Skip to content

مێژوو، جوگرافيا و شێوازى ژیان

مێژووى ئايسلەندخاڵە گرنگەکان ئاوەدانبوونەوەی ئايسلەند

  • کاتێک کە خەڵک بۆ ژیان لەوێ بۆ ئەو وڵاتە کۆچیان کرد، ئایسلەند ئاوەدان بۆوە ئەو كاتە، هيچ خەڵکێک، هيچ شارۆچكە و تاڕادەیەک هيچ گيانەوەر لە ئايسلەند نەبوو.
  • باشترین نیشتەجێبووانی ناسراو Ingólfur Arnarson، کە لە ڕەیکیاڤیک نیشتەجێبوون لە نزیکەی ساڵی 870.
  • لە ماوەی ئاوەدانبوونەوە (930-870)، هەزاران کەس، بەگشتی لە نەرویجەوە بە کەشتی بەرەوە ئایسلەند ڕۆیشتن. ئەوان هاوڕێیەتی کران لەلایەن هاوسەر و کۆیلەکانیان، هەندێک لەوان لە ئیرلاند و دوورگەکانی بەریتانیا بوون.
  • نیشتەجێبووان لەگەڵ خۆیان ئاژەڵ، ئامراز و کەلوپەلیان هێناوە.
  • نیشتەجێبووەکان بەگشتی بەناوی ڤایکینگەکان ناویان دەهێنرێت.
  • ڤایکینگەکانی وڵاتانی سکاندیناوی و بەریتانیا بە کەشتی ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی تر و کەلوپەلی بەنرخ- و خەڵک – لە شارو و گوندەکان دزی.
  • ڤایکینگەکان لە ئایسلەند یەکەم و گرنگترین جووتیارەکان بوو، ئەگەرچی ئەوان بۆ سەربەرزی و هێز لەنێوان خۆیاندا شەڕیان کرد.
  • ئەو جووتیارانە دەوڵەمەندانەی کە زەوی فراوانیان هەبوو بە هاوڕێیەتی هاو جووتیارەکان بوون بە سەرکردە.

ئالثینگی(پەرلەمانی ئایسلەند) Alþingi

  • ئالثینگی/ Alþingi پەرلەمانی ئایسلەند، کۆنترین پەرلەمانی چالاکە لە جیهاندا. www.althingi.is
  • ئەم پەرلەمانە لە ساڵی 930 لە ثینگڤێتلیر دامەزرا و هەتا ساڵی 1799 لەوێ بەڕێوە دەچوو.
  • ئالثینگی دامەزرێنرانەوە لە ڕەیکیاڤیک لە ساڵی 1844، دووبارە بنیاتنرا، لە بینای پەرلەمانی لە Austurvöllur.
  • 63 ئەندامی پەرلەمان لە ئالثینگی ئامادەن. ئەوان بە نوێنەرایەتی پارتییە سیاسیەکان کە بە دەنگی نهێنی هەڵدەبژێردرێن لە پەرلەمان دادەنیشن.
  • هەر 4 ساڵ جارێک.
  • پاش هەڵبژاردن، حکومەت پێکدەهێنرێت و وەزیرەکانی حکومەت دادەنرێن.

 مافی دەنگدان و سەرۆکی ئایسلەند

  • لە ساڵی 1915 هەندێک لە ژنانی ئایسلەند مافی دەنگدانیان بەدەست هێنا.
  • لە ساڵی 1920، هەر کەسێک کە تەمەنی سەرووی 25 ساڵ بوو مافی دەنگدانی هەبوو. کەم کەمە تەمەنی دەنگدان دابەزی
  • و ئێستا 18 ساڵە.
  • سەرۆک کۆماری ئایسلەند هەر چوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت.
  • سەرۆک کۆماری ئايسلەند Guðni Th. Jóhannesson
  • یەکەم ژن کە بەشێوەی دیمۆکراسی وەک سەرۆک کۆمار لە جیهان هەڵبژێردرا، ڤیگدیس فینبۆگادۆتیر/Vigdís Finnbogadóttir
  • بوو لە ساڵی 1980. ئەو بۆ 16 ساڵ سەرۆک کۆمار بوو. www.forseti.is

سەربەخۆيى ئاێسلەند

  • ئايسلەند لە ساڵی 1262 کەوتە بن دەستی نەرویج و پاشان لەلایەن دانیمارکەوە داگیرکرا.
  • یۆن سیگوردسۆن/Jón Sigurðsson پاڕێزەری هەرە ناوداری سەربەخۆییە، پشووی نیشتیمانی ئایسلەند ڕۆژی لەدایکبوونی ئەوە کە دەکاتە، ١٧ حوزەيران.
  • ئايسلەندى لە ١ كانونى يەكەم، ١٩١٨بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ.
  • كۆماريى ئايسلەند لە ١٧ی حوزەيران، ١٩٤٤ دامەزرێنرا.
  • ئايسلەند سەربەخۆييى دەست كەوت بەبێ شەڕی چەكدار.

