Skip to content

پزیشکانی ددان

  • خزمەتگوزاری پزیشکی ددان بۆ منداڵان بەخۆڕاییە- بەڵام بە بەتەمەنەکان وا نییە.
  • داشکاندن هەیە بۆ بەساڵاچووان و کەسانێک هەڵسەنگاندنی کەمئەندامی یان بایەخپێدانەوەیان بۆ کراوە.
  • باشە ساڵی جارێک بۆ پشکنین و پاکردنەوەی ددانەکان سەردانی پزیشک بکەیت. پشکنینی ڕێکوپێک بەرگری دەکات لە خراپبوونی ددان.
  • کەوایە گرنگە لێدانی ڕۆژانەی فڵچەی ددانی منداڵان- لەو ساتەوە بێت ددانیان دێتە دەرەوە.
  • لە ئایسلەند، ئاوی بەلووعە خاوێن و تازەیە- دەبێ ئاو لەجیاتی ئاوی میوە و شلەکانی ترشی هەڵبژێردرێت کە زیان دەگەیێنن بە ددان.
  • خزمەتگوزاری پزیشکی ددانی منداڵان هەمووی لە لایەن Sj Skratryggingar Íslandsەوە دەدرێت، جگە لە تێچوونی ساڵانەی 2500 ISK.
    ( لەوانەیە باوان بۆ نەشتەرگەری گەورەی پزیشک ددان ناچار بن تێچوونەکە دابەش بکەن).
  • پێداویستی نوسخەی کۆپی SÍ ئەمەیە پزیشکی ددانی خێزانی تۆمار کرابێت (لەڕێگەی "Réttindagátt - Mínar síður" (www.sjukra.is) یان لە عیادەی پزیشکی ددان).
  • ڕۆڵی پزیشکی ددانی خێزانی، بۆنموونە، بانگەشەی منداڵەكانە بۆ پشکنینی ڕێکوپێک، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەرگریانە و خزمەتگوزاری پزیشکی ددان.
  • کاتێک تاک ببێت بە 18 ساڵان، ئیتر مافی خزمەتگوزاری پزیشکی ددانی بەخۆڕایی نییە.
  • SÍ سیستەمی بیمەی تەندروستی Sjúkratryggingar Island بەشێک لە تێچوونی خزمەتگوزاری ڕاستکردنەوەی ددان دەدات.
  • خزمەتگوزاری دەبێ لە لایەن پسپۆڕی ڕاستکردنەوەی ددانەوە بێت.
  • گەر کەسێک پوکەکەی کرابێتەوە یان کێشەی لەم شێوەیەی هەبێت، SÍئەوا 95٪ تێچوونەکە دەدات.
  • گرنگە لەمبارەوە بەباشی لەگەڵ مەرج و یاساکان ئاشنا بین.

