Skip to content

چاودێری تەندروستی

کێ بەرپرسی تەندروستی ئێمەیە؟

  • سیستەمی چاودێری تەندروستی ئێمە ئەرکی ڕاوێژپێدان بە خەڵکیان هەیە دەربارەی ژیانی تەندروست، چارەسەری و بەرگری. چاودێری پزیشکی پێویستیش دەبێ جێبەجێ بکات و چاودێری تەندروستی منداڵان و دایکانی دووگیان بکات.
  • لەگەڵ ئەوەشدا، هەر بەتەمەنێکی بەرپرسە بۆ پابەندبوون بە ئامۆژگارییەکانی کاربەدەستانی تەندروستی.
  • شێوازی ژیانمان لەسەر تەندروستی و کوالیتی ژیانمان زۆر کاریگەرە.
  • دەستپێڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکی پەیوەست بە تەندروستی ئۆنلاین ئاسانە. ڕادەسپێردرێت کە ماڵپەڕە فەرمییەکانی حکوومەت و ناوەڕۆکی بەدیهاتوو لەلایەن پسپۆڕان بەکار بهێنرێت، بۆ نموونە لە ​ www.heilsuvera.is و www.doktor.is
  • لەو کۆمەڵگایانەی نەخۆشی جیددی و هەژاری بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانە، دەکرێ تەندروستی بەواتای نەبوونی نەخۆشی بێت.
  • لە هەر شوێنێک دەرمانسازی و چارەسەری بە دەرمان بەگشتی لەبەردەست بیت، زۆربەی خەڵک لەسەر ئەم بروایەن هەبوونی ژیانی خۆش و قایلکەر هەمان شتە کە تەندروستی پێک دێنێت.
  • لە ئایسلەند، نەخۆش و پزیشک زۆرجار دەربارەی هێڵە جیاوازەکانی چارەسەری گفتوگۆ دەکەن و نەخۆشی بۆی هەیە هەموو زانیارییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی خۆی هەبێت.
  • هەمیشە لە کاتی سەردان و دیدار لەگەڵ پزیشک، ڕچەتە نادرێت بە تاکەکان.
    هەندێجار، سەرەتا پشکنین بۆ ڕێگەچارەکانی تر دەکرێت، وەک گۆڕینی شێوازی ژیان.

 بارودۆخی ئاسایش و تەندروستی

  • لە بارودۆخی ئاسایشدا، ئامانجی حکوومەت ئەمەیە هەموو هاووڵاتییەکانی باشترین ژیان و بۆ نموونە ژیانێکی تەندروستیان هەبێت.
  • حکوومەت بەرپرسە بەبێ سەرنجدان بە بارودۆخی ماڵی هاووڵاتیان، چاودێری تەندروستی پێویست پێشکەش بکات.
  • باجی مووچە و چالاکی ئابووری، بۆ نموونە بەکار دەهێنرێت بۆ دابینکردنی بۆدجەی سیستەمی چاودێری تەندروستی.
  • تاکەکان هەروەها بەشدار دەبن لە تێچوون و دانی تێچوونی وتووێژ، پشکنین و.تاقیکردنەوەکان،
    لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ دانەوەی نرخی مانگانەی هەر تاکێک، ڕێژەیەک نرخ کەبەرچاو گیراوە.

پابەندی نهێنی

  • لە بەشی چاودێری تەندروستیدا هەرکەس لە ڕووی یاساوە پابەندە سەبارەت بە زانیاری پزیشکی نەخۆشەکان بەتەواوەتی نهێنی پارێزی بکات. ئەمە واتا کەس بۆی نییە زانیاری نەخۆش بە بێ ئیزنی کەسی سێیەم لە لای کەسی سێیەم باس بکات.
  • کەوایە وتووێژی نەخۆش لەگەڵ پزیشکەکان، سستەر و پسپۆڕانی تری چاودێری تەندروستی بە نهێنییە.
  • وەرگێڕان هەروەها بۆ نهێنی پارێزی سنووردار کراون دەربارەی ئەو شتانەی وەک وەرگێڕ پشتڕاستی دەکەنەوە.
    (داوای پشتڕاستکردنەوەی نهێنێتی لە وەرگێڕان بەجێ و ژیرانەیە.) 

