Skip to content

سیستەمی مەنتۆر(Mentor)

  • پلات فۆڕمی دیجیتاڵی Mentor بەکاردەهێنرێت لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئامادەبوون و نەبوون، ڕادەستکردنی ئەرک و کرداری قوتابییەکان.
  • باوان سیستەمی مێنتۆر لەبەردەست هەیە، لەوێدا دەتوانن نەخۆشی ڕاپۆرت بدەن و چاودێری پێشکەوتنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە بکەن.
  • لە مێنتۆردا دەشکرێ سەیری ناوی هەموو کەسانی ناو پۆل و ڕەقەم تەلەفۆن و /یان ئیمەیلی باوانیان بکەیت.
  • مێنتۆر هەر وەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایلیش لەبەردەستە.
  • بڕوانامەی دیجیتاڵ / Rafræn Skiliríki باشترین ڕێگەیە بۆ داخڵبوون بۆ ناو سیستەم.
  • www.mentor.is

 پەيوەندى لە قوتابخانە

  •  هیچ مامۆستا یان فەرمانبەرێکی قوتابخانە بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە منداڵەکان تەمبێی جەستەیی بکات.
  • دیسیپیلین/ ڕەوشتی جوان لە چالاکی پەیوەست بە قوتابخانەدا بەپێی پرۆتۆکۆل و یاساکانی ڕەفتارییە لە هەر قوتابخانەیەکدا. مامۆستا و منداڵ دەبێ لە پەیوەندیدا ڕێز پيشان بدەن.
  • ئەگەر کێشەکانی ڕەفتاری یان کێشەی دیسیپلین زۆر بن، ئەوکاتە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە، باوان و پسپۆراندا پشکنین دەکرێت بۆ هەوڵی چارەسەرکردنی.
  • ئیزعاجکردن لە قوتابخانە پرسێکی زۆر جیدییە و قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کاردانەوەیان دەبێت.

منداڵان لەگەڵ زمانی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم: زمانی دایکی

  • زمانی دایکی هەر منداڵێک گرنگە و کلیلی پەیوەندییە لەگەڵ نزیکترین سەرپەرشتی منداڵدا.
  • بنچینەی باش لە زمانی دایکیدا کاریگەری جیاوازی هەیە بۆ پێشکەوتنی منداڵ.
  • باوان دەبێ لە سەرەتای لەدایکبوونەوە منداڵەکانیان هان بدەن و زمانی دایکی بەکار بێنن.
  • زمانی دایکی / Móðurmál. ئەنجومەنی دوو زمانزانی بۆ منداڵان بە زمانە جیاوازەکان پۆلەکانی زمان پێشکەش دەکات. www.modurmal.com
  • ماڵپەڕی شاری رەیکاڤیک سەبارەت بە چۆن هاندانی زمانی دایکی منداڵەکان بۆ باوان هەندێک خاڵی باشی هەیە. www.reykjavik.is/allir-med

منداڵان لەگەڵ زمانی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم: زمانی ئایسلەندی

  • لێهاتوویی و کارامەیی لە زمانی ئایسلەند لە هەموو ئاستەکاندا بۆ سەرکەوتن لە خوێندندا گرنگە.
    • باوان دەبێ بە هەموو تواناوە بەشداری بکەن لە قوتابخانە و ڕاهێنانی شەوانەی منداڵەکانیاندا بۆ ئەمە کات تەرخان بکەت. ئامانجی ڕۆتینی، ڕاستەقینەخوازانە، هاندان و وەسفکردنی باش گرنگن.
    • خوێندنەوە لە ماڵەوە هەفتەی 5 جار زۆر گرنگە کە منداڵان بە دەنگی بەرز بۆ باوان/ خوشک و برای گەورەتر لە خۆیان دەخوێنەوە.

https://mml.reykjavik.is/

  • بۆ بەرزکردنەوە و هاندانی زمانی ئایسلەندی، لە کاتەکانی دەرەوەی قوتابخانەوە بەکار بهێنرێت لەڕێگەی:
    • هەبوونی تەلەفیزیۆن و ناوەڕۆکی دیجیتاڵی بە زمانی ئایسلەندی و ژێرنووسی ئایسلەندی بۆ منداڵان.
    • بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن و ئەو یاریانەی زمانی ئایسلەندی فێر دەکەن، تێگەیشتن و بابەتی تر، بۆنموونە لە www.menntamalastofnun.is û www.fraedslugatt.is
    • هاندانی منداڵان بۆ خوێندنەوەی کتێب بە زمانی ئایسلەندی و سەردانکردنی کتێبخانە.
    • بەشداربوون لە یاری و چالاکییەکانی کات ڕابواردن و وەرزش لەگەڵ هاوپۆل و برادەران.
  • پێویستە بۆ سەرکەوتن لە بارودۆخی نوێی و قورس و گراندا ئیش بکەیت- ئەمە بۆ منداڵانیش گونجاوە. خولیا و پاڵپشتی باوان هۆکارێکی گرنگە.
  •  

