Skip to content

مووچە و باج

  • لە ئایسلەند، مووچە بەگشتی بەشێوەی مانگانە، دەوروبەری سەرەتای مانگی نوێ دەدرێت.
  • داهات پاش کەمکردنەوەی باج دەگوازرێتەوە بۆ حیسابی بانکی فەرمانبەران.
  • پسوولەی مووچە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەشێوەی ئەلیکترۆنییە کە لەژێر ناوی " بەڵگەنامەكانى من" لە خزمەتگوزاری بانکی ماڵی خەڵک (بەشێوەی ئۆنلاین) دەبینرێت.
  • پسوولەی مووچە ڕێژەی مووچەی دراوە، کۆی مووچە، باجێک کە دەدرێت و تێچوونەکانی تری پەیوەندیدار بە مووچە پیشان دەدات.
  • کۆی گشتی مووچە، مووچەیەک پیشان دەدات بەر لە کەمکردنەوەی باج و تێچووی تایبەت بە مووچە.
  • مووچەی دراوە، بڕە پارەیەکە کە گوازراوەتەوە بۆ حیسابی بانکی.
  • هەموو مووچەخۆرەکان دەبێ پسوولەی مووچە وەرگرن کە داهات و کەمکردنەوەکان لەودا پیشان درابێت.

خەرجییەکانی پەیوەنیدار بە مووچە

  • خەرجییەکانی پەیوەنیدار بە مووچە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
    • پارەی سندووقی خانەنشینی
    • ئابوونەی ئەندامبوون لە یەکێتی/ سەندیکا
    • بەشداری لە ئەنجوومەنی فەرمانبەران لە شوێنی کار
    • خەرجیی خۆراک، ئەگەر فەرمانبەر خەرجی خۆراکی دابینکراو لە شوێنی کار بدات.
  • خاوەنکارەکان هەروەهاناچارن هەرجۆرە پارەی پشتگیری لە منداڵەکان یان ئەرکی فەرمی نەدراو لە مووچەکە کەم کاتەوە و بینێرێت بۆ دەسەڵاتداران.
  • هەموو پارەدان وهەموو کەمکردنەوەکان دەبێ پیشان دەبێ لەسەر مووچەی هەرمانگێک پیشان بدرێت.

 باج سەرچاوەی گرنگی پشتگیری لە وڵاتەکانی خۆشگوزەران

  • حکوومەتی خۆشگوزەرانی ئایسلەند پشت دەبەستێ بەو خەڵکەی باج و پارەی رەسمی دیکە دەدەن. داهاتی باجی حکوومەت بەکار دەهێنتێت بۆ تێچووی خزمەتگوزاری گشتی و بەرژەوەندەکانی کۆمەڵایەتی. www.rsk.is
  • هەموو لایەنەکانی بەدیهێنەری داهات (مووچەخۆران و بەڵێندەران) ناچارن بە دانی باجی داهات و باجی شارەوانی.
  • باجی داهات دەدرێت بە حکوومەت.
  • باجی شارەوانی باجێکە کە دەدرێت بە شارەوانی ئەو شارەی کە تێیدا دەژیت.
  • ئەوانەی مووچە دەدەن پێویستە باجەکە لە حەقدەستی مووچەخۆرەکان کەم بکەنەوە و بیدەن بە حکوومەت.
  • ئەوانەی مووچە و حەقدەست ەردەگرن، بەگوێرەی داهاتیان، باجی جیاواز دەدەن.
  • سیستەمی بە پێی پلەکانی باجییە کە لەسەر حەقدەست یان مووچەی کەسەکان جێبەجێ دەکرێت.
  • بەتێکڕایی، خەڵک نزیکەی 37.4٪ لە داهاتی خۆیان بەشێوەی باج و خەرجییەکانی پەیوەبدیدار بە مووچە یان حەقدەست دەدەن.
  • یارمەتی خەرجی باجی کەسی لە بڕی باجەکان کەم دەکرێتەوە. یارمەتی باجی کەسی ISK 50,792 یە بۆ هەر مانگ بۆ ساڵی 2021. https://www.rsk.is/einstaklingar/stadgreidsla/personuafslattur/
  • هەر کەس لەماوەی ساڵی داهاتدا 16 ساڵ یان سەرووتر بێت و لە ئایسلەند نیشتەجێ بێت، مافی داشکاندنی باجی کەسی دەبێت.

ڕاگەیاندن نامەی باج

  • لەسەر هەمووان پێویستە ڕاگەیاندن نامەی باجی دەرامەت لە مانگی ئازاری هەر ساڵ ئاراستەی بەرپرسانی باج بکەن. ئەمە هەروەها ئەم کەسانەش دەگرێتەوە لە یارمەتی کۆمەڵایەتی وەردەگرن یان کەم ئەندامن.
  • ئەگەر کەسێ ڕاگەیاندن نامەی باج پێشکەش نەکات، دەسەڵاتداری داهاتی ناوخۆیی ڕێژەی مووچە یان حەقدەستی وەرگیرا لەلایەن تۆوە هەڵدەسەنگێنێت.
  • ڕاگەیاندن نامەی باج بەڵگەیەکی ئەلەکترۆنییە کە هەموو داهات، دارایی، قەرز و پێدانی باجی ساڵەکان پیشانی کەسی پەیوەندیدار دەدات.
  • دەسەڵاتدارانی باج پشکنینی ڕاگەیاندن نامەی باج دەکەن و ڕێژەی ئەرکی فەرمی حیساب دەکەن کە دەبێ هەموو بیدەن و ئەگەر پێویست بکات غەرامەش حیساب دەکەن.
  • یارمەتی قەرزی بانک بۆ خانووبەرە و یارمەتی منداڵ بۆ پشتگیری خێزانەکانی خاوەن منداڵ بەگوێرەی ڕاگەیاندن نامەی باج حیساب دەکرێت. ئەم یارمەتیانە بەگوێرەی داهات و داراییە.
  • ڕاگەیاندن نامەی باج بەشێوەی ئەلیکترۆنییە.
  • بەگشتی زانیارییەکان پێشتر لەسەری نووسراوە، بۆ نموونە مووچە و باج کەمکراوەتەوە لە کاری مووچەخۆر.
  • ڕاگەیاندن نامەی باج دەبێ پەسەند کرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنیکی تۆمارکرێت. ئەم کارە بە بەکارهێنانی کلیلی وێب یان بڕوانامەی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت.
  • ڕاگەیاندن نامەی باج لە ئازاری هەر ساڵ لەژێر "پەڕەکانی من" نە ناونیشانی www.skattur.is (Þjónustuvefur).
  • ئەنجامەکانی پشکنین بەرپرسانی باج لەسەر ڕاگەیاندن نامەی باجی هەر تاکێک لە پەڕەی هەڵسەنگاندنی باج هاتووە. لەودا ئەرکی فەرمی، غەرامە و ئەوەیکە ئاخۆ کەسی پەیوەندیدار قەرزدارە یان دەینی لەسەرە. پەڕەی زانیاری دەتوانی بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە پەشی "لاپەڕەکانم" بە ناونیشانی www.skattur.is بدۆزێوە

 

Can we improve the content on the site?