Skip to content

خزمەتگوزاری پارێزگاری لە منداڵان

  • هەندێک لە باوان پێویستیان بە پشتگیری کورت ماوە یان درێژ ماوە هەیە. هەندێک لە منداڵان فەرامۆش دەکرێن یان لە بارودۆخێکدا دەژین کە ئاسایش و تەندروستی هەڕەشەیان لێدەکات.
  • هەر شارەوانێک خزمەتگوزاری پارێزگاری لە منداڵان بۆ دانیشتوانی خۆی پێشکەش دەکات.
  • ڕۆڵی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاری لە منداڵان، پشتگیری لە خێزان و بەرژەوەندی منداڵ، بێ گوێدان بە بنچینە یان ڕەگەزی ئەوان.
  • خزماتگوزاری پارێزگاری لە منداڵان هەوڵ دەدات بە هاوکاری باوان و سەرپەرشتیارە یاساییەکانی منداڵ لەسەر هەموو حاڵەتەکان کار بکەن.
  • ئەمە بەگوێرەی یاساکانی ئایسلەندە سەبارەت بە پاڵپشتی منداڵ و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی مافی منداڵی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی.
  • ئاژانسی حکوومی بۆ پشتگیری لە منداڵان چاودێری خزمەتگوزاری پشتگیری لە منداڵان دەکات.
    www.bvs.is

خزمەتگوزاری پارێزگاری لە منداڵان – بەردەوامە

  • خزمەتگوزارییەکە دەتوانێت بەشێوەی ئامۆژگاری و ڕێنمایی بێت، تەنانەت لە ماڵەوە یان وەک یارمەتی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی کاتی بێ ئیشی منداڵان یان چالاکییەکانی تر.
  • هەندێکجار منداڵان لە هەر مانگێکدا بۆ چاودێری کاتی درێژماوەتر دەڕۆن بۆلای خێزانی پاڵپشتیکار. هەنێک لە منداڵان بۆ ماوەیەکی درێژ بۆ چاودێری پەروەردەیی دەڕۆن بۆ لای ئەو خێزانانەی کە منداڵ بەخێو دەکەن.
  • خزمەتگوزاری پارێزگاری لە منداڵان دەتوانێ بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەر دانان لە دەرەوەی ماڵەوە بڕیار بدەن. دانانەکانی درێژ ماوەتر دەبێ لە دادگاکان، یانی دادگای ناوچەیی و هەندێکجار دادگای هانابۆبردنی Landsréttur هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.

 

توندوتیژی و کەمتەرخەمی لە ئاست منداڵ

  • توندوتیژی و کەمتەرخەمی دەتوانێ بە تووندی زیان بگەیەنێتە گەشەی منداڵەکە.
  • منداڵێک کە لە بارودۆخێکدا دەژی کە ترس یان پێشێلکاری زۆری بەسەر دێت لە کۆتایی ژیانیدا لەوانەیە لاواز بێت.
  • پشتگوێخستنی منداڵ هەروەها ئاماژە دەکات بە دایکێک کە ژیانی منداڵی لەدایک نەبووی خۆی بخاتە ژێر مەترسی.
  • هەم کۆی گشتی خەڵک و هەم ڕێکخراوە گشتییەکان بەرپرسیارن کە خزمەتگوزاری پشتگیری لە منداڵ ئاگادار بن ئەگەر پێیان وایە کە منداڵێک:
    • لە بارودۆخێکی نەگونجاودا دەژی.
    • کەوتۆتە بەر توندوتیژی یان ڕەفتاری ناشیرین.
    • تەندروستی و گەشەیان بە تووندی دەکەوێتە مەترسی.

کەمتەرخەمی – بەردەوامە

  • کەمتەرخەمی جەستەیی ئاماژە دەکات بە هۆکارێکی وەکوو کەمی خۆراک، جلی نەگونجاو کە بۆ کەش و هەوا و وەرزەکە گونجاو نییە، نەبوونی تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوونی نەگونجاو. هەروەها ئەوەیکە منداڵەکە نابردرێتە پزیشکی ددان و لای پزشک و هاندانی گەشەی جووڵە ئەنجام نادرێت.
  • کەمتەرخەمی لە ئاست چاودێری و سەرپەرشتی، بۆ نموونە، دانانی منداڵ بۆ ماوەیەکی زۆر لەماڵەوە لە تەمەنی گەشەکردن و گەورەییدا بەتەنیای. هەروەها زۆرتر لە کاتی ڕێگەپێدراو لە دەرەوە بوون. ئەمە هەروەها ئەنجام دەدرێت کە منداڵ بەهۆی ناتوانایی باوان، بۆ نموونە خواردنەوەی کهول یان مادەبێهۆشکەرەکان، پاڵپشتی نەکرێت یان بکەوێتە بەر مەترسی.
  • بۆ نموونە کەمتەرخەمی لەئاست خوێندن، چاودێری نەکردن بۆ ئامادەبوونی منداڵ لە قوتابخانە و ئەرکی ماڵەوە، هەروەها گوێنەدانە ڕاگەیاندنەکانی قوتابخانە لەسەر ئەوەیکە منداڵێک پێویستی بە خزمەتگوزاری تایبەتە. (پاڵپشتی مەشقی شەوی ماڵەوە لە قوتابخانەکان و ڕێکخراوەی وەک خاچی سوور و سوپای ڕزگاریدا هەیە)
  • کەمتەرخەمی سۆزداری، پاڵپشتینەکردنی سۆزداری، ئاسایش، سەرنج و هاندان لەخۆ دەکرێت. ئەمە دابیننەکردنی دیسیپلین و سنووری سروشتی منداڵە لە پەروەردەکردنی منداڵدا.
  • کەمتەرخەمی ئیش و کۆمەڵگا ئاماژە دەکات بە کەمبوونی سەرچاوەکان لە قوتابخانە یان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و تەندروستیدا بۆ یەکسانکردنی بارودۆخی تاکەکان و گەڕان بۆ ئامرازەکانی بەرزکردنەوە. هەروەها، وەڵام نەدانەوە بە ڕاپۆرتەکانی کەمتەرخەمی یان توندوتیژی.

