Skip to content

نەريت و جەژنەکان

شێوازى ژيان نەريت و جەژنەکانجەژنى کریسمەس و ساڵی نوێ

  • جەژنى کریسمەس بۆ زۆربەى خەڵك نەریتێکی گرنگەو ئاهەنگی گەورەی خێزانییە.
  • جەژنى کریسمەس بەناوبانگە چونکە لەدايك بوونى عيسا مەسيح بەبير دەخاتەوە، بەڵام جەژنی هاوشێوە لە هەمان كاتى ساڵ لە ساڵەکانی بەر لە مەسیحیەت کە ئاهەنگی دەگێڕا.
  • بۆ جەژنى لە دايكبوونى مەسيح(کریسمەس). لەماوەى هاتن خەڵك زۆر چاڵاكي خۆشيان هەيە ، هەروەك برژاندنی پسكێت، ئيشى دەستى بۆ کریسمەس، و چوكلێتی کریسمەس، و ڕۆیشتن بۆ ئاهەنگی لە دايكبوونى مەسيح(کریسمەس). خۆشەویستی برایانە باوە و زۆریەک لەوان یارمەتی ڕێکخراوە خێرخوازەکان دەدەwww.mml.reykjavik.is/2020/12/02/jol-a-islandi
  • 13 یؤڵا سڤەین(Jóla sveinn) ئایسلەندی، لە 13 ڕۆژ بەر لە کریسمەس، یەک بەیەک دێن بۆ شار. منداڵەکان لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئەگەر پێڵاوێک لەسەر پەنجەرە دانێن، یؤڵا سڤەین(Jóla sveinn) ئایسلەندی دێت و دیارێکی بچووک دەخاتە ناوی. .
  • جەژنی Thorlak لە 23ی کانوونی یەکەم بەڕیوە دەچیت. لەو ڕۆژەدا گەلێک خەڵک سکەیتی ترشبوو دەخۆنەوە کە بۆنێکی زۆر تووندی هەیە. فرۆشگا هەتا درەنگ كراوەن و خەڵك هەوڵ دەدەن بەر لە جەژنی کریسمەس ماڵەکەیان خاێن بکەنەوە و بازاڕکرنەکەیان بکەن.
  • شەوی جەژنى لە دايكبوونى مەسيح لە ٢٤ كانونى يەكەمە. جەژنى لە دايكبوونى مەسيح دەست پێ دەكات لە کاتژمێر شەشی ئێوارە. خێزانەکان بەر لە دەسپێکی کریسمەس شێوی کرەسمەس دەخۆن. جەماوەرێکی زۆر بەشدار دەبن. ڕێكخراوە خێرخوازەکان زۆرجار بۆ ئەو کەسانەی کە لە کەریسمەس بەتەنیان شێوی کریسمەس بەڕیوە دەبەن.
  • جەژنى کریسمەس 25 كانونى يەكەم و ڕۆژی دوواتر 26 كانونى يەكەمە. زۆر خەڵكەكە نەريتيانە يان ميواندارى دەكەن یان بەشداری دەکەن لە میوانی کریسمەسدا.
  • 31 ی كانونى يەكەمەكە دوايين ڕۆژی ساڵە. وەک نەریتێک ساڵى پارت لە ماڵ ئەبیت ، ئەو شوێنەى يارى ئاگربە كۆمەڵە دەووران ددەەن، باوە. میوانییەکان لە ماڵەکان و زۆرجار تا کاتەکانی بەرەبەیانی بەردەوام دەبێت.

جەژنى زيندوو بوو نەوەى مەسيح

  • جەژنی گاوران /Páskar
  • گەورەترین جەژنی کەنیسەی مەسیحییە. جەژنی گاوران زيندووبوونەوەى عيسا مەسیح ئاهەنگ دەگێڕن.
  • بۆ زۆر کەس، جەژنی گاوران پاش زستانی دورودرێژ، پشودانێکی باشە. زۆربەیان پێنج ڕۆژی بەردەوام لە ئیشکردن دوور دەبنەوە (لە پێنجشەممەوە تا سێ شەممە)
  • خواردنی چوکلێتی هێلکەیی لە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژی جەژنی گاور باوە کە بەگشتی بۆ منداڵەکان زۆر سەرنجڕاکێشە.
  • قوتابخانە یەک هەفتە بەر لە جەگنی گاور دادەخرێن.
  • زۆر خەڵک لە پشووی جەژنی گاور دەچن بۆ گەشتی خليسكێنە، کە ماڵێکی بچووکی هاوینیدا دەمێننەوە یان لەماڵەوە پشوو دەدەن.