ئايين

  • بيروباوەڕی بتپەرەستی: نیشتەجێبووانی لە ئايسلەند بتپەرەست بوون وەک زۆربەى خەڵكی باكوورى ئەورووپا لە ئەو كاتە. ئەوان باوەڕيان هەبوو بە چەندین خودا، گۆدێسێس و خودا. قوربانی دەبەخشرا بە خوداکان و بۆ پیرۆزکردنیان جەژنیان بەرێوە دەبرد.
  • مەسيحيەت: ئاسیلەندییەکان لە ساڵی 1000 مەسیحیەتیان قەبوول کرد و گواستنەوە ئاشتیخوازانە بوو.
  • کەنیسەی کاسۆلیک تا کاتی چاکسازی لە سەدەی شانزدەهەمی لە ئەرووپا سەروەر بوو. چارەسازى لە ئایسلەند لە ساڵی 1550 ڕووی دا و کەنیسەی ئایسلەند ئەڤانجەلیک-لوتەرانە.

ئابوورى

  • ئایسلەند تا سەرەتای سەدەی بیستەم کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی بوو.
  • مەر وەک سەرچاوەی تەغزیە و پەشمەکەی بەتەواوەتی بەکار دەهێنرا.
  • ماسیگرتن لە بەلەمی سەوڵ بەبێ سەکۆ ئەنجام دەدرا.
  • لەگەڵ میکانیزەبوونی بەلەمەکان و پێناسە و پێشکەشکردنی کەشتی ڕاوەماسی، ماسیگرتن زیادی کرد و ڕاوگەی ماسی بوو بە گەورەترین پیشەسازی.

خانووبەرە

  • لە سەدەی ٩ هەم بۆ ١٩ هەم ، زۆربەى خەڵکی ئایسلەندی ژیانێکی سەرەتایی لە خانووی قوڕ دەژیان،
  • بنیاتنراو لە چیمەن و بەرد. ئەوان بەهێز نەبوون بەڵام گەرمایان لەخۆیاندا دەهێشتەوە. ئەوان تاریک بوون، لەگەڵ ئەوەشدا، و زۆر جار پڕيان بوو لە دووكەڵ.
  • ئێواران، خێزانەکان لە نهۆمی سەرەوە لەگەڵ یەکدی دادەنیشتن و لەوێ ئیشی دەستیان دەکرد، شێعریان دەوت و چیرۆکیان دەگێڕاوە.
  • پاش کۆتایی جەنگى جیهانی دووەم، لە ساڵی 1945، زۆر یەک لە بینا بچووکەکانی ئاپارتمانی لە ڕیکیاڤیک دروست کرا و لە سەرەتای دەیەی 1970، بینای ئاپارتمانی گەورەتر دروست کران لە Breiðholt

جەنگى جيهانى دووەم

  • جەنگى جيهانى دووەم 1939-1945 کاریگەری سەرەکی هەبوو لە جیهاندا بۆ نموونە لە ئايسلەند.
  • ئایسلەند بێلایەنی خۆی ڕاگەیاند بەڵام لەلایەن بەریتانیا و پاشان سوپای ئەمریکا داگیرکرا. دەيان هەزار سەرباز لە وڵاتەکەدابوون.
  • زۆر یەک لە خەڵک و دەوروبەری شار گواستیانەوە بۆ ڕیکیاڤیک، لەبەر ئەوەی کە بەشداری کاری نزیک بە سووپا بکەن.
  • پاش شەڕ، ئایسلەند لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە یارمەتی پلانی مارشاڵی وەرگرت و بەشێک لەو بڕە پارەیەی بۆ نیشتەجێبوونی کۆمەڵایەتی بەکار هێنا.
  • ئايسلەند يەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری ناتۆ بوو لە 1949.

ئايسلەندی پێشکەوتوو

  • ئايسلەند خاوەن ئابووری جۆراوجۆرە، بەڵام پیشەسازی ماسیگرتن، بەرهەمهێنانی ئەڵەمینیۆم و پیشەسازی گەشتوگوزار گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئابووری ئەم وڵاتە.
  • چووتیارەکان گۆشت و سەوزە بەرهەم دەهێنن. پيشەسازى و بەرهەمهێنان جۆراوجۆرە.
  • کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوو لە وڵاتدا چالاکی دەکەن.
  • لە ئایسلەند ئاستی پەروەردە تا ڕادەیەکی زۆر بەرزە و زۆربەی خەڵک لە قوتابخانە ئامادەیی دەخوێنن. ژنان زیاتر لە پیاوەکان خوێندنی زانستگایان هەیە.
  • لە سەرەتای سەدەی بیستەم کە مرۆڤ تێکۆشانێکی بەرچاوی کرد بۆ مافی وەکوو مافی پشووی نەخۆشی، کەمترین کاتی پشوودان، سنووردارکردنی کاتی ئیشکردن، پشووی باوانێتی، یارمەتی بێکاری.
  • بزووتنەوەی ئافرەتان بەشێک لە تێکۆشانی مافی یەکسانییە لە ئایسلەند. ئافرەتان بۆ مافی دەنگدان، مافی یەکسانی و یەکسانی ڕەگەزی لە هەموو بوارەکاندا شەڕیان کردووە. پاڵێوراوەکانی پارتێکی ئافرەتان وەک نوێنەری پەرلەمان چالاکیان دەکرد.
  • دەيان ساڵى برد تا بزووتنەوەی مافی هاوڕەگەزبازەکان مافی یەکسان بەدەست بێنن.

 

Video

Can we improve the content on the site?