی ژیان نەخۆش دەکەون، کەچی کۆئەندامی بەرگریان بەهێزتر دەبێت.
  • نەخۆشی باو لەناو ساوایاندا بریتییە لە ئازاری گەدە، تا، هەڵامەت و هەوکردنی گوێ و هەروەها ئیلتیهابی ڤایڕۆسی و باکتریا وەک پزووی سترەپۆکۆک و سۆریژە.
  • هەندێ پزیشک بۆ مندالان ئەنتی بیۆتیک دەدەن بە منداڵان و دڵنیابوونەوە لە تەواوکردنی پارێزی ژەمەدەرمان زۆر گرنگە.
  • هەندێک منداڵ بە هۆی ئیلتیهابی گوێ تیووبی گوێچکەیان پێویستە.
  • شاف یان تێکەڵەی دەرمانی تا بۆ منداڵان دەتوانیت لە دەرمانخانەکانی گەڕەک بکڕێت.

منداڵان- باشە بزانیت

  • کاتێک منداڵان دێنە باخچەی ساوایان، پەیوەندیان دەبێت بە زۆر منداڵی تر و ئەمە هەندێجار لەوانەیە ئیلتیهاب و نەخۆشی دروست بکات.
  • شێوازێکی باش بۆ بەرگری لە ئیلتیهاب، شۆردنی دەستی منداڵ و گۆڕینی گۆرەوی ئەوانە کاتێک لە باخچەی ساوایان دێنەوە.
  • ڕشک و ئەسپێ پرسی هاوبەشی منداڵانی باخچەی ساوایان و قوتابخانەیە .
  • ئامادەکردنی دەرمان لە لای پزیشک (یان دەرمانخانەکان) بۆ چارەسرەکردنی ڕشک و ئەسپێ پێویستە. هەروەها شۆردنی هەموو پەڕۆ و خاولییەکان و پاکژکردنەوەی هەموو ڕوبەرکان پێویستە.
  • دەرمانخانەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەسپێ دەرمانیان هەیە. شۆردنی بەردەوام قژی منداڵان بۆ شانەی ئەسپێ بۆ نەهێشتنی ڕشک و ئەسپێ گرنگە. دەرمانخانەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەسپێ دەرمانیان هەیە.

منداڵان و خزمەتگوزاری تەندروستی- بەردەوامە

  • بنکەی چاودێری پزیشکی یەکەم شوێنە دەتوانیت کاتی گەران بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ منداڵان بڕۆیە ئەوێ.
  • دیدار لەگەڵ سستەر و دانانی کاتی دیدار لەگەڵ پزیشک دەکرێت.
  • دەشتوانیت ڕاستەوخۆ بۆ پزیشک کاتی دیدار دیاری بکەیت.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، نۆبەتی دەمی پاش نیوەڕۆ لە بنکەکانی تەندروستی چارەسەریدا کراوەن دەتوانی بڕۆیە ئەوێ
  • لە ڕێگەی بنکەکانی تەندروستی چارەسەریدا سستەرەکان لە قوتابخانەی سەرەتاییدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. گەشەکردنی منداڵان کۆنتڕۆڵ دەکەن، چاودێری گەشەی منداڵ یان خود کوتان دەکەن و سەبارەت بە پرسی پەیوەست بە تەندروستی منداڵان ڕاهێنان پێشکەش دەکەن.

پسپۆڕی منداڵان

  • لە نەخۆشخانەکان و هەروەها نۆرینگە ئەهلییەکان دەتوانیت پسۆڕی منداڵان بدۆزییەوە
  • بۆ نموونە، ڕەیکیاڤیک نۆرینگەیەکی منداڵانی هەیە لە Domus Medica ، Egilsgata 3 ، 101 ڕەیکیاڤیک
  • دەکرێ دیدارەکان پێشووتر ئەنجام بدرێن و بۆ سەرە پاش نیوەڕۆ یان کۆتایی هەفتە خەزن کرێت(ڕەقەم تەلەفۆنی 5631000/5631010 , www.domusmedica.is)
  • پزیشکانی گشتیش ڕێنمایی منداڵان دەکەن بۆئەوی ڕەوانەی پسپۆڕی منداڵانیان بکەن.
  • بنکەی چارەسەتی پزیشکی منداڵانBarnaspítali Hringsins لە نەخۆشخانەی لاندسپیتالیندا هەڵکەوتووە. ئەمە بەشی خەواندنە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری تایبەتی منداڵانە.

