Skip to content

کۆمەڵگای دیمۆکراسی و خۆشگ

ماف و سەربەستی لە کۆمەڵگای دیمۆکراتیکدا

  • ئایسلاند وڵاتێکی کۆماری و دیمۆکراتیکەیە . کۆماری دامەزرێنرا لە 17ی حوزەيرانی 1944دا.
  • کۆماری واتا دەسەڵات لەبەردەستی خەڵک دایە. هاووڵاتیان دەنگ دەدەن بە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی(Alþingi) و دەنگیش دەدەن بە نوێنەرانی شارەوانی. ئەم نوێنەرانە سەر بە پارتە جیاوازەکانی سیاسین.
  • هەڵبژاردنی پەرلەمانتاری هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت.
  • سەرۆک کۆماری وڵاتیش بە دەنگی خەڵک بۆ خولی چوار ساڵانە هەڵدەبژێردرێت.
  • هەڵبژاردن بە زۆرینەی خەڵک دیاری دەکرێت.
  • لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زۆرینەی حکوومەت گرنگە ويستى كەمينەكە لەبەرچاو بگرێت کاتێک سياسەتەکەی شكڵ دەدات، بۆ نموونە لە پەرلەمان و شارەوانيەكان.
  • هەر هاووڵاتییەکی سەرووی تەمەن 18 ساڵان بۆی هەیە لە ئایسلاند دەنگ بدات.
  • تاکێک دەبێ هاووڵاتی ئایسلاند بێت بۆئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا دەنگ بدات.
  • بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی شاوەروانیدا، هاووڵاتییە بیانییەکان دەبێ پێنج ساڵی بەدوای یەکدا و لە کۆتایی ڕێکەوتی هەڵبژاردن لە ئایسلاند نیشتەجێ بێت.
  • دەسەڵات دابەش دەبێت بەسەر سێ لقی حکوومەتدا: یاسادانان، جێبەجێکاری و دادپەروەری.

بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ

  • بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 26ی حوزەيرانی 1945دا لە سانفرانسیسکۆ واژۆ کرا. ئەمە یەکەم ڕێککەوتننامەی ناونەتەوەیی بوو بە ئامانجی تایبەتی پاراستنی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهاندا.
  • ئایسلاند ساڵی 1946 ڕێککەوتننامەکەی واژۆ کرد.
  • جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە 10ی كانونى يەكەمی 1948دا واژۆ کرا.
  • ئەمە کەیسەکانی خوارەوە لەخۆ دەگرێت: هەموو سەربەست و یەکسان لەدایک دەبن. بێ جیاوازی لە ڕەنگ، نەژاد، ڕەگەز، زمان، بڕوا، ئایین یان بڕوای تر، هەمووان مافیان یەکسانە.

لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ

  • هەموو سەربەست و یەکسان لەدایک دەبن. بێ جیاوازی لە ڕەنگ ، نەژاد، ڕەگەز، زمان، بڕوا، ئایین یان بڕوای تر، هەمووان مافیان یەکسانە.
  • هەمووان مافی ژیان، سەربەستی و ئاسایشی تاکەکەسی هەیە. نابێ کەس بەدیل بگیرترێت، کەس بۆی نییە مرۆڤێکی تر بفرۆشێتەوە یان بکڕێت.
  • هەمووان بۆیان هەیە پاداشتی دادوەرانە و گونجاو وەربگرن. دایک و منداڵ شایستەی چاودێری تایبەتن.
  • هەمووان لە هەمبەر کۆمەڵگا و هاووڵاتیاندا خاوە ماف و بەرپرسن.
  • کەس نابێ سەرەڕۆیانە، دەستبەسەر بکرێت یان لە وڵات دوور بخرێتەوە. هەمووان بۆیان هەیە بە یەکسانی تەواو دادگاییکردنی دادوەرانە و ئاشکرایان بۆ بکرێت لە لایەن دادگای سەربەخۆ و بێ لایەنەوە.
  • هەمووان مافی هاووڵاتیان هەیە و کەس بێبەش ناکرێت لە هاووڵاتیبوون.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا

  • دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا(ECHR) ساڵی 1959 بەپێی ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتی ئەورووپایی مافی مرۆڤی دانا. ئایسلاند ئەم ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییەی ساڵی 1950 لە ئایسلاند واژۆ کرد و ساڵی 1994 لە ئایسلاند بە یاسا پابەند بوو.
  • ئەم ڕێککەوتنامە نێودەوڵەتییە پێداگری مافی ژیان و سەربەستییە. مافی بەدواداچوونی دادپەروەرانە و گشتی؛ قەدەغەکردنی ئەشکەنجە، مافی هەرێمی تاکەکەسی و سەربەستی دەربڕین ڕاوبۆچوون، ئایین و پێکەوەبوون.
  • زۆربەی مافە مرۆڤە دیاریکراوەکان لە لایەن ڕێککەوتنامەی نێودەوڵەتی و یاساکانی ئایسلاند و هەروەها یاسای بنەڕەتی ئایسلاندەوە دەپارێزرێن.

وتەی بێزارکەر

  • وتەی بێزارکەر هەر جۆرێک بێت، وێنە یان شێوەی تری پەیوەندی کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوە یان ورووژاندنی ڕق و بێزارکردن دژ بە کەس یان کەسانی تر کە سەر بە گرووپێکی تایبەتن.
  • وتەی بێزارکەر مرۆڤ ئازار دەدات و لەوانەیە ئاکامی جیدی بۆ تاک و گرووپەکان بەدواوە بێت.
  • بەپێی یاسای سزادانی ئایسلاند، وتەی بێزارکەری گشتی وەک هەر زمانێکی بێزارکەر یان جیاکاری، دژ بە تاک یان گرووپەکان بەپێی ئایین، نەتەوە، نەژاد، ڕەنگ، ڕەچەڵەک، کەسایەتی سێکسی یان ڕەگەز دەناسرێت و سزای دارایی یان زیاتر لە 2 ساڵ بەندیخانەی هەیە.

ڕاى پێشينە(لەخۆرایی حوکم دان)

  • ڕاى پێشينە ئەو دادوەریانەن خەڵک دەیکەن کاتێک تەنیا لە یەک لایەنی بابەتەکەن و یان کاتێک بۆ شتێک لەوەپێش بڕیار دەدرێت.
  • ڕاى پێشينە زۆرجار بەدی دێت بە هۆی نەزانین یان ترس لە شتی نوێ یان بێگانە کە خەڵک لە مێدیا یان کۆمەڵگادا دەکەونە بەردەمێوە.
  • هەم ئەو کەسانەی لەوەپێش لە کۆمەڵگادا دەژین و هەم ئەو کەسانەی دێنە ناو کۆمەڵگای نوێ لەوانەیەوە لەخۆرایی حوکم بدەن.
  • بە زیاتربوونی بەشداربووان و ڕوانگەی تاکە جیاوازەکان لە زۆربەی قۆناغەکانی ژیاندا دەکرێ پەرە بدرێت بە تێگەیشتنی تاکەکان و ڕاى پێشينە کەم بێتەوە.
  • بۆ هەموو کەسانی تەندروست باشە سەیری دەروون بکەن و بزانن کاتی بینین یان تاقیکردنەوەی شتی نوێ دەتوانن ڕاى پێشينە و دەمارگرژی دەستنیشان بکەن. ئەوکاتە دەکرێ قووڵتر وەشوێن زانیارییەکان بکەویت و پرسیار بکەیت. 

 

Video

Can we improve the content on the site?