چاودێری دایکان و منداڵبوون بەر لە لەدایکبوون

  • ژنی دووگیان دەتوانێت بەر لە لەدایکبوون بۆ پشکنین سەردان بکات.
  • گەر کەسێک بەشدار نەبێت لە دیداری پشکنین پێش لە دایکبوون، بنکەی چاودێری تەندروستی بەدواداچوون دەکات و ئەگەر پێویست بکات خزمەتگوزاری پاراستنی منداڵ ئاگادار دەکاتەوە.
  • پشکنینی پێش لە منداڵبوون بەخۆڕاییە و لە بنکەکانی تەندروستی و یان نەخۆشخانە جێبەجێ دەکرێت.
  • ئامانجی چاودێری خولی دووگیانی یارمەتی تەندروستی دایک و منداڵ دەدات لەڕێگەی پاڵپشتی و ڕاوێژکارییەوە، لەگەڵ تاوتوێکردنی مەترسی و وەڵامدانەوەیان و هەروەها زانیاری گشتی دەربارەی دووگیان و لەدایکبوون پێشکەش دەکات.
  • مامانەکان چاودێری خولی دووگیانی کۆنتڕۆڵ دەکەن و ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ پزیشکانی گشتی و پسپۆڕانی ژنان ڕاوێژ دەکەن .
  • www.heilsugaeslan.is/thjonusta-stodvanna/maedravernd/
  • پاش پشتڕاستبوونەوەی دووگیانی، ڕادەسپێردرێت پەیوەندی بکەیت بە مامانێک لە بنکەی تەندروستی و بۆ یەکەم پشکنین و ڕاوێژکاری کات دیاری بکەیت.
  • یەکەم دیدار بەگشتی بەرلە هەفتەی 12ی دووگیانییە.
  • هەر کەس لە ماوەی دووگیانیدا بەتێکڕایی 7 بۆ 10 جار بۆ چاودێری خولی دووگیانی سەردان دەکات.
  • بۆ ڕاوێژکاری تەلەفۆنی نێوان هەر پشکنینێک مامان لەبەردەستە.
  • لە هەر دیداردا، تەندروستی گشتی دایکی دووگیان باس دەکرێت و ڕاهێنان دەکرێت.
  • زەختی خوێن پێوانە دەکرێت و لە ڕوی پڕۆتینەوە میز سکرنینگ دەکرێت.
  • لە هەفتەی شازدەهەم بەولاوە پشکنینی پرتەی دڵی کۆرپەلە دەکرێت.
  • شیکاریی وەک کەمخوێنی، هیپاتیتی(ئاوسانی جگەر) B و C ، ئایدز و سورێژەی ئەڵمانی لەبەردەستە.
  • لە دووگیانی سروشتیدا، لە هەفتەی 12 و هەفتەی 20 دووگیانی دوو سۆنەر لە بەشی دەستنیشانکردنی کۆرپەلە لە نەخۆشخانەی زانکۆی لاندسپیتالین جێبەجێ دەکرێت.
  • زۆربەی منداڵان لە ئایسلاند لە نەخۆشخانە لەدایک دەبن و خزمەتگوزاری دووگیانی لە نەخۆشخانە بێ بەرانبەرە.
  • لە ماڵەوە ش ژنان منداڵیان دەبێت، ئەگەرچی ئەوکاتە مامانێکیش لەوێ دەبێت.
  • ئەگەر منداڵبوون هیچ ئاڵۆزییەکی بەدواوە نەبێت و دایک و منداڵ تەندروست بن، بەگشتی هەر ئەو ڕۆژە یان ڕۆژی دواتر دەڕۆنەوە ماڵەوە.
  • پاش گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، مامان دیدار دەکات لە گەڵ منداڵەکە و کێشی دەپێویت، بۆ شیرپێدان یارمەتی دەدات و تەندروستی دایک و منداڵەکە کۆنتڕۆڵ دەکات.
  • بەگشتی ئەمە 6-7 دیدارە و کاتی هەرچەشنە ئاڵۆزی لەناو دیدارەکەدا، لەوانەیە بە تەلەفۆن پەیوەندی بکرێت لەگەڵ ماماندا.
  • کاتێک منداڵەکە بوو بە 5-7 ڕۆژ، پشکنین لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی منداڵ جێبەجێ دەکرێت.
    پشکنینی بیستنیش دەکرێت. پشکنین لە نەخۆشخانەی منداڵانی Barnaspítali Hringsins دەکرێت بۆ دانیشتووانی ناوچەی گەورەی ڕەیکیاڤیک.

چاودێری ساوا و منداڵ

  • بۆ ساوایان و منداڵان لە بنکەکانی تەندروستی چاودێری تەندروستی ئەنجام دەدرێت.
  • بۆ هەموو باوانەکان لەبەردەستە و بەخۆڕاییەوە.
  • لە 3 مانگیدا، منداڵ کوتانی ڤاکسینەکانی دەست پێدەکات. پاش 6 هەفتە منداڵەکە دەبردرێت بۆ پشکنینی پزیشکی.
  • سستەر و پزیشکان چاودێری ساوا و منداڵ کۆنتڕۆڵ دەکەن.
  • ئامانجی ئەم چاودێریکردنە کۆنتڕۆڵی تەندروستی و گەشەی منداڵەنە لە سەرەتای لەدایکبوونەوە تاکوو تەمەنی قوتابخانە و پێشکەشکەشکردنی ڕاوێژکاری و رێنمایییە بۆ باوان.
  • www.heilsuvera.is پێداگری گەلێک بابەتە دەربارەی چاودێری منداڵان و گەشەی تەندروستی منداڵان

کوتان

  • کوتانەکان زۆر گرنگن و گیانی مرۆڤەکان ڕزگار دەکات.
  • ڕێکخراوەی جیهانی تەندروستی (WHO) مەزەندەی کردووە کوتانی ڤاکسین هەموو ساڵێ دەورووبەری 2-3 میلیۆن کەس ڕزگار دەکات.
  • گەلێک نەخۆشی تایبەت لەڕێگەی کوتانەوە بنبڕ کراون وەک کۆکەڕ ەشە، سورێژەی ئەڵمانی و سورێژەی ئیتر زۆر بەدەگمەن لە ئایسلەند دەبینرێت- ئەمە لە سایەی بەشداریکردنی بەربڵاوە لە پڕۆگرامەکانی کوتاندندا.
  • لێرەدا لیستەی ئەو ڤاکسینانەی بۆ منداڵان لە ئایسلەند دەکوترێن هاتووە.
    https://www.landlaeknir.is/servlet/file/store93/item38563/Almennar_bolusetningar_barna_eftir_jan%C3%BAar%202020.pdf

