Skip to content

New in Iceland

نوێ لە ئايسلەند

  • نوێ لە ئايسلەند لە ساڵی 2021 دەستی بەکار کرد. ئەوە بەڕێوە دەچێت لەلايەن وەزارەتى کاروباری کۆمەڵايەتى.
  • نوێ لە ئايسلەند دەکەوێتە Laugavegur 116, 101 Reykjavík.
  • کۆچبەرەکان دەتوانن بەشداربن لە ڕێگەی، گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕاوێژکار بە تەلەفۆن 4567555 لەڕێگەی خزمەتگوزاری چاتی newiniceland.is چاتی ئۆنلاین بە حەوت زمان بەردەستە: زمانی ئایسلەندى، ئينگليزى، پۆڵەندى، ئيسپانى، پورتوگالى، ليتوانى و عەرەبى.
  • ڕۆڵی ئەم بنکەیە پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و زانیاری بەردەستە بۆ کۆچبەران سەبارەت بە خزمەتگوزاری، ماف و بەرپرسیاریەتێکانیان.

 خاچى سووری ئایسلەند

  • خاچى سووری ئایسلەند خزمەتگوزارى و چاڵاکى کۆمەڵايەتى بۆ کۆچبەر پێشکەش دەکات.
  • ئەم هەڵمەتە بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندیی کۆمەڵايەتی، پشتگیری کۆمەڵایەتی دەروونی و ڕێگەکانی ناسینی کۆمەڵگا.
  • ئەمانە ئەو پرۆژە دەگرنەوە وەکوو پڕۆژەی دۆستايەتى کۆچبەر، گفتوگۆی ئایسلەندى، ڕاوێژکاری و ڕووداوی جۆراوجۆر.
  • سەرەڕاى ئەوەش،بەرنامەکانی خۆبەخشانەی جۆراوجۆر بزووتنەوە بۆ کۆچبەر بەردەستە.

ڕێکخراوەکانی یارمەتیدان

  • پەنابەران (و کۆچبەرانی تر) هەروەها سەرچاوەکانی بەردەستی ڕێکخراوەکانی تری یارمەتیدەر وەکوو یارمەتی کڵێسا(Hjálparstarf kirkjunnar), سوپای ڕزگاری. (www.herinn.is) Samhjálp=Salvation Army
  • یارمەتی کڵێسا پرۆژەى پێشکەش کردووە کە پەيوەندى هەیە بە پشتگیری دەروونى و کۆمەڵايەتى و سەرچاوەی کرداری، بەتايبەتى بۆ ئافرەتان کە داواکاری پاڵپشتی نێودەوڵەتین یان پشتگیری دەکرێن. www.hjalparstarfkirkjunnar.is
  • Samhjálp ، بۆ نموونە، جێبەجێکردنی قاوەخانەی سامهیاڵپ (Kaffistofa Samhjálpar) لە Borgartún 1, Reykjavik. لەوێ، ئەوان ژەمە خۆراکی خۆڕایی پێشکەش دەکەن بۆ خەڵک کە دەژين لە بارودۆخی دژواری کۆمەڵايەتیدا؛ نانی بەیانی، قاوەڵتوون و خواردننی گەرمی نیوەڕۆ، هەر ڕۆژ لە ساڵ، کۆتایی هەفتە و هەروەها لە ڕۆژی پشوو www.samhjalp.is

تۆماری ئايسلەند

  • فەرمانگەى تۆمارکردنى نەتەوەيى ئايسلەند خاوەن نووسینگەیەکی تۆماری زەوی و زار و تۆمارێکی نەتەوەيىە. فەرمانگەى تۆمارکردنی پاسەپۆرت، کارتی ناسنامەی کەسى و بڕوانامەی جۆراوجۆربڵاودەکاتەوە.
  • فەرمانگەى تۆمارکردنى نەتەوەيى ئايسلەند پێشینەی هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە لە ئایسلەند دەژین یان ژیاون. ئەو کەسانەی کە ناوخۆی وڵات دەگوازنەوە لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر دەبێ لەماوەی حەوت ڕۆژدا ئەم ڕاگواستنە ڕاگەیەنێن.
  • فەرمانگەى تۆمارکردنى نەتەوەيى ژمارەناسنامە (kennitala) دەردەکات. هەروەهايە لەوێ ناوى منداڵ، يان ناو گۆڕان، تۆمار دەکرێن.
  • ئەوە گرنگە کە ناو و ڕێکەوتی لەدايکبوون بەشێوەيەکى دروست لە دەسپێکەوە لە فەرمانگەی تۆماری نەتەوەیی تۆماربخەن - پاشان زۆر زەحمەتە بۆ گۆڕینی.
  • ئەوانەی کە هاوسەرگیری دەکەن دەبێ پەیوەندی بکەن بە فەرمانگەی تۆماری نەتەوەیی و چۆنیەتی دۆخی هاوسەرگیرێکە تۆمار بکەن.
  • فەرمانگەی تۆماری نەتەوەیی دەکەوێتە Borgartún 21, 105 Reykjavík یان لە Akureyri 107Hafnarstræti .
  • زۆر یەک لە کارەکان دەکرێ بەشێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی فەرمانگەی تۆماری نەتەوەیی ئەنجام بدرێت. www.skra.is