منداڵانی کەمئەندام و ئەو منداڵانەی گرفتی ڕەفتاریان هەیە

  • کاتیک منداڵان تووشی کێشە دەبن، بنکەی تەندروستی یەکەم شوێنە دەبێ بڕۆنە ئەوێ. لەوێ، فەرمانبەران بە ڕاوێژکردن لەگەڵ باوانى لەسەر ڕەوانەکردنی منداڵ بۆ لای پسپۆڕ دەگەنە ئاکام.
  • ئەمانە دەکرێ، پسپۆڕی منداڵان، پزیشکی دەروونی پسپۆڕ لە بواری منداڵان و هەرزەکاران و پسپۆڕی تری چاودێری بن.
  • "Þroska- og hegðunarstöðin" نۆرینگەیەکە لە لایەن سیستەمی چاودێری تەندروستییەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت (Þönglabakki 1، 109 Reykjavik.) لەوێ ئەوان دەستنیشان دەکەن، ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەن، چارەسەری و ڕاهێنان بۆ پێشکەوتن و گەشەکردن و لادانی ڕەفتاری پێشکەش دەکەن. سەردانکردن پێویستە. www.heilsugaeslan.is/serthjonusta/throska-og-hegdunarstod
  • BUGL بنکەیەکی چارەسەرییە بۆ ئەو نەخۆشانەی لە بواری دەروونییەوە لە نەخۆشخانە دەکەون و بۆ ئەو منداڵان و هەرزەکارانەیە کێشەی دەروونیان هەیە. سەردانکردنی پزیشک پێویستە. www.landspitali.is/sjuklingar-adstandendur/deildir-og-thjonusta/barna-og-unglingageddeild-bugl

ئەگەر گومانت هەیە بۆ کەموکوڕی گەشەکردن، دەبێ لە بنکەی تەندروستیدا سەرە بۆ ڕاوێژ بگرییەوە. پاشان بنکە منداڵەکە دەنێرێت بۆ بنکەی دەستنیشانکردن و ڕاوێژکاری حکوومی (GRR). www.greining.is

  • ڕۆڵی GRR دڵنیابوونەوەیە لەوەی ئەو منداڵانەی ئاڵۆزی ئۆتیسم یان بێ توانایی توندی گەشەکردنیان هەیە، دەسنیشانکردن، ڕاوێژکاری و سەرچاوەی پێویستیان بۆ دەکرێت بە مەبەستی زیاترکردنی هەلەکانیان و باشتربوونی کوالیتی ژیانیان.
  • بەپێی ئەو یاسایانەی بۆ کەمئەندامان هەیە، ئەو منداڵانەی بە کەمئەندام دەستنیشان دەکرێن باوانیان دەتوانن لە شارەوانی ناوچەی داوای یارمەتی بکەن.
  • لە لایەن شاراوانییەکانەوە خزمەتگوزاری پێشکەشی کەمئەندامان و بنەماڵەکانیان دەکرێت.
  • لەوانەیە باوان شیاو بن بۆ پێدانی یارمەتی ماڵی لە ئەنیستیتۆی دابینکردنی کۆمەڵایەتی (Tryggingarstofnun - www.tr.is) بۆ یارمەتیدان بە مەبەستی چاودێری منداڵانی کەمئەندام و یارمەتیدان بۆ کرمکردنەوەی تێچوونەکانی پەیوەست بە ئەوان.
  • بیمەی چارەسەری ئایسلەند (Sjúkratryggingar Íslands - www.sjukra.is) تێچوونەکانی یارمەتی پزیشکی و کەرەستەکان، هێزپێدانەوە/ ڕاهێنان و تێچوونی گەشت دەدات.
  • لە کۆمەڵگای ئایسلەند، کەسانێک کەمئەندامن، پارێزراون، پاڵپشتی دەکرێن، و خزمەتگوزاری و بەشداربوونیان هەیە لە کۆمەڵگادا.

ڕێککەوتنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەربارەی مافی کەمئەندامان

  • ساڵی 2019 ئایسلەند ڕێککەوتنامەی ڕێکخراوەی نەتەوانی بۆ مافی کەمئەندامان پەسەند کرد .
  • www.stjornarradid.is/media/velferdarraduneyti-media/media/acrobat-skjol/10062009SamningurUmRettindiFatladsFolks.pdf
  • ئەم ڕێککەوتنامە نێوەدەوڵەتییە سەبارەت بە مافی مرۆڤە و باس لەو دەکات کەمئەندامان دەبێ ماف و دەرفەتی کەسانی تریان هەبێت و بۆ ئەمە دەبێ پاڵپشتی پێویستیان بۆ بکرێت.
  • یاساکانی ڕێکەوتکەوتنامەی نێودەوڵەتی بریتین لە :
    • ڕێزگرتن لە شکۆداری و گەورەیی مرۆڤ، هەمەچەشنی، ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی هەموو تاکەکان.
    • قەدەغەکردنی هەر چەشنە جیاوازی بەپێی کەمئەندامی.
    • دەرفەت و پاڵپشتی یەکسان، وەک خوێندن، ئیش، ژیانی خێزانی و ژیانی سەربەخۆ.
    • بۆ هەمووان لەبەردەستە.
    • یەکسانبوونی ژن و پیاو.
    • ڕاوێژ لەگەڵ کەمئەندامان
    • ڕاهێنان و پێشکەشکردنی ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتی
    • گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی وا دەکات هەمووان دەرفەتی یەکسانیان هەبێت.

سیستەمی دانەوەی پارەکان- تێچوونەکان

  • بیمەی چارەسەری ئایسلەند (Sjúkratryggingar Íslands (SÍ)) بەشێک لە تێچوونەکانی گشت خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ ئەو کەسانە دەدات بیمەی چارەسەری حکوومیان هەیە.. www.sjukra.is
  • سیستەمی بیمەی چارەسەری ئایسلەند SÍ تاکەکان وا لێدەکات هەموو مانگێ ئەوپەڕی ڕێژەیەکی دیاریکراو بۆ خزمەتگوزاری چارەسەریان بدەن.
  • دوا ڕادە بۆ کەمئەندامان، بەتەمەنەکان و منداڵان کەمترە.
  • سیستەمی بیمە خزمەتگوزاری پێشکەشکراو لە بنکەکانی تەندروستی چارەسەری، نەخۆشخانەکان، عیادەی ئەهلی، فیسیۆتراپەکان، ئەو کەسانەی چارەسەری پیشەیی دەکەن، کەسانێک لەڕێگەی گەفتارەوە چارەسەری دەکەن و دەروونناسەکان ( لەڕێگەی سازان و ڕێکەوتن لەگەڵ SÍ، بۆ منداڵانی خوارووی 18 ساڵان) لەخۆ دەگرێت.
  • ئەو کەسانەی لە دەرەوەی شاری گەورەی ڕەیکیاڤیک دەژین دەتوان بۆ تێچوونی گەشت و یان نیشتەجێبوونی مانەوە لە پەیوەندی لەگەڵ چارەسەری پزیشکی داوای یارمەتی بکەن. ئەم یارمەتییە دەبێ داوا بکرێت.
  • پەنابەران وەک کەسانی تری داخڵ بە سیستەمی بیمە SÍ مافی یەکسانیان هەیە و مافی یەکسان و خزمەتگوزاری یەکسانیان هەیە. ئەوانەی لەم دواییەدا هاتوون و پاڵپشتی نێودەوڵەتیان بەدەست هێناوە، هەڵاوێردەی یاسای گشتی شەش مانگ کۆرسی چاوەڕێکردن بۆ بیمەی چارەسەریان پێدەدرێت.
  • بەڕێوەبەرایەتی کۆچ (Útlendingastofnun) بۆ تۆمارکردنی کۆچبەران لە سیستەمی بیمەی چارەسەری زانیارییەکان دەنێرێت بۆ SÍ.