توندوتیژی لە هەمبەر منداڵدا

  • گشت سزادانەکانی دەروونی و جەستەیی توندوتیژی دێتە ئەژمار و کردنی ئەوانە سزای سجنی هەیە.
  • هەروەها هەموو توندوتیژییەکان لەو ماڵەی منداڵی تێدایە توندوتیژی دژ بە منداڵانی دێتە ئەژمار.
  • توندوتیژی بە شێوازی جیاواز ڕوو دەدات: لێدان، زەبروەشاندن بە دەست یان قایش، پاڵ پێوەنان یان ڕاتڵەکاندن و بەکارهێنانی ەست یان شتەکان دژ بە منداڵان توندوتیژی جەستەیی دێتە ئەژمار.
  • هەر چەشنە بێڕێزی، سووکایەتیپێکردن، هات و هاوار و هەڕەشە توندوتیژی دەروونییە.
  • کاریگەری توندوتیژی لەسەر منداڵان بابەتێکی بەڵگەییە: وەرن با دەربارەی توندوتیژیدا قسە بکەین (Tölum um ofbeldi)
  • www.youtube.com/watch?v=WrXnAtUPmMw&feature=youtu.be
  • www.kvennaathvarf.is

خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵان- ڕاپۆرت

  • کەیسەکانی خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵ زۆرجار لەو کاتەوە دەست پێدەکات باوان یان منداڵان پەیوەندیان پێوە دەکەن و داوای یارمەتی دەکەن.
  • هەروەها ڕاپۆرت هەیە لە قوتابخانەکان، باخچەی ساوایان، نەخۆشخانەکان، نۆرینگەکانی چاودێری تەندروستی، پۆلیس، دراوسێ یان کەسانی تر کە خەمی ئاسایشی منداڵیانە.
  • دەکڕی ڕاپۆرتەکان بێ ناو و ئەلیکترۆنی بن یان بە تەلەفۆن بنێردرێن.
  • هەموو ئەو کەسانەی لە بەشی حکوومی دەوام دەکەن دەبێ هەر چەشنە خەم سەبارەت بە بارودۆخی باشی منداڵ ڕابگەیێنن. ئەم ڕاگەیاندنانە هەرگیز بێ ناو نین.
  • هەموو ڕاپۆرتەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت. کەیسەکان یان هەڵدەوەشێنەوە یان دەربارەی چۆنیەتی یارمەتیدان بە منداڵ و خێزانەکانیان ئامۆژگاری دەکرێت.
  • بۆ ناردنی ڕاپۆرتی ئەلیکترۆنی www.bvs.is/almenningur/barnaverndarnefndir 

خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵ- بەردەوامە

  • ئامانجی سەرەکی خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵ لە ئایسلەند دابینکردنی ئاسایشی منداڵانە، نەک یارمەتیدانی بنەماڵەکان بە بەدیهێنانی ژیانێکی باش.
  • مەهێلە منداڵەکانت لەڕێگەی خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵەوە، تۆی باوان بترسێنێت و بهێڵی ئەو شتە بکەن تۆ ڕازی نی و یان دیسیپلین و سنوورە ئاساییەکان بۆ پەروەردەکردن لەناو ببەن.
  • لە ماڵپەڕی شاری ڕەیکیاڤیک نامیلکەیەکی بەسوود دەربارەی منداڵان بە چەند زمانێک هەیە: www.reykjavik.is/sites/default/files/ymis_skjol/skjol_utgefid_efni/vid_og_bornin_okkar_2018_is_en_baeklingur.pdf

هاوسەرگیری: ماف و پابەندی- هەندێک بڕگە لە یاسای هاوسەرگیری

  • هەرکەس تەمەنی سەرووی 18 ساڵان بێت و هاوسەرگیری نەکردبێت بۆی هەیە هاوسەرگیری بکات.
  • ناکرێ کەس ناچار بکەیت بە هاوسەرگیری بکات.
  • هاوسەرەکان مافی یەکسانیان هەیە لە هاوسەرگیری و ئەرکی یەکسانیان هەیە لە هەمبەر یەکتر و منداڵەکانیان.
  • هاوسەرەکان دەبێ لەگەڵ منداڵەکانیان وەک باوان بجووڵینەوە و ئیشی ناوماڵ و تێچوونەکانی ماڵەوە و تێچوونەکانی ژیانی خێزانی ئەوەندەی دەکرێت یەکسان لەناو خۆیاندا دابەش بکەن.
  • هاوسەرەکان کاروباری دارایی هاوبەشیان هەیە. هاوسەران دەبێ زانیاری دارایی خۆیان بخەنە بەردەستی یەکتر.
  • دارایی ژن و مێردێک هاوبەشە. هاوسەران دەتوانن دارایی تاکەکەسیان هەبێت بەڵام بۆ یاساییکردنی ئەوە، دەبێ ڕێکەوتنێک بەر لە هاوسەرگیری تەنزیم بکرێت و لە دەسەڵاتی ناوچە تۆمار بکرێت.
  • دەتوانیت لەڕێگەی قەشە و بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ئایینی، دەسەڵاتی ناوچە یان نوێنەری ئەوانە یان لەڕێگەی پێشکەشکاری نافەرمی (بۆ نموونە لە Siðmennt) هاوسەرگیری بکەیت.

 

Can we improve the content on the site?