مۆڵەتی نيشتەجێبوون

  • زۆر بيانى کە دەيانەوێت لە ئايسلەند بژین پێویستیان بە مۆڵەتی نیشتەجێبوونە.
  • مۆڵەتی نيشتەجێبوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن دەردەکرێت (www.utl.is).
  • شوێنى بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن: Dalvegur 18 ، 201 Kópavogur
  • چەندین جۆری جیاوازی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بە گوێرەی ئامانجی نیشتەجێبوون هەیە.
  • بارودۆخی مۆڵەتی نیشتەجێبوون پێک دێ لە : آ)مەرجەکانی بنەڕەتی کە بۆ هەموو مۆڵەتەکانی نیشتەجێبوون کاری پێدەکرێت، و ب) مەرجەکانی تر کە بۆ هەريەک جۆر مۆڵەت جێبەجێ دەکرێت.
  • بۆ ئەو بیانیانەی کە لە وڵاتانی دەرەوەی ئابووری ئەورووپا(EEA) یان وڵاتانی ئەندامی EFTA ن و دەیانهەوێت زیاتر لە سێ مانگ لە ئایسلەند بمێننەوە، دەبێ مۆڵەتی نیشتەجێبوون دەرکرێت.
  • هەموو ئەو بیانیانەی کە لە ئایسلەند دەژین ناچارن ئەگەر پێویست بکات داواکاری بکەن بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون و هەروەها ئەگەر پێویست بکات داوای نوێکردنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوون بکات (بەلانی کەم مانگێک بەر لە بەسەرووچوونی مۆڵەتەکە).
  • بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن دەتوانێ ئەوکەسانەی کە مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بڕواپێکراویان نییە دەرکات.
  • مێزی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن زانیاری دەستەبەر دەکات دەربارەی ئەوەیکە چ بەڵگەنامەیەک دەبێ بۆ داواکارییەکە بەدەستەوە بێت و هەروەها ئەم زانیاریانە دەکرێ لە ماڵپەڕی www.utl.is بدۆزرێتەوە.
  • بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن داواکارییەکان و ئەو بەڵگەیانەی پێتە وەردەگرێت، بۆ مۆڵەتی نیشتەجێبوون وێنە دەگرێت، پەنجەمۆر سکان دەکات و ئەگەر پێویست بکات موقابلە دەکات.
  •  

مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەی هاووڵاتیبوون

  • یاساکانی پەیوەندیدار بە مافی نیشتەجێبوون و هاووڵاتیبوونی ئایسلەندت بە ئاسانی دەست دەکەوێت لە www.utl.is.
  • بۆ داواکارییەکە زۆر مەرج و زۆر بەڵگەی بەردەست پێویستە.
  • لەوانەیە بەخشینی مۆڵەتی نیشتەجێبوون یەکجارەکی یان هاووڵاتیبوونی ئایسلەندی دواکەوێت یان ڕێگری لێبکرێت ئەگەر داواکار:
    • یارمەتی دارایی لە شارەوانی یان حکومەت وەرگرتووە.
    • بە تاوانێک تاوانبارکرابێت، بۆ نموونە پێشێلکاری شۆفێری یا خود هاتوچۆ.
    • دۆسیەکی هەبێت کە لەلایەن پۆلیس یان دادگاوە چارەسەر نەکراوە.
    • دۆسیەکی چارەسەرنەکراو لەگەڵ حکومەت دەتوانێت ببێتە هۆی دیپۆرتکردن.

پشتگیری نێودەوڵەتی

  • ئەو کەسانەی کە لە وڵاتی خۆیان دەچەوسێنرێنەوە یان لەمەترسی لەسێدارەدان، ئەشکەنجە یان هەڵسوکەوتی نامرۆڤانە یان سزادان دان، مافی ئەوەیان هەیە دەتوانن هەستن بە داواکردنی پشتگیری نێودەوڵەتی لە ئایسلەند.
  • پاراستنی نێودەوڵەتیش لەوانەیە لەبەر هۆکاری مرۆڤانە ئەنجام درێت .
  • پرۆسەی ڕاپەراندنی کاروباری تایبەت بەم جۆرە داواکاریانە لە یاسای پەیوەندیدار بە بیانییەکاندا هاتووە.
  • بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن ڕاپەڕاندنی کاری تایبەت بەم داواکاریانە جێبەجێ دەکات.
  • دەکرێ تانەلێدرێت لە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆچکردن لەلای لێژنەی پێداچوونەوە بۆ کاروباری کۆچبەری و پەنابەری www.knu.is Kærunefnd útlendingamála
  • داواکارەکان بۆ پشتگری نێودەوڵەتی لەکاتی ڕاپەڕاندنی داواکارییەکەیان، شوێنی نیشتەجێبوون و یارمەتی تێچووی ماڵی وەردەگرن.
  • داواکارەکان بۆ پشتگری نێودەوڵەتی زۆرجار دەرفەتیان هەیە بۆ ئامادەبوون لە کۆرسەکاندا. ژمارە و جۆری خولەکان پشت دەبەستێت بە یاسای ئەو دامەزراوەیە کە بەڕێوەبەرایەتی کەیسی کەسی پەیوەندیدار دەکات.
  • خاچى سووری ئایسلەندی پشتگیری و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی داواکارەکان دەستەبەر دەکات. www.raudikrossinn.is

 

Can we improve the content on the site?