پۆرتاڵی مافەکانی SÍ - www.sjukra.is

  • لە ماڵپەڕی بیمەی چارەسەری (SÍ) دا، www.sjukra.is پۆرتاڵی مافەکانی SÍ را دەدۆزییەوە.
  • لەوێ، تاکەکان دەتوانن لەڕێگەی ناسنامەی ئەلیکترۆنییەوە "Mínar síður" (لاپەڕەکانم)یان لەبەردەست بێت.
  • لەڕێگەی "Mínar Síður"ەوە، تاکەکان دەتوانن زانیاری پەیوەست بە مافی خۆیان لەگەڵ SÍ ، ڕەسیدی خزمەتگوزاری پزیشکی بەدەست بێنن و بارودۆخی خۆیان پەیوەست بە تێچوونەکانی دەرمان و تێچوونی خزمەتگوزاری پزیشکی بدۆزنەوە.
  • داخڵکردنی بەبێ هەڵەی زانیاری بانک لە "Mínar síður" گرنگە بۆئەوەی SÍ دڵنیایی دەست کەوێت لە کاتی پێویستدا دەتوانێت هەر چەشنە تێچوونێک بداتەوە.

دەرمانخانەکان/ فرۆشگای دەرمان

  • لە دەرمانخانەکان / Apótek، خەڵک دەرمان، بەرهەمی تەندروستی و جوانکاری لەگەڵ زۆر بەرهەمی تر دەکڕن.
  • هەموو دەرمانخانەکان دەرمانسازیان هەیە. لەوێ دەتوانیت سەبارەت بە بەرهەمی دەرمان و تەندروستی لە دەرمانسازی داوا بکەیت زانیاریت پێبدات.
  • زۆربەی دەرمانەکان ڕەچەتەیان پێویستە بەڵام دەرمانی تایبەت وەک دەرمانی سووک ئازار و حەساسییەت، دەرمانی ئاوسانی گەدە و گەڕانەوەی ترشی گەدە بەبێ ڕەچەتە دەفرۆشرێن.
  • بە شێوەی ئەلیکترۆنی پزیشکان ڕەچەتەکان دەنێرن.
  • خەڵک بۆ ئامادەکردنی دەرمانی ڕێپێدراو دەبێ کێنیتالا (ژمارە پێناسە)ی خۆیان لە دەرمانخانە پێشکەش بکەن.
  • هەروەها کاتی کڕین و دەسکەوتنەوەی دەرمانی ڕێپێدراویش دەبێ بەڵگەی پێناسەی بڕواپێکراویان هەبێت.
  • دەسکەوتنەوەی دەرمانی ڕێپێدراو لە لایەن کەسانی ترەوە (کەسانێک تەمەنیان سەرووی 18 ساڵانە) ڕێپێدراو نییە، مەگەر بە ئیزنی فەرمی لەو کەسەی لە ڕەچەتەکەدا هاتووە.
  • ئەم مۆڵەتە دەتوانێ بە شێوەی ئەلیکترۆنی بدرێت لە www.heilsuvera.is

پارەدانی هاوبەشی بۆ کڕینی دەرمان

  • دانی تێچوونەکانی بیمەی چارەسەری بۆ کڕینی دەرمانەکان بەپێی زیادبوونی تێچوونەکانی تاک لە ماوەی 12 مانگدا زیاد دەکرێت.
  • کەوایە تاکەکان یەکەمجار کە دەرمان دەکڕن زۆرترین تێچوون دەدەن بەڵام دوابەدوایدا تێچوونەکە کەم دەبێتەوە (لە ماوەی دوازدە مانگدا).
  • کاتێک خەڵک بۆ یەکەمجار دەرمانێک دەکڕن، خولی دوازدە مانگە دەست پێدەکات، بۆ نموونە: ئەگەر یەکەم لە 15ی ئۆگۆستی 2020دا بێت، ئەم خولە لە 15ی ئۆگۆستی 2021دا کۆتایی دێت ئەم خولە کاتێک دوبارە دەست پێدەکاتەوە تاک بۆ یەکەمجار دوبارە ئەم دەرمانە بکڕێەوە.

 

Can we improve the content on the site?