نەريت و جەژنەکان – ڕۆژانی تر 

  • دووشەممەی كێكى كشميشى ، سێشەممەی شرۆڤی زۆرخواردن و چوارشەممەي خۆلەمێشی، نەريتێکە بۆ ڕابواردن لە کەلتووری ئاسلەندیدا. ئەم ڕۆژانە بنچینەی کاسۆلیکی هەیە و تایبەتە بە دەسپێکی ڕۆژی گەورە.
  • دووشەممە كێكى كشميشى لە مانگی شوبات جەژن دەکرێت و ڕێژەیەکی زۆر بوفەکی کڕیم دەخورێت.
  • لە ڕۆژی دواتر، ,سه شنبەی شرۆڤی، خەڵک تا ئەوەندەی دەتوانن گۆشتی بەرخ و پاقلەی سوێرکراو دەخۆن
  • چوارشەممەی خۆڵەمێشی سێهەمین ڕۆژە کە ئێستا ئەم نەریتە بۆ منداڵانە کە لەبەرانبەر وەرگرتنی شیرینی جل دەکەنە بەر خەڵک و گۆرانی دەڵێن.
  • ڕۆژی مێرد كانوونى دووەمە.لەم ڕۆژەدا وەک نەریتێک ژنان گولو دیاریی دەدەن بە پیاوەکانیان و خواردنێکی بەتام ئامادە دەکەن . ڕۆژی مێرد,دەسپێکی مانگی Þorriیە.
  • Þorri ناوی مانگێکی دێرینی باکووری ئەورووپایە. لەماوەی Þorri ،جەژنی بەناوی ” þorrablót“ بەڕێوە دەچێت، کەلەودا خۆراکی سوننەتی زستانی ئایسلەندی، ترشى، و/يان شوێری، دەخورێت.
  • ڕۆژی ژن, لە مانگی شوباتە کە لەودا ژنەکان بەگشتی گوڵ و دیاری لە هاوسەرەکانیان وەردەگرن .
  • یەکەم ڕۆژی هاوین لە مانگی نیسانە. ئەمە ڕۆژێکی پشوودانە و جەژنێکە بۆ منداڵان. لە گەڕەکەکانی ڕەیکیاڤیک و شارە جیاوازەکان نمایش و چالاکی ڕابواردنی بچووک بۆ منداڵان بەڕێوە دەچیت.
  • ڕۆژی نیشتیمانی ئایسلەند 17ی حوزەیرانە. ڕۆژی جەژن ئاهەنگ دەگێڕدرێت لە هەموو شار و گوندەکانی ئایسلەند بە نمایش و ڕابواردن و کۆنسێرت. http://mml.reykjavik.is/2020/12/02/tyllidagar/
  • پشوودانیVerslunarmannahelgin کۆتا هەفتەیەکی گرنگە لە کۆتایی مانگی تەمموز/سەرەتای مانگی ئاب. یەکەم دووشەممەی مانگی ئاب پشووی بانکییە. ئاهەنگە گەورەکان لە شوێنی کراوە لە کۆتایی هەفتە لە سەرانسەری وڵات بەریوە دەچێت کە بەناوبانگترینیان ئاهەنگ گێڕانە لە دوورگەی وێستمەنەئەییا.

نەريت و جەژنەکان – كەمێك زياتر

  • زۆر یەک لە شارەوانییەکانی ئایسلەند لە هاویندا ئاهەنگی شار بەڕێوە دەبەن. ئەم ئاهەنگانە کە تایبەتە بە خێزانەکانە کە سەردان لەوان خۆشە بۆ ڕابواردن.
  • دەتوانیت بچیت بۆ ئاهەنگەکانی ڕۆژانە لە ئاهەنگەکانی شارەکانی نزیکی ڕەیکیاڤیک وەکوو Selfoss ، Hveragerdi ، Akranes و Borgarnes.
  • ئاهەنگی ساڵانەی نمایشی پراید و شەوی کەلتووری، بۆ یادی بۆنەی شاری ڕەیکیاڤیک لە مانگی ئاب لە ڕەیکیاڤیک بەڕیوە دەچێت.
Can we improve the content on the site?