Skip to content

ڕۆژنامەگەرى ومێدیاکان

  • هەمووان مێدیا و سۆشاڵ مێدیاکانیان لەبەردەستە.
  • گرنگە لەبیرت بێت هەرهەموو ئەو بابەتانەی ئۆنلاین سەیریان دەکەیت ڕاست یان هەڵە نین.
  • بەکارهێنانی ماڵپەڕە فەرمییەکانی دامەزراوە گشتییەکان لە ئایسلاند بۆ بەدەستهێنانی زانیاری ورد باشە. www.covid.is, www.vedur.is, www.island.is
  • یەکێک لە ڕێگاکانی بوون بە بەشدارێکی چالاکتر لەم کۆمەڵگایەی کە لەم دواییەدا چوویتە پاڵئ، بەدواداچوون و لێپرسینەوەی هەواڵی ناوچەییە. مەشقی زمانی ئایسلاندیش بەسوودە.
  • لە www.ruv.is و لەڕێگەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی حکومییەوە دەکرێ سەیری هەواڵ بکەیت گەلێک بابەت لەبەردەستە بۆ منداڵان و بەتەمەنەکان، هەندێکیان ژێرنووسی ئایسلاندیان هەیە.. RÚV دامەزراوەیەکی حکومییە.
  • www.grapevine.isڕۆژنامەهەواڵێکە بە زمانی ئینگلیزی و هەواڵ و بابەتی پەیوەست بە کۆمەڵگای ئایسلاند لەخۆ دەگرێت. لەناو خەڵکی ئایسلاند زۆر مێدیای تری هەواڵ باناوبانگن. مۆنیتۆری ئایسلەند - monitor.is (mbl.is)

یەکسانی

  • کاتی گفتوگۆ لەسەر یەکسانی، زۆرجار ئەوەی ئاماژەی پێدەکرێت مافی یەکسانی ژنان و پیاوانە.
  • ئەمڕۆکە ئەوەی بەگشتی ئاماژەی پێدەکرێت یەکسانییە بە واتایەکی بەرفراوانتر لەوە و زۆرجار بە "مامەڵەکردنی یەکسان" دەناسرێت: بێ جیاوازی تەمەن، سەرچاوە، توانایی جەستەیی، ڕەگەز، بڕوا و ڕەچەڵەک هەمووان دەبێ ماف و دەرفەتی یەکسانیان هەبێت.
  • یەکسانی واتا لەناو شتی تردا کە خەڵكەكە هەمان دەرفەتیان هەیە بۆ کاریگەری و بەشداری لە کۆمەڵگا، ئەوان هاوبەش دەکەن لە بەرپرسیاریەتییەکان و سوددی کۆمەڵگادا و کەس نابێ لە خراپ مامەڵەکردن و توندوتیژی بترسێت.

ئازادی دەربڕینی بیر و ڕا

  • ئازادی دەربڕینی بیر و ڕا واتا هەمووان سەربەستن بەبێ ترس باس لە بڕوای خۆیان دەربارەی سیاسەت، بیر و باوەڕی ئایینی و بابەتی بکەن.
  • ئازادی دەربڕینی بیر و ڕا بەکار دەهێنرێت بۆ تاکەکان، ڕادیۆ، تەلەفیزیۆن، ڕۆژنامە و سۆشاڵ مێدیاکان.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، نایاساییە چ بە وتە و چ بە نووسین بەشداری بکەیت لە سووکایەتی پێکردن یان وتەی دزێو یان جیاکاری دژ بە خەڵک.

پاراستنی یاسایی

  • هاووڵاتیانی ئایسلاند پاڵپشتی یاسایی دەکرێن. ئەمە بە واتایەکی تر واتا:
    • ناکرێ کەس بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە سزای بەندنخانەی بۆ ببڕدرێتەوە. ئەمە واتا لە کەیسەکەدا هەوڵ دەدرێت لە دادگا بە نوێنەرایەتی یاسایی و شاندێک لە دادوەرانی سەربەخۆ بڕیار دەدەن ئاخۆ تۆمەتبار تاوانبارە. بەدوای دەرکردنی بڕیار، سزادان دیاری دەکرێت.
    • لە هەمان کاتدا کە کەیسەکە لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێت، دەکرێ کەسەکان دەستبەسەر بکرێن. داوەر دەبێ لە بابەتی سەرپەرشتیکردندا داوەری بکات.
    • هەرکەس کە تۆمەتبار کرابێت کاتی لێپرسینەوە مافی ڕاوێژکاری یاسایی هەیە.
    • ئەو کەسەی ڕاپۆرت دەکات بە دادگا و بە ڕادەی پێویست نازانێت بە زمانی ئایسلاندیی قسە بکات، بۆی هەیە بە تێچوونی دادگا، وەرگێڕی هەبێت.