هیوای ژیان

  • خەڵکی ئایسلەند بەگشتی کوالیتی ژیانیان بەرزە.
    بەگشتی، هەمووان یەکسان خزمەتگوزاری تەندروستیان هەیە.
  • لە هەموو وڵاتدا بنکەکانی چارەسەری هەیە.
    منداڵان و بەتەمەنەکان خزمەتگوزاری بەربڵاویان لەبەردەستە.
  • نەخۆشخانەی زانکۆ لاندسپیتالین/ Landspítalinn نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتووە لە ڕوی تەکنیکییەوە کە لەودا برین و نەخۆشی جیدی چارەسەر دەکرێت.
  • چاودێری تەندروستی بۆ دایکان و منداڵانی ساوا بەهێز و بێبەرامبەر و ڕێژەی مردنی منداڵانی ساوای ئایسلەندە لە ئەورووپادا لە هەمووان کەمترە.
  • مامناوەندی هیوای ژیانی پیاوان 81 ساڵ و هیوای ژیانی ژنان 84 ساڵە.

بنکەکانی تەندروستی 

  • هەموو هاووڵاتیان بۆیان هەیە لە بنکەی تەندروستی لە ناوچەی خۆیاندا ناویان تۆمار بکەن و پزیشکی گشتی ڕێکخراویان بۆ تەرخان کراوە.
  • بە پیشاندانی ناسنامە و تۆمارکردنی ئۆنلاین لە ​www.sjukra.is لەڕێگەی "Réttindagátt - mínar síður" دەستت ڕادەگات بە بنکەکانی تەندروستی (پۆرتالی مافەکان – لاپەڕەکانم).
  • دەکرێ پزیشکی گشتیت بگۆڕیت.
  • بنکەکانی چارەسەری تێچوونی ستانداردیان هەیە بەڵام ڕێژەی ئەوان بەپێی سیستەمی دابینکردنی بیمەی تەندروستی ئایسلەند جیاوازە.
  • -بنکەکانی تەندروستی چارەسەری دەبێ هەمووکات یەکەم وێستگە بێت بۆ کەسانێک نەخۆشن یان ئێش و ئازاریان هەیە. .
  • خزمەتگوزاری لە نۆرینگەکانی تەندروستی:
    • ڕەچەتە، بروانامەکانی پزیشک، نامەی ناساندن.
    • سکرنینگی شێرپەنجە بۆ پیاوان و ژنان.
    • خزمەتگوزاری دەروونی
    • تەندروستی و چارەسەری بۆ منداڵانی قوتابخانە.
    • چاودێری بەساڵاچووان
    • کۆرس و ڕاهێنانی پەیوەست بە شیرپێدان، باوانێتی، و بەرزکردنەوەی ژیانی تەندروست.
    • بۆ نموونە سەردانی پۆرتال وێبی چاودێری تەندروستی پەیوەست بە ناوچەی گەورەی ڕەیکیاڤیک بکە لە www.heilsugaeslan.is
  • بنکەکانی تەندروستی چارەسەری دەبێ هەمووکات یەکەم وێستگە بێت بۆ کەسانێک نەخۆشن یان ئێش و ئازاریان هەیە گەر پێویست بکات پزیشکی گشتی تاکەکان دەنێرێت بۆ لای پسپۆڕ. .
  • بنکەکانی تەندروستی چارەسەری خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش دەکەن:
    • خزمەتگوزاری تەندروستی وتووێژ، پشکنین، وتووێژی تەلەفۆنی.
    • ڕاوێژکاری تەلەفۆنی لەگەڵ سستەرەکان.
    • پێشوازیی و چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشانەی بارودۆخیان مەترسیدارە یان ئەوانەی برینی سووکیان هەیە.
    • چاودێری خولی دووگیانی
    • چاودێری ساوا و منداڵ
    • کوتانی ڤاکسین

تەندروستی و چارەسەری- دیدارەکان و بینینی پزیشک

  • دیدار لەگەڵ پزیشکی گشتی پێویستە. یان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە یان بە گرتنەوەی کات لەسەر www.heilsuvera.is
  • ئەگەر کەسێک وەرگێڕی پێویستە، ​ پێویستە کاتی دیاریکردنی کات، فەرمانبەران لەمە ئاگادار کاتەوە ​> و دیاری بکەن کام زمان بۆ وەرگێڕ پێویستە. پاشان فەرمانبەرانی بنکەی تەندروستی، وەرگێڕێک بگرنەوە.
  • دەشکرێ لەگەل پزیشکان نۆرەی وتووێژی تەلەفۆنی بگرییەوە.
  • زۆربەی بنکەکان نۆبەی کراوەو ئێشکگری دووانیوەروانیان هەیە
  • دەشتوانیت کاتی دیدار لە ڕۆژی هاتنەژوورەوەدا دیاری بکەیت و یان ژمارە وەربگریت- لە نۆرینگەیەک بۆ نۆرینگەیەکی تر جیاوازە.

