Skip to content

پشووی فەرمی لە ئایسلەند

  • ڕۆژی ساڵی نوێ (01.01.)
  • پێنج شەممەی گەورە
  • هەينى باش
  • یەکشەممەی جەژنی گاور
  • دووشەممەی جەژنی گاور
  • جەژنی بەرزبوونەوەی عیسا بۆ ئاسمان (40 ڕۆژ پاش جەژنی گاور)
  • ويتسونداى (50 ڕۆژ پاش جەژنی گاور)
  • دووشەممەی سپی
  • يەكەم ڕۆژى هاوين (سێيەم پێنج شەممە لە مانگی نيسان)
  • ڕۆژی کرێکار (01.05)
  • ڕۆژی نیشتمانی ئایسلەند(17.06)
  • ڕۆژی بازرگان (یەکە ڕۆژی مانگی ئاب)
  • شەوی جەژنى لەدايكبوونى مەسيح (کریسمەس) (24. 12)ی نیوەڕۆ
  • ڕۆژی جەژنى لەدايكبوونى مەسيح (کریسمەس) (25.12)
  • ڕۆژی بۆکسبازی (26. 12.)
  • ڕۆژی نەورۆز (12/31)ی نيوەڕۆ

 

ڕۆژەکانی تری پشوودان:

  • بە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی نوێ لە ئایسلەند – کە لە سەرانسەری جیهانن – پشووی زیاتر بە کەلتووری ئاسلەندی دەناسرێت.
  • ئەگەرچی وەها ڕۆژهایەک بەشێوەی ئۆتۆماتیکی پشووی فەرمی نیین.
  • ئەوە سروشتيە بۆ داواكارى (پێشووتر) بکرێت بۆ مەرەخەسی لە شوێنی ئیشکردن یان قوتابخانە لە ڕۆژانی پشوودانی گرنگدا. تێبینی بکە کە وەها مەرەخەسێک لە پشووی هاوینان بەبێ پارەدان دەبێت و کەم دەکرێتەوە.

باشتر وایە بۆ هەموو ڕۆژانی پشووی فەرمی لە ئایسلەند لەسەر تەلەفۆن بیرهێنانەوە ڕێک بخەیت – بۆ ئەوەیکە منداڵەکانتان بە ڕێکەوت نەچنەوە بۆ قوتابخانە یان خۆت نەچیتە شوێنی ئیشکردنت!

ڕۆژەتایبەت و گرنگەکانی تر

  • ڕۆژى لەدايكبوون هەموو گەورەکان ڕۆژی لەدایکبوونیان جەژن ناگرن، ئەگەرچی هەموویان لەدایکبوونی مەزن جەژن دەگرن. نەریتە کە ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکان بە بەڕێوەبردنی میوانێک بۆ خێزان و/یان هاوڕێیەکان جەژن بگیرترێت.
  • ئاهەنگی ناولێنان. زۆر یەک لە خەڵک ناوی منداڵەکانیان لە کەنیسە یان لەماڵەوە لەلایەن قەشەیەک دەنێن. هەروەها ئاهەنگی ناولێنان بۆ مندالەکان باوە بەبێ هیچ واتایەکی ئایینی. بەر لە گەیشتنی منداڵ بە 6 مانگی، ناوی منداڵەکە داسەپاوە و ناوەکە دەبێ بە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری ئایسلەند ڕابگەیەندرێت. www.thjodskra.is
  • دین وەرگرتن . منداڵەکان دەتوانن لە چواردەساڵی دینیان پێبدرێت . ئەم پشتڕاستکردنەوە حەزی ئەوان دەردەخات بۆ ئەندامبوون لە کەنیسەی نیشتمانی ئایسلەند. دین وەرگتنی مەدەنیش هەیە کە هیچ پەیوەنییەکی بە ئایین نییە. www.sidmennt.is
  • هەرزەکارەکان لە شوێنێک کە سەبارەت بە ئایین و بەها ئەخلاقییەکان فێر دەبن و لەسەر لایەنەکانی ژیان گفتوگۆ دەکەن، ڕاهێنانی دین وەرگرتنەکە تێدەپەڕینن.
  • ئاهەنگ و مەراسیمی دین وەرگرتن بەڕێوە دەچێت و هەرزەکارەکان بەگشتی لەلایەن خێزان و هاوڕییەکانیان دیاری پارە وەردەگرن.
  • دین وەرگرتن ، چ لە کەنیسە و چ لە ئاهەنگێکی مەدەنی. لە ئایسلەند بەزۆری نییە.