خزمەتگوزاری و تێچوونەکان

  • قوتابخانە سەرەتاییەکان سستەری قوتابخانەیان هیە ئەوان دەربارەی پرسەکانی پەیوەست بە تەندروستی منداڵان ڕاهێنان دەکەن و ئەگەر منداڵەکان بریندار بن دەکرێ سەردانیان بکرێت.
  • دەروونناس، ڕاوێژكاری پەروەردەيى و ڕاوێژكاری قوتابیش هەروەها لە قوتابخانەی سەرەتایی کار دەکەن.
  • قوتابخانەی سەرەتایی بەخۆڕاییە. منداڵان هەموو کتێبەکانی وانە و هەروەها کتێبی واجبی ماڵەوە و قرتاسیەکان بەقەرز پێدەدرێت. حکوومەت و شارەوانی هەموو تێچوونەکانی بەڕێوەبردنی قوتابخانە دەدەن.
  • بۆ نانی نیوەڕۆی گەرم لە قوتابخانە باوان تێچوونی خواردن دەدەن. منداڵان بۆیان هەیە نانی نیوەڕۆی پێچراوەی خۆیان پێ بێت.
  • دانیشتنەکانی باوان و مامۆستایان ساڵێ دوو جار بەڕێوە دەچێت و گەر پێویست بکات بە ئامادەبوونی وەرگێڕ بەڕێوە دەچێت.

يەكسانى لە پەروەردەدا

  • لە یاسای قوتابخانە ناچارییەکانی حکوومەتدا هاتووە هەموو منداڵان، بێ جیاوازی لە توانایی یان کێشەکانی فێربوون، بۆیان هەیە لە قوتابخانەی ناوچەیی خۆیاندا بە باشی بخوێنن.
  • لەم یاسایەدا هاتووە ئەو منداڵانەی جگە لە زمانی ئایسلەندی زمانی دایکیان هەیە، بۆیان هەیە بەباشی ڕاهێنانی زمانی ئایسلەندیان بۆ بکرێت.
  • هەروەها قوتابخانەکانی پەروەردەکردنی تایبەتیش بەڕێوە دەچن بۆ ئەو منداڵانەی لە پێشکەوتن دوا کەوتوون و هەندێجار لەوانەیە لە قوتابخانەیەکی گشتی باشتر بێت.
  • قوتابخانە سەرەتاییەکان دەبێ ڕێنمایی بەرنامەی وانەی وەزارەت پەیڕەو بکەن. ئەمە واتا منداڵان لە هەر کوێ دەژین دەبێ ڕاهێنانی ستانداردی یەکسانیان بۆ بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە قوتابخانەکان بواری بایەخپێدانی جیاوازیان هەبێت.

باشە بزانیت

  • ساڵی خوێندن لە کۆتایی مانگی ئابەوە تاکوو ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانە.
  • ساڵپێوی / ڕۆژژمێری هەر قوتابخانەیەکت لەبیر بێت- ڕۆژانی پشوو منداڵان مەنێرەوە بۆ قوتابخانە!
  • پشوودانی زستان2-3ڕۆژ لە قوتابخانەکان لە کۆرسی پاییز و بەهار دایە. پشوودانی جەژنی سەری ساڵ و پشودانی جەژنی گاوڕانیش هەیە.
  • لە هەر ساڵێکی خوێندندا چەند ڕۆژ هەیە بۆ ئامادەکردنی مامۆستا، ئەو کاتەی قوتابخانە نییەبەڵام مامۆستاکان چالاکییەکانی قوتابخانە ڕێک دەخەن.
  • ئەو کاتەی لە دەرەوەی پشوودانی فەرمی ڕۆژانی ئامادەبوونی مامۆستا و پشوودانی جەژنیسەری ساڵ و جەژنی گاوڕان بێ، لەوانەیە تێچوونی چاودێری منداڵ لە بنکەکانی ڕابواردنبدرێت.
  • ئامادەبوون لە قوتابخانەی سەرەتایی بەزۆرییە . بۆ پشودانی بەدەر لە پشودانی فەرمی دەبێ داواکاری پێشکەش بکرێت.
  • هەروەها ڕاپۆرتی نەخۆشبوونی منداڵ لە ڕێگەی مێنتۆر یان نووسینگەی قوتابخانەوە پێویستە.
Can we improve the content on the site?