نرخەکەی چەندە؟

  • نۆرینگەی تەندروستی بۆ منداڵان خزمەتگوزاری بێبەرامبەر پێشکەش دەکەن.
  • چاودێری خولی دووگیانی و چاودێری ساوایان و منداڵانیش بەخۆڕاییە.
  • بۆ منداڵان، کەمئەندامەکان تێچوونی نەخۆشی نییە، بەڵام ئەوانەی تر دەبێ لەم تێچوونەدا بەشدار بن.
  • دەبێ بۆ وەرگرتنی بڕوانامە لای پزیشک پارە بدرێت.
  • بیمەی چارەسەری ئایسلەند/Sjúkratryggingar Íslands بەپێی یاسای گشتگیری گشتی و خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری چالاکی دەکات. بۆ دانی تێچوونی مانگانەی یەک کەس ڕێژەی پارەدان لەبەرچاو گیراوە.

www.heilsuvera.is 

  • ماڵپەڕی www.heilsuvera.is ماڵپەڕێکە تەرکیز دەکاتە سەر هەموو نۆرینگەکانی تەندروستی.
  • لەوێدا، تاکەکان دەتوانن بە ڕێگای rafræn skilríki ناسنامەی ئەلیکترۆنییەوە دەستان ڕابگات بە "mínar síður" (لاپەڕەکانم) بۆئەوەی:
    • ڕەچەتاکان نوێ بکەیەوە و داوای دەرمانی ڕێپێدراو بکەیت.
    • لەگەڵ پزیشکدا کاتی دیدار دیاری بکەیت.
    • داوای بڕوانامەکانی پزیشک بکەیت.
    • داوای نموونەی کۆڤید-19 بکەیت.
    • سەیری دۆزراوەکانی فەحس بکەیت.
  • ئەم ماڵپەڕە دەربارەی گەشەکردن و شیوازکردنی پەروەردەکردنی منداڵ بەپێی بەڵگەکان زانیاری زۆریش هەیە.
  • هەروەها داگری زانیاری و ئامۆژگارییە سەبارەت بە ڕێژەیەکی بەربڵاو لەسەر بابەتەکانی چاودێری تەندروستی بۆ هەموو تەمەنەکان.

مافی هەبوونی وەرگێڕ

  • یاساکانی پەیوەست بە مافی نەخۆشەکان بڕیار دەدات ئەو نەخۆشەی بە زمانی ئایسلەندی قسە ناکات، بۆ هەیە بۆ زانیاری پەیوەست بە تەندروستی، چارەسەری ئیحتیمالی یان چارەسەری تری ئیحتیمالی داوای خزمەتگوزاری وەرگێڕ بکات.
  • کاتێک کاتی دیدار لەگەڵ پزیشک، سستەر یان مامان دیاری دەکرێت، دەبێ داوای وەرگێڕ بکرێت.

شیکاری خوێن - پشکنین 

  • فەحسی وەک فەحسی خوێن، تیشکی سەرووی بنەوش، سۆنەر و سی تی سکان لە نەخۆشخانەکان یان بنکەکانی چارەسەری ئەنجام دەدرێن کە بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەحسانە پسپۆڕن.
  • پزیشک بە شێوەی ئەلیکترۆنی داوای فەحس دەکات و تاکەکان دەبێ خۆیان بڕۆنە تاقیگە.
  • دەرئەنجامەکان دەنێردرێن بۆ ئەو پزیشکەی داوای کردووە.
  • دەبێ تێچوونی فەحسەکان بدرێت.

پسپۆڕان

  • لەم نەخۆشخانانەدا جگە لە پسپۆڕی تایبەت، چەند پسپۆڕی پزیشکیش هەن.
  • لەوانەیە داوا بکرێت کە پزیشکەکەت بتنێرێت بۆ لای پسپۆڕێکی پزیشکی یان ڕاستەوخۆ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕدا کات دیاری بکات.
  • نموونەی پسپۆڕانی پزیشکی: پزیشکانی چاو، پسپۆڕی و گوێ و قورگ و لووت، پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون، پسپۆڕی منداڵان، پزیشکی دەروونی، پسپۆڕی حەساسیەت و پسپۆڕی هەرسکردن

 

Video

Can we improve the content on the site?