Skip to content

کردارەکانی بەرزکردنەوەی تەندروستی و بەرگری لە نەخۆشی

  • ئایسلەند ئەوەندەی تیشکی خۆر نییە. هەمووان ڕادەسپێردرێت ڤیتامنی D بخۆن ڕۆنی جەرگی ماسی یان حەب/کەپسوولی ڤیتامین D). ژەمەدەرمانی ڕاسپێردراوی ڕۆژانە گرێدراوی تەمەنە.
  • چارەسەرکەرانی جەستەیی(فیسیۆتراپەکان) /Sjúkraþjálfararهەم لە نەخۆشخانەکان و هەم لە نۆرینگە ئەهلییەکان ئیش دەکەن. ئەوان ئازاری ماسوولکە و ئێسقانەکان چارەسەر دەکەن. ڕەوانەکردنی پزیشک بۆ پسپۆڕی چارەسەرکەری جەستەیی(فیسیۆتراپ) دەکرێ و پاشان بیمەی پزیشکی ڕێژەیەکی بەرچاو لە تێچوونەکان لەخۆ دەگرێت.
  • لە بنکەکانی لەشجوانی و نۆرینەگە ئەهلییەکان دەکرێ چارەسەرکەری بە مەساج و ڕاهێنانی تەندروستی بدۆزییەوە.
  • گرووپی پیاسەکردن لە شوێنە جیاوازەکانی ئایسلەند چالاکن. ئەوان سەربەخۆیانە وەک بەشێک لە تیمی وەرزشی یان ئەنجومەنەکانی پیاسەکردن بەڕێوەبەرایەتی دەکرێن، www.utivist.is وwww.ferdafelagid.is
  • بۆ یارمەتی دان دەربارەی دڵەڕاوکە و ئاڵۆزی دەرونی خولیایی خەڵک خۆیان سەردانی پزیشکانی دەروونی دەکەن ئیشی لەسەر دەکەن
  • نۆرینگەکانی چارەسەری دەروونی ڕاوێژکاری هەروەها ڕاوێژی هاوسەرگیری و ڕاوێژکاری خێزانیش پێشکەش دەکەن.
  • بیمەی چارەسەری ئایسلەند ("Sjúkratryggingar Íslands") تێچوونی چارەسەری دەروونی ​ تایبەتمەندانەی کەسێک ناداتەوە.
  • لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ پەیوەندی بکەیت بە سەندیکا و یەکێتیەوە یان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانی و داوای یارمەتی ماڵی بکەیت.
  • دەروونناسەکان لە بنکەکانی تەندروستی چارەسەری و نەخۆشخانەکانیش لەبەردەستن.
  • لە ئایسلەند بنکەی لەشجوانی زۆر هەیە. ئەوان دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەی وەرزشی و کۆمەڵێک لە پۆلەکانی لەشجوانی دەڕەخسێنن.
  • ڕۆیشتن بۆ یانە بۆ ژنان و پیاوان لە ئایسلەند ئاساییە.
  • مەلە بەشێکە لە کلتووری ئایسلەند، بۆ ژنان و پیاوان و منداڵان. زۆربەی خەڵک هەموو ڕۆژێ بۆ دیدار دۆستان و برادەران و چاتکردن لە حەوزەکانی ئاو گەرمدا دەڕۆنە مەلەوانگە. زۆربەی کۆچبەران- بۆ نموونە ژنان- بەشداری دەکەن لە مەلەوانگەکانی مەلە لە ئایسلەند و ئەوەیان زۆر پێخۆشە!
  • وەرزشی هەوایی لە ئاودا هەیە لە زۆربەی مەلەوانگەکان و لەناو کەسانی بەساڵاچوودا لایەنگری هەیە.
  • مەلەوانگەکانی مەلە حەوزی ئاوی گەرم، حەوزی ماساج و گەرماوی هەڵمیان هەیە.
  • مەلە چالاکییەکی تەندروستە، بەڵام ئەگەر لە دەوەی ئاوی گەرمیشدا پشوو بدەیت، هەر خۆشە.
  • ئایسلەند سکرنینگی ڕێکخراو بۆ شێرپەنجەی زارکی منداڵدان و شیرپەنجەی مەمک پێشکەش دەکات.
  • سکرنینگی شێرپەنجەی زارکی منداڵدان لە ژنان لە بنکەکانی چارەسەری سەرتاسەری وڵات ئەنجام دەدرێت. سستەر و مامانەکان نموونە هەڵدەگرن.
    ژنانی 23-29 ساڵ هەر سێ ساڵ جارێک پێشنیار دەکرێت سکرنینگ بکرێن.
    ژنانی تەمەن 30-65 ساڵ هەر 5 ساڵ پێشنیار دەکرێ پێیان سکرنینگ بکرێن.
  • Landspítalinnلاند سپیتالی بە هەماهەنگی نەخۆشخانەی Akureyri ("Sjúkrahúsið á Akureyri") چاودێری بۆ سکرنینگی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام دەدات.
  • سکرنینگی شێرپەنجەی مەمک هەر دوو ساڵ جارێک بۆ ژنانی تەمەن 40-75 ساڵ ئەنجام دەدرێت.
  • لەڕێگەی پۆستەوە بانگهێشتنامەکانی سکرنینگ دەنێردرێن و دەشکرێ بە شێوەی ئەلیکترۆنی www.island.is لە بەشی "لاپەڕەکانم" ("mínar síður") لەبەردەست بێت.
  • دەرئەنجامەکان دەکرێ بە شێوەی ئەلیکترۆنی لەبەردەست بێت لە www.island.is („mínar síður") www.heilsuvera.is . . ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکرێت لەگەڵ ژنان، ئەگەر هۆکار هەبێت بۆ ئەمە.
  • دەکرێ بانگهێشتنەکان، پێشاندانە بەشداربووەکان و دەرئەنجامەکانی سکرنینگ سەیر بکرێن لەسەر www.heilsuvera.is, ، هەم کاتێک ئەنجامەکان سرووشتییە و هەم کاتێک کە هۆکاری زیاتر هەیە بۆ هەڵسەنگاندن.
  • شێرپەنجەی ڕێخۆڵەی گەورە لە ژنان و پیاوان و شێرپەنجەی پڕۆستات (لە پیاوان)دا باوە و پێویستە لە 50 ساڵدا بۆ ئەوە سکرنینگ ئەنجام بدرێت.
  • لە ئایسلەند بەستنی پشتێنی سەلامەتی بەزۆرییە.
    پشتێنی سەلامەتی لە ڕووداوەکانی هاتوچۆدا گیانی زۆر کەس ڕزگار دەکات.
  • بەپێ یاسا، منداڵان دەبێ هەمووکات لە کورسی سەیارەدا بن و گونجاو لەگەڵ کێش و تەمەنی ئەوان بێت.
  • کاتی لێخوڕینی پاسکیل منداڵان دەبێ کڵاوی سەلامەتی بەکار بێنن.
  • فوسفۆر(ڕیفلەکتۆر) لەسەر پاڵتۆ و جانتا لە وەرزی زستان، بۆ منداڵان و بەتەمەنەکان پێویستە.

