Skip to content

ژیانی کۆمەڵایەتی منداڵان

  • ڕۆژی لەدایکبوون بۆ زۆربەی منداڵان گرنگە.
  • زۆربەی پۆلەکان سەبارەت بە ڕۆژی لەدایکبوون هەندێک یاسایان هەیە باشترین شێواز بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی ئەواندا لەڕێگەی گرووپ و باوانەوە بۆ پۆلە.
  • لە ئایسلاند منداڵان لە تەمەنی کەمەوە دەست دەکەن بە دیدارکردن لەگەڵ هاورێ و هاوپۆلەکانیان و هەبوونی برادەر و هاوڕێ. هەندێک قوتابخانە گرووپی هاوڕێیان لە پۆلەکاندا ڕیک خستووە.
  • بوون لەگەڵ منداڵ لەم دیدارانەدا و وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنی باوانی هاوڕێ و برادەران ئاساییە.

ژیانی کۆمەڵایەتی هەرزەکاران

  • ژیانی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوتەمەنی خۆت بۆ هەرزەکاران گرنگە.
  • بنکەکانی ڕابواردنی کات لە ناوچە و شارەوانییەکان بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن و شوێنێکن بۆ چاوپێکەوتنی هەرزەکاران. کاتی کرانەوەی بنکەکان فەرمانبەران لەوێن.
  • لە قوتابخانە، هەرزەکاران زۆرجار بەشداری دەکەن لە چالاکی پەیوەست بە حەز و خولیای خۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ماوەی ساڵی خوێندنیشدا ڕووداوەکانی ڕابواردن بەڕێوە دەچن.
  • کەمپی قوتابخانە لە ڕەیکیاسکۆلی لە Reykjaskóli in Hrútafjörður www.skolabudir.is بۆ منداڵانی پۆلی 7ـەمی قوتابخانەی سەرەتاییە. منداڵان هەفتەیەک لەوێ دەبن، فێر دەبن، یاری دەکەن و ئیش دەکەن.

قوتابخانەی ئامادەیی

  • ئەو منداڵانەی کە پۆلی سەرەتایی کۆتایی پێدێنن (پۆلی 10یەم) مافی ئەوەیان هەیە بچن بۆ ئامادەیی.
  • قوتابخانە و کۆلێژەکانی قوتابخانەی ئامادەیی خوێندنی 3-4 ساڵان پێشکەش دەکەن.
  • لە قوتابخانە ئامادەییەکان و لە کۆلێژەکان، دەتوانیت تاقیکاری بۆ زانکۆ وەرگیران کۆتایی پێ بێنیت. ئەمە مەرجی داوکراوە بۆ خوێندن لە زانکۆ.
  • لە قوتابخانە ئامادەییەکانیش دەکرێ خوێندنی پیشەگەری کۆتایی پێبێنیت.
  • وەزارەتی پەروەردە، و زانست و کلتووری ڕێنمایی بەرنامەی وانەی نیشتیمانی ئایسلاند بۆ قوتابخانە ئامادەییەکان بەپێی هەندێک یاسا بۆ ئەو ئاستە لە ڕاهێنان بڵاو دەکاتەوە. www.stjornarradid.is/verkefni/menntamal/namskrar/
  • حکومەت گشت تێچونەکانی پەیوەست بە چالاکی قوتابخانە ئامادەییە حکومییەکان دەدات.
  • کرێی خوێندن دەبێ لە قوتابخانە ئامادەییە ئەهلییەکاندا بدرێت.
  • دەبێ قوتابیان کتێبەکانیان بکڕن و تێچوونی تۆمارکردن بدەن.
  • چەند قوتابخانە کە قوتابخانەی/کۆرسی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو گەنجانەی بنەچەیان بیانییە.
  • زۆربەی ئەو کەسانەی قوتابخانەی سەرەتایی کۆتایی پێدێنن بۆ فێربوونی زیاتر خوێندن لە قوتابخانەی ئامادەیی هەڵدەبژێرن.
  • بۆ زۆربەی پیشەکان لە کۆمەڵگای نوێدا خوێندن لە زانکۆ لە ئاستی مامناوەندی یان زانکۆ یان پێویستە.
  • ئاستی باڵای خوێندنی وڵاتەکان دەبێت بە هۆی باشتربوونی کوالیتی ژیانی تاکەکان، بەرزبوونەوەی گەشەی ئابووری و دروستبوونی ئیشی نوێ. حکومەت گەنجان، چ کوڕ و چ کچ بۆ خوێندن هان دەدات.
  • ڕێژەی وازهێنان لە خوێندنی قوتابخانەی ئامادەیی لەناو خەڵکدا کە بنەچەیان بیانییە لە ئایسلاند بەرچاوە. بۆ گەنجان گرنگە خوێندنی قوتابخانەی ئامادەیان تەواو بکەن و هەموو پاڵشتی شیاو لە خوێندنەکەیاندا بەکار بێنن.

پاڵپشتی و ژیانی کۆمەڵایەتی

  • داوا و بەکارهێنانی پاڵپشتی ئاساییە.
  • لە هەر قوتابخانەیەکی ئامادەییدا ڕاوێژکاری قوتابی هەیە. ئەوان دەتوانن یارمەتی تاک بدەن بۆ دۆزینەوەی ناوچەی باش و گونجاو بۆ خوێندن و پاڵپشتی بکەن لەو قوتابیانەی بۆ خوێندن کێشەیان هەیە.
  • هەندێک قوتابخانە یان ئەنجومەنەکان خۆبەخشانە یارمەتی پیشەکان پێشکەش دەکەن.
  • سیستەمێکی برادەرانە هەیە لە قوتابخانەکان، ئەو شوێنەی قوتابییە بەتەمەنەکان یارمەتی قوتابیییە نوێیەکان دەدەن.
  • ژیانی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە ئامادەییەکان بەجۆشە. چەند یانە بەڕێوەوەرایەتی دەکرێت، گرووپی کۆر، یانەکانی دراما و ڕوداوەکانی کات ڕابواردن بەڕێوە دەچێت. لە هەر ڕووداو و بۆنەیەک کە لە لایەن ئەنجومەنی قوتابیانی قوتابخانەی ئامادەییەوە بەڕێوە دەچێت، خواردنەوەی کهوول قەدەغەیە.

خوێندنى باڵا

  • ئەو کەسانەی تاقیکاری خۆیان لە قوتابخانەی ئامادەیی یان کۆلێژ تەواو کردووە دەتوانن لە زانکۆدا بەشدار بن.
  • زانکۆ فەرمییەکانی ئایسلاند زانکۆ ئایسلاند، زانکۆ ئاکورەیری، کۆلێژی زانکۆ هۆلار و زانکۆ کشتوکاڵی ئایسلاندن.
  • زانکۆ تایبەتەکان بریتین لە: زانکۆ رەیکاڤیک، زانکۆ بیفرۆست و زانکۆ هونەر لە ئایسلاند.
  • هەموو زانکۆکان بۆدجەی ویلایەتی گونجاو لەگەڵ ژمارەی قوتابی و تێکەڵکردنی کۆرسەکانیان پێدەدرێت، بەڵام لەوانەیە تەنیا زانکۆ تایبەتەکان کرێی خوێندن وەربگرن.
  • هەندێک لە کۆرسەکانی زانکۆ تاقیکاری هاتنەژووەرەوە یان تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراو لە قوتابیان هەیە و دەتوانن تاکوو ساڵی دووەم بەردەوام بن.
  • لە زۆربەی بوارەکاندا، ژمارەی قوتابیان سنووردار نییە و بۆ بەردەوامبوون لە خوندن لانیکەم 5خاڵی پێویستە.
  • لە ئایسلاند زۆر کەس خوندنی باڵا تەواو دەکەن. زۆربەیان ژنن.
  • هەموو زانکۆکانی تێچوونی تۆمارکردنیان هەیە و زانکۆ تایبەتەکانیش کرێی خوێندنیان هەیە. قوتابیان تێچوونی هەموو کتێبەکانی بابەتەکانی ڕاهێنان دەدەن.

دابینکردنی ماڵیی/پارەی خوێندنی باڵا

  • سندۆقی وامی/قەرزی خوێندن ی قوتابی ئایسلاند لە درێژخایەندا وامی خوێندنی قوتابی دەدات بە قوتابیان. قەرزی خوێندنکە گرێدراوی داهات و پێشکەوتنی خوێندنە. www.lin.is
  • وامی/قەرزی خوێندن قوتابی ڕێگە دەدات بە تاکەکان جیا لە بارودۆخی ماڵی یان بەکگراوەندیان لە زانکۆدا ئامادە بن.
  • زۆربەی قوتابیان بە شێوەی پارت تایم لەگەڵ خوێندنیان دەوام دەکە.
  • Student Housing بۆ قوتابیان شوقەی هەیە. کرێی ئەوێ هەرزانە. بۆ وەرگرتنی شوققەی Student Housing لیستەی چاوەڕێکردن هەیە. www.studentagardar.is

 

Can we improve the content on the site?