ڕۆژە گرنگەکانی تر - بەردەوامە 

  • ئاهەنگى ژن هێنان. زۆر جووتی هەر ساڵە لە ئایسلەند هاوسەرگیری دەکەن. تۆ دەتوانی لە کەنیسە، لەگەڵ ڕێکخراوەیەکی ئایینی تر یان لە نووسینگەی دەسەڵاتی ناوچە هاوسەرگیری بکەیت.
  • جووتەکانی هاوڕەگەزباز دەتوانن لە ئايسلەند هاوسەرگيرى بكەن و ئەم هاوسەرگیرییە هەر وەک هاوسەرگیرییەکانی تر بە گوێرەی یاسا قەبووڵکراوە.
  • پرسە. ساڵانە نزیکەی 2000 ئایسلەندی دەمرن. پرسەکە بۆ زۆربەی ئەوانەی کە دەمرن لە کەنیسە بەڕیوە دەچێت. بوونی قەشە لە کاتی ناشتن بەزۆر نییە.
  • دوو جۆرى ناشتن هەيە: ناشتن و سووتانى لاشەى مردوو. لە ناشتندا، لەش لە سندووقێک دادەنرێت و پاشان لە گۆڕستان دەنێژرێت. ئەگەر لەش بسوتێنرێت، کووپەیەک کە داگری خۆڵەمێشی پاشماوەی سووتێنراوە لە گۆڕستان دەنێژرێت. 

ئايين لە ئايسلەند

  • ئايسلەند ئازاديى ئايينى هەيە. ئەمە بە واتای ئەمەیە کە هەموو خەڵکێک دەتوانن ئایینی خۆیان بەبێ ترس و ئازار و سزا بەڕیوە ببەن. ئەروەها ئەمە بە واتای ئەمەیە کە هەر کەس مافی ئەوەی هەیە کە سەبارەت بە ئایینی خۆی بڕیار بدات، یان لە هیچ ڕێکخراوەیەکی ئایینیدا ئەندام نەبێت.
  • کەنیسەی نیشتمانی ئایسلەند گەورەترین ڕێکخراوەی ئایینی ئەم وڵاتەیە. کەنیسەی نیشتمانی ئايسلەند بەشێكە لە نەریتی لۆسەرى-ئينجيلى (Lutheran-Evangelical). گرنگی ئایین لە ژیانی خەڵکدا جیاوازە، بەڵام کەنیسە سەبارەت بە ئاهەنگەکانی وەکوو دین وەرگرتن، هاوسەرگیری، پرسە و ناشتن، و هەروەها پشووی کریسمەس بۆ زۆربەی خەڵک گرنگە.
  • زۆرێک لە کۆمەڵگا گەورە و بچووکەکان لە ئایسلەند هەیە و کۆمەڵگا بەگشتی لە ئاست بۆچوونەکانی جیاوازی ئایینی و فەلسەفی خەڵک سنگ فراوانە.
  • بەشیک لە باجیی خەڵک دەگاتە ڕێکخراوەکانی ئایینی شوێنی تۆماکردنیان. دەوڵەتی ئایسلەند مووچەی قەشەکانی کەنیسەی نیشتمانی ئایسلەند دەدات.
  • کەنیسەی نیشتمانی هیچ کاریگەرییەکی نییە لە یاسادانان، بەڕێوەبردنی یاسا یان بەڕێوەبردنی فەرمانەکان لە ئایسلەند.

 

Can we improve the content on the site?