تەندروستی عەقڵی یان خود دەروونی یارمەتی

ژمارەی فریاگوزاری 112 و www.112.is (چاتی ئۆنلاین)

  • هێڵی ڕێنمای خاچی سوور هەردەم کراوە، نهێنی و بەخۆڕایی.
    پەیوەندی بکە بە ژمارە 1717 و چاتی ئۆنلاین لەڕێگەی www.1717.is.
  • ڕێکخراوەی پیتاwww.pieta.is, چالاکی دەکات بۆ یارمەتیدان بۆ بەرگری لە خۆکوژی و زیانگەیاندن بە خۆ و بۆ پاڵپشتی کەیسی تری خزم و کەس.
    ڕەقەم تەلەفۆن 5522218 ، هەموکات کراوەیە.
  • یەکێتی تەندروستی دەروونی ئایسلەند ("Geðhjálp")www.gedhjalp.is, تەلەفۆن 5701700 لە یەکێتی تەندروستی دەروونی ئایسلەند، ڕاوێژکارانی ڕاهاتوو خزمەتگوزاری بەخۆڕایی پێشکەش کەسانێک دەکەن نەخۆشی عەقڵیان هەیە و و خزمی نزیکی ئەوانن. ڕاوێژکاران دەبێ بە تەواوەتی نهێنێتی بپارێزن.
  • هوگارئاپڵ/ Hugarafl. ڕێکخراوەیەکی ناحکوومییە، پێکهاتووە لە کەسانێک تووشی قەیرانی تاکەکەسی بوون و خەریکە چاک دەبنەوە.
    ئیشی بەکۆمەڵی جیاواز. www.hugarafl.is تەلەفۆن 4141550.

یارمەتی ئالوودەیبوون

  • SÁÁ. چارەسەری هۆگری بە کهوول و مادە هۆشبەرەکان. بۆ پیاوان، ژنان و هەرزەکاران. خزمەتگوزاری دەروونی بۆ منداڵانی تووشبوو بە کهول. www.saa.is ڕەقەم تەلەفۆن ٥٣٠٧٦٠٠
  • AA ، www.aa.is ئەنجومەنی پیاوان و ژنانە بۆ ڕزگاری لە ئەلکهۆلیسم.
  • ڕەقەم تەلەفۆنی فریاگوزاری ئەنجومەنی AA:
    8951050 بۆ ناوچەی ڕێکیاڤیکی گەورە، تەلەفۆن: ٨٤٩٤٠١٢ ئاکورەیری و تەلەفۆن: 7775504 ڕەیکیانس. دانیشتنەکانی AA لە سەرتاسەری ئایسلەند بەڕێوە دەچێت.
  • سەبارەت بە توندوتیژی لەناو پەیوەندی خێزانیدا و پاڵپشتی، سەردانی بەشی 3 بکە.
    منداڵ و بنەماڵەکان

تەندروستی باش لە ئاڵتون باشترە

  • ئەمانە پاڵپشتی تەندروستی جەستەیی و دەروونی دەکەن:
    • باش خەوتن
    • خواردنی خۆراکی تەندروست و بەهێز
    • وەرزش و بەهێزکردنی لەش
    • پیاسەکردن هەموو ڕۆژێ بڕۆ دەرەوە- زستانانیش هەوڵ بدە تیشک بەکار بێنیت.
    • وریای سترێس و پاراستنی هاوسەنگی بە لە ژیاندا
    • باش بیرکردنەوە
    • بەدیهێنانی پەیوەندی تەندروست لەگەڵ هاوڕێ و خێزان
    • ئەنجام دانی ئەو شتەی چیژ دەبەخشێت بە کەسێک
    • پەروەردەکردنی ڕۆحی خۆت
    • جگەرە نەکێشان
    • دوور بوون لە کهوول

 

Can we improve the content on the site?