Skip to content

پێشوازيى هاوڕیزی پەنابەرى

  • ئەو پەنابەرانەی، کە پشتگیری نێودەوڵەتیان پێ بەخشراوە لە ئايسلەند، چ بە شێوەی سەربەخۆ هاتبن بۆ ناو وڵات یان بە فەرمانی حکوومەت، خزمەتگوزاری هاوڕیز وەردەگرن.
  • ئەم خزمەتگوزارییە بریتین لە فێرکاری ئایسلەندی و کۆمەڵایەتی و هەروەها پشتگیری بۆ دۆزینەوەی کار و چالاکییەکانی تر وەکوو، خوێندن، ڕاهێنانی پیشەگەری.
  • خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانی پەیوەندیدار، بەڕێوەبەرایەتی کار و خاچی سووری ئایسلەند بۆ نموونە ئەو لایەنانەن کە خزمەتگوزاری پەنابەری ڕادەست دەکەن.
  • خاچی سوور هەروەها ڕێنمایی، ڕاهێنان و ڕاوێژکاری گشتی پێشکەش بە پەنابەران دەکات و ئەوان ڕێنمایی دەکات بۆ ئەو سەرچاوەیانەی کە لەبەردەستیانە.
  • www.raudikrossinn.is

مافی خزمەتگوزاری وەرگێڕان

  • کۆچبەران زۆرجار ناچارن بە بەکارهێنانی وەرگێڕ.
  • ئەوان کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ پۆلیس و دادگا مافی بەکارهێنانی وەرگێریان هەیە بۆ چاودێری تەندروستی.
  • دامەزراوەکە تێچووی وەرگێڕ دەدات.
  • بەڵام پێويستە تۆ بە تێبینی خۆت داوا بکەيت بۆ وەرگێڕ. مەترسێ لەوەیکە بڵێی پێویستت بە وەرگێڕە. ئەمە مافی تۆیە.
  • دامەزراوەکانی دیکەش بەگشتی وەرگێر بەکار دێنن، بۆ نموونە قوتابخانە،نووسینگەی دەسەڵاتداری هەرێمی و ناوەندەکانی خزمەتگوزاری .

بانکەکان

  • بانک کۆمپانيايەکە کە بەشێوەيەکى سەرەکى مامەڵە لەگەڵ پارەدان، قەرز و داهاتەکان دەکات.
  • کەسانی خوارووی تەمەنی 18 ساڵ ناتوانن وامی بانکی وەرگرن بەڵام دەتوانن عیسابی بانکیان هەبێت(بە مۆڵەتی سەرپەرشتیارەکەت) و پارە تێکات (پاشەکەوت بکات) و پارە بگوازێتەوە (ڕاکێشێت)
  • سەرپەرشتەکان بەگشتی باوانی منداڵن.
  • بانکەکان خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکەن:
    • حیسابە بانکییەکان.
    • دیبیت و کریدیت کارت.
    • خزمەتگوزاری بانک بەشێوەی ئۆنلاین و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە 

ئەژمێری بانکی

  • هەموو دەبێ حیسابی بانکیان هەبێت بۆ ئەوەیکە کاروباری دارایی کەسی خۆیان جێبەجێ بکەن.
  • باشترە حیسابێکی کراوەت هەبێت کە ئەگەر پێویستبوو لێی بچیتە دەرەوە.
  • زۆر خەڵک هەروەها حیسابی پاشەکەوتی تایبەت دەکەنەوە.
  • حیسابێکی بانکی پێويستە بۆ ئەوەى بتوانی:
    • مووچە یان یارمەتی وەرگری.
    • دراو لە کەسێک لەناوخۆ یان دەروەی وڵات وەرگرە.
    • پارە ڕاکێشە، پارەی پسوولە بدە یان بەشێوەی ئەلەکترۆنی بیگوازەوە بۆ حیسابی تر.
  • کاتێک مۆڵەتی نیشتەجێبوون بەخشرا بە کەسێک و لە فەرمانگەی تۆماری نەتەوەیی تۆمار کرا (www.skra.is) – ژمارە ناسنامەی ئایسلەندی ( kennitala ) بۆ دەردەکرێت – ئەوان دەتوانن داوای کردنەوەی حیسابێکی بانکی بکەن.
  • بانکەکە پشکنینی ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی تاکەکەکەسی هەموو مشتەرییەکانی خۆی دەکات (بۆ نموونە ناو، ژمارە ناسنامە، ڕەقەم تەلەفۆن، ناونیشانی ئیمەیل)
  • بانک هەروەها پشکنینی دەکات کە ئەو پارەیەی کە خەڵک دەیڕێژن بۆ ژمارە حیسابەکەیان لە کوێوە دێت و هەروەها پشکنینی چۆنیەتی بەکارهێنانی پارەکە دەکات.
  • ئەمە بەشێوەی پرسیارنامەیەکە کە هەرکەس دەبێ لەکاتی کردنەوەی حیسابی بانکی پڕی کاتەوە (پشکنینی وەڵامی دروست بکە).
  • لە ئايسلەند، زۆربەى خەڵک پارەدانی ئەليکترۆنى بەکاردەهێنن. پارەدان بە کاش یان کارت يان تەلەفۆنى زيرەک پارەدان.

 

Can we improve the content on the site?