ئازادی ئایین و ئازادی پێکەوەبوون

  • ئازادی ئایین سەربەستی تاکەکانە لە هەڵبژاردنی ئەو ئایینەی دەیەوێ سەر بە ئەو بێت یان سەر بە هیچ ڕێکخراوەیەکی ئایینی نەبێت. لە ئایسلاند ئازادی ئایین هەیە، بەڵام کەنیسەی نیشتمانی ئەڤانگلیست- لوتەریەنە. کەنیسەی ویلایەتی گەورەترینە و، کەنیسەی کاسۆلیک دووەمین کەنیسەی گەورەیە و چەندین ڕێکخراوەی ئایینی چالاکی تریش هەیە.
  • کەس ناچار ناکرێت بە ئەندامبوون یان بەجێهێشتنی ڕێکخراوەی ئایینی.
  • گرنگترین هۆکار کە دەبێ لەسەر سەربەستی ئەنجومەن لەبەرچاو بگیرترێن بریتین لە:
  • مافی ئەندامبوون لە یەک پارت یان ڕێکخراوەی سیاسیدا بەبێ ترس لە ئازاردان و ئەشکەنجەکران یان گرتن.
  • مافی ئەندامبوون لە یەکیتی کرێکاران بەبێ ترس لە ئارازدران و ئەشکەنجەکران یان گیران.
  • مافی دەربڕینی ڕاوبۆچوون لەڕێگەی دەربڕینی ناڕەزایەتیی یاساییە.

نووسینگەکانی ڕاوێژکاری مافی مرۆڤ

  • نووسینگەی مافی مرۆڤی ئایسلاند بەشێوەی هەرێمی کار دەکات. ئەم نووسینگەیە دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە کە چالاکی دەکات لە ئاراستەی بابەتی وەک بەرزکردنەوەی مافی مرۆڤ.
  • ئەم نووسینگەیە لە ڕووی بارودۆخی مافی مرۆڤەوە لە ئایسلەند ئەرکی چاودێری هەیە. ئەوان ڕاوێژکاری یاسایی پێشکەشی کۆچبەران دەکەن.
  • شاری ڕەیکیاڤیک نووسینگەی مافی مرۆڤ بەرێوە دەبات کە بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتی مافی مرۆڤە لەم شارەدا.
  • خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کۆچ لە ساڵی 2021 دامەزراوە و بارەگای لە رەیکیاڤیکە www.newiniceland.is
  • ناوەندی چەند کەلتووری و زانیاری) لەڕێگەی ڕەقەم تەلەفۆنی 4503090 و ماڵپەڕێکی زانیاری داینامیک بەزانیارییەکانی بەردەست بەچەندین زمان ڕاوێژکاری تەلەفۆنی پێشکەش دەکات، www.mcc.is

سیستەمی خۆشگوزەرانی

  • لە ئایسلەند،دەستەواژەیەک هەیە کە پێی دەوترێت سیستەمی خۆشگوزەرانی کە لایەنەکانی بنەڕەتی ژیانی ڕۆژانە لەخۆ دەگرێت، لەوانە کوالیتی ژیان، ڕاهێنان و خزمەتگوزاری تەندروستی و ئەم سیستەمە لەڕێگەی سیستەمی باجەوە دابین دەکرێت.
  • لە وڵاتی خۆشگوزەراندا، حکوومەت و شارەوانی بۆدجەیەک تەرخان دەکەن بۆئەوەی دڵنیایی دەست کەوێت هەموو دانیشتووان دەتوانن پێداویستی بنەڕەتی ژیان وەک، خانووبەرە، خواردن، چاودێری پزیشکی و ڕاهێنانیان هەبێت. ئەمە هەمووی بەپێی بەشداربوونی کرێکارانە لەگەڵ دانی باج.
  • خەڵک هەروەها هەندێک سوود و قازانج بۆ خۆیان کۆ دەکەنەوە و مافی مۆڵەتوەرگرتنیان هەیە و ئەگەر ئیشەکەیان لەکیس بدەن یان زیانیان پێبگات دەتوانن یارمەتی بێکاری و نەخۆشی بەکار بێنن.
  • گەر تاکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر نەخۆش دەکەون، دەکرێ بۆ یارمەتی نەخۆشی سەردانی بیمەی چارەسەری ئایسلەند ( Sjúkratryggingar Íslands ) بکەن یان بۆ خانەنشینی بایەخپێدانەوە سەردانی ئەنیستیتۆی حکومی دابینکردنی کۆمەڵایەتی بکەن (Tryggingastofnun ríkisins ). خانەنشینی پەککەوتەیی بۆ کەسانی تەمەن 18 ساڵان تاکوو 67 ساڵ لەبەرچاو گیراوە کە بە هۆی کەمبوونەوەی توانایی ئیش ناتوانن فوول تایم ئیش بکەن. کەسانێک تەمەنیان سەرووی 67 ساڵانە و لانیکەم سێ سال لە ئایسلەند ژیاون، خانەنشینی پیریان پێدەدرێت.

حکوومەت و شارەوانی

  • حکوومەتی ئایسلەند بەرپرسی کاروباری دارایی، سیاسەتی دەرەوە، کاروباری دادگا و هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەیە بۆئەوەی ئاماژە بە هەندێک شت بکات. حکوومەت سیاسەتەکان لە زۆربەی لایەنەکانی کۆمەڵگای ئایسلەند وەک کاروباری ئابووری، ئاسایشی گشتی، پەروەردە، تەندروستی، پاراستنی ژینگە، مافی مرۆڤ، زانست و داهێنان شێوە پێدەدات.
  • زیاتر لە 70 شارەوانی هەیە و هەرکام چەند شار و گوندی هەیە. شارەوانییەکان بەرپرسن بۆ ئەم شتانە لەوانە:
    • باخچەی ساوایان، قوتابخانەی سەرەتایی و چالاکییەکان بۆ ڕابواردنی کات بۆ منداڵان.
    • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەکردن و یارمەتیدانی ئەو خێزانانەی کێشەیان هەیە و ڕەخساندنی توانایی بۆ تاکەکان، بۆ نموونە داوای یارمەتی ماڵی کاتی بکە لە شارەوانی و ئەگەر مەرجەکانت هەبێت یارمەتی وەردەگریت.
    • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئامادەکاری ژیان بۆ بەساڵاچووان و کەمئەندامان.
    • بەڕێوەبەرایەتیکردنی کۆکردنەوەی زبڵ، مەلەوانگەکان، کتێبخانەکان، هۆڵەکانی وەرزش، گواستنەوەی گشتی، پلاندانان و بابەتی تر.

بەڕێوەبەرایەتی کار

  • بەڕێوەبەرایەتی کار (Vinnumálastofnun) بەرپرسی یارمەتیدانی کەسانێکە کە بیکار بوون و لە کار دەگەڕێن. لەوێ تاکەکان دەتوانن داوای یارمەتی بێکاری بکەن ڕاوێژکاری ئیش و خوێندنیان بۆ دەکرێت.
  • کەسانێک یارمەتی بێکاری وەردەگرن دەبێ هەميشە چاڵاك بن لە بەدواگەڕانى كار و ئامادە بن لە هەوڵەکانی بازاری کاردا بەشدار بن، بۆنموونە بە تیپەڕآندنی کۆرسی ناچاری وەک کۆرسی زمانی ئایسلەندی.
  • لە سندۆقی مۆڵەتی منداڵبوونی دایکایەتی/باوکێتیدا، باوانی داهاتوو دەتوانن داوای مۆڵەت بکەن بۆ منداڵبوونی دایکایەتی/باوکێتی . ڕێژەی ئەو پاڵپشتییەی بۆ باوان دەکرێت پشت دەبەستێت بە کارکردنی تەواوی تاکەکان و مووچەی ئەو کارەیە. قوتابی و کەسانێک کە فوول تایم کار ناکەن دەتوانن هەوڵ بدەن بۆ یارمەتی خەرجییەکانی دووگیانی دایکایەتی/باوکێتی.

 

Can we improve the content on the site?