دووگیانی کۆتایی پێهاتوو/ لەباربردن 

  • لە ئایسلەند هەندێک یاسا هەیە ڕێگە دەدات دووگیانی تاکوو کۆتایی 22 هەفەتە کۆتایی پێبێت.
    ئەگەر ژن بیهەوێت ئەمە بکات، بۆی هەیە کۆرپەکە لەبار ببات.
  • لەباربردن دەبێ زۆر خێرا و باشترە بەر لە هەفتەی 12 جێبەجێ بکرێت.
  • لەباربردن لە ئەنیستیتۆی پزیشکی، بەگشتی لە بەشی ژنان لە نەخۆشخانەی لاندسپیتالین ئەنجام دەدرێت.
  • لەباربردن لەوانەیە بەم دوو شیوازە بێت: لەڕێگەی دەرمان یان نەشتەرگەری.
  • گەر تاکێک/کەپڵێک بڕیار بدەن بە کۆتاییپێهێنان بە دووگیانی، پڕۆسەکە بەم شێوەیە دەبێت:
    • دووگیانی بە فەحسی دووگیانی پشتڕاست بکەیەوە.
    • لەڕێگەی ژمارە 5433600پەیوەندی بکەیت بە بەشی ژنان و پەیامێک دابنێیت بە ئەم زانیاریانەیە: ناو، ژمارەی ناسنامە و ژمارە تەلەفۆن.
    • بەشی ژنان لە ماوەی 48 کاتژمێردا تەلەفۆن دەکات.
    • دەشتوانیت بۆ ڕێنمایی دەربارەی منداڵ لەباربردن پەیوەندی بکەیت بە بنکەی تەندروستییەوە.
    • بڕیاردان بۆ کۆتایی پێهێنان بۆ دووگیانی بڕیارێکی ئاسان نییە. لە بەشی ژنان لە لاندسپیتالین بۆ پڕۆسەی بڕیاردان یارمەتیدەرانی کۆمەڵایەتی پاڵپشتی ژنان/کەپڵەکان دەکەن (بەڵام لە لایەن ئەوانەوە بڕیار نادەن).
    • هەمووان پێشوازی دەکەن لە ڕاوێژکردن لەگەڵ یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی و ڕاوێژکاری بەخۆڕاییە.
    • www.landspitali.is/sjuklingar-adstandendur/deildir-og-thjonusta/kvenlaekningadeild-bradamottaka-og-gongudeild

ڕێگریی لە دووگیانی/ مەنعی حەمل

  • بەرگری لە دووگیانی لە ناو ئایسلەند دەکرێ دابەش بێت بە سێ دەستە:
    • دەرمانی هۆرمۆنی (حەبی دژی دووگیانی، ئاڵقەی بەرگری لە سکپڕی، چاندنی دژی سکپڕی) ( لەژێر پێست و لەسەر باسک دادەنرێت )), پینە، کوتاندن و ئامێرێک لەناو منداڵداندا).
    • بەبێ هۆرمۆن (کۆندۆم، ئامێری ناو منداڵدانی مسی، و کڵاوە).
    • شێوازی نەزۆککردن.
  • پزیشکی گشتی، سستەرەکان و پسپۆڕانی ژن دەربارەی بژاردەکانی تری بەرگری لە سکپڕی ڕاوێژکاری پێشکەش دەکەن.
    ئەم ڕاوێژکارییە نهێنییە.
  • پزیشکان و سستەران و مامانەکانی ​​( کە مۆڵەتی پێویستیان هەیە ​​​) ​​ دەتوانن ڕەچەتەیی بەرگری لە سکپڕی بنووسن.

حەبی دژی دوگیانی فریاگوزاری

  • گەر دەرمانی دژی سکپڕی بەکار نەهێنراوە و یان دەرئەنجام دەست نەکەوتووە، دەکرێ حەبی بەرگری لە سکپڕی فریاگوزاری ("بەیانی ڕۆژی دوای جووتبوون") بەکار بێنیت بۆ بەرگری لە هێڵکەکردن و یان بەرگری لە پێکەونووسانی ئەو هێڵکەیەی بەپیت بووە بە منداڵدانەوە.
  • حەبی بەرگری لە سکپڕی فریاگوزاری دەبێ لە ماوەی 72 کاتژمێر پاش جووتبوون بەکار بهێنرێت (هەرچی خێراتر باشتر).
  • حەبی بەرگری لە سکپڕی فریاگوزاری لