Skip to content

سيستەمى خانەنشينى

  • کاتێک خەڵک بەهۆی تەمەنیانەوە (67-70 ساڵ تەمەن) خانەنشین دەبێت، خانەنشینی تەمەن وەردەگرێت و بەگشتی لە سندووقی خانەنشینی دەیدەن.
  • مووچەی خانەنشینی لەلایەن حکوومەت، لەڕێگەی دامەزراوەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی (بەڕیوەبەرایەتی بیمەی کۆمەڵایەتی) دەدرێت. مافێک کە خەڵک لە سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتیدا دەیانبێت پەیوەندی هەیە بە ماوەی نیشتەجێبوونیان لە ئایسلەند. www.tr.is
  • بەگوێرەی یاسا، هەموو مووچەخۆران و کەسانی خاوەن ئیشی ئازاد(ناحکوومی)، ناچارن بە دانی بەشە پشکی خۆیان لە سندووقی خانەنشینی بەلانی کەم 15.5٪ لە کۆی حەقدەستەکەیان – کە لەنێوان فەرمانبەران و خاوەنکارەکاندا دابەش دەکرێت. مووچەخۆر 4٪ و خاوەنکار 11.5٪ دەدات.
  • ئامانجی سندووقی خانەنشینی دڵنیابوون لەوەیە کە ئەندامەکانی مووچەی پیری پێویستیان هەبێت و تا کۆتایی تەمەنیان بەردەوام بێت. پارەدانی سندووقی خانەنشینی هەروەها بۆ قەرەبووی لەدەستدانی داهاتە بەهۆی نەتوانین یان مەرگی هاوسەر. www.lifeyrismal.is
  • بڕی پارە خانەنشینی بەگوێرەی پارەی مانگانەی بیمەیە کە هەرکەسێک لەماوەی ژیانیدا داوێتی و هەروەها کرداری سندووقەکانی خانەنشینی دەسنیشان دەکرێت.
  • هەندێک لە سندووقەکانی خانەنشینی بۆ هەموو کەس کراویە، لەکاتێکدا لە هەندێکدا سنووردار دەکرێن بە پیشەی تایبەت.
  • پاشەكەوتكردنى خانەنشينيى تەواوکەر دڵخوازانەیە. مووچەخۆران دەتوانن لە بەرانبەر یارمەتی بەرانبەری خاوەنکار، 4٪ لە کۆی حەقدەستەکەیان بە سندووقی خانەنشینی زیاد بەکەن. خەڵکانێکی زۆر وا دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی کار

  • بەڕێوەبەرایەتی کار (VMST) دامەزراوەیەکی گشتییە کە بەگوێرەی یاسای کارپێکراوی بازاڕی کار و یاسای بینەی بێکاری چالاکی دەکات. www.vmst.is
  • بۆ نموونە لە خزمەتگوزارییەکانی گشتی کە بەڕێوەبەرایەتی کار پێشکەش بە تاکەکان دەکات، تۆمارکردن، هەڵسەنگاندنی شیاوبوون، ڕاوێژکاری، شێوازەکانی چارەسەری و دامەزراندنی هێزی کارە.
  • بەڕێوەبەرایەتی کار جگە لە لقەکانی لە سەرانسەری وڵات، نووسینگەی ناوەندی خۆشی لەبەردەستە لە ڕەیکیاڤیک.
  • بەڕێوەبەرایەتی کار پارەی یارمەتی بێکاری دەدات. ئەمانە هەمیشە وەک چارەسەرێکی کاتی دەبینرێت.
  • کەسانێک کە شیاوی وەرگرتنی یارمەتی بیمەی بێکارین هەمیشە دەبێ چالاک بن لە بەدواداگەڕان لە کاری خۆیان و ئامادەی بەشداری بن بۆ کاری پێویست لە بازاڕى كار.
  • لەو کاتەی کە داواکاری دەکرێت بۆ یارمەتی – تاکێک دەتوانێ مافی وەرگرتنی یارمەتی بیمەی بێکاری هەبێت بە ماوەی 30 مانگ.
  • مووچەخۆرانی 18 بۆ 70 ساڵ بەمەرجی ئەوەیکە مافی وەرگرتنی بیمەیان هەبێت و مەرجە جیاوازەکانیان هەبێت یارمەتی بیمەی بێکاری وەردەگرن.
  • بۆ بوونی مافی یارمەتی بیمەی بێکاری، کەسەکە دەبێ خاوەن مۆڵەتنامەی کار بێ لە ئایسلەند بەبی سنووردارێ.
    • کەسێک کە حالەتى پاراستنى نێودەوڵەتى هەيە سەبارەت بە نیشتەجێبوون و کار خاوەن مافی بێسنوورن و هەربۆیە ئەگەر مەرجەکانی هەبێت لەوانەیە مافی وەرگرتنی یارمەتی بیمەی بێکاری هەبێت.
    • کەسانێک کە لەبەر هۆکاری مرۆڤایەتی و یان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کاتی، نیشتەجێبوونی کاتیان وەرگرتووە مافێکی سنوورداری هەیە بۆ دامەزران لە ئایسلەند و هەر بۆیە مافی وەرگرتنی یارمەتی بیمەی بێکاری نییە. (ئەگەر دواتر وەها کەسانێک مۆڵەتی هەمیشەیی وەرگرن، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ یارمەتی بیمەی بێکاری.)

بۆ نموونە لە ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی کار دەکرێ ئاماژە بکرێت بە:

    • تۆماری پیشەکانی مەوجوود و هاوبەشکردنی زانیارییەکانی تایبەت بە پێشەکانی مەوجوود لەگەڵ ئەو کەسانەی لە کار دەگەڕێن.
    • تۆمارکردنی ناوی کەسانی بێکار و پێدانی پارەی یارمەتی بێکاری.
    • ڕێکخستن سەرچاوەى بازاڕى كار وەكو كۆرسى خوێندن، سەرچاوەى كار، ڕاوێژكارى و شيانەوەى پەیوەندیدار بەکار
    • بەڕێوەبردن، دابینکردن و هاوبەشکردنی زانیاری سەبارەت بە بازاڕی کار لە ئایسلەند.
    • دەرکردنی مۆڵەتی کار و تۆماری هاووڵاتیانی بیانی لە بازاڕی کار.
    • چاودێری بەسەر هێزی مرۆڤی کاری بیانی بە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیکەی حکوومی.
    • هەوڵدان بۆ دڵنیایی لەوەیکە هاووڵاتیانی بیانی هەمان دۆخی حەقدەستی هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەیان هەبێت لە بازاڕی کاری ئایسلەند.
    • چالاکی تیمێکی پەنابەر و لقێكى نێودەوڵەتى بەمەبەستی دۆزینەوەی سەرچاوەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کەسانی بە ڕەچەڵەک بیانی لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی لە بازاڕی کار.

ڕاکردن لە باج دان

  • هەندێ جار خەڵک کار دەکەن و حەقدەستێک وەردەگرن کە بەشێوەیەکی فەرمی ڕانەگەیەندراوە و هیچ باجێک نادەن. ئەمە پێی دەوترێت : "لەژێرەوە کارکردن".
  • وەها چالاکییەکی ئابووری نایاسایی و سزایی یاسایی لێدەکەوێتەوە.
  • ئۆپەراتۆرێکی ئابووری کە باجی چالاکییەکانی خۆی نادات و ئەو فەرمانبەرانەی کە باجی داهاتەکەیان نادەن، یارمەتی کۆمەڵگا نادەن.
  • داهاتی باج بۆ تێچووی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکان بەکار دەبردرێت و کە لەبەرژەوەندی هەموواندایە لە کۆمەڵگا.

لەژێرەوە کارکردن – چ سەرئەنجامێکی هەیە؟

  • لەژێرەوە کارکردن بەواتای ئەمەیە کە تاکەکەسێک:
    • هیچ جۆرە حەقدەستێک لە کاتی نەخۆشی وەرناگرێت.
    • بەبێ پارەی پشوودانی هاوینییە.
    • بەشدار نابێت لە ماف و مووچەی خانەنشینی.
    • مافی وەرگرتنی یارمەتی بیمەی بێکاری نییە.
    • هیچ جۆرە بیمەیەکی ڕووداو لە شوێنی کاری نییە.
    • کەمتر دەتوانێت وامی بانکی یان وامی خانووبەرە وەرگرێت.
    • کەمتر موحتەمەلە بۆ دۆزینەوەی شوقەیەک بۆ کرێ.
    • هیچ گرێبەستێکی کاری، سەرچاوە یان پێشینەی ئەزموونی کار بوونی نابێت.
    • هەر بۆیە دۆزینەوەی پیشەکانی تر دژوارتر دەبێت.

 

Can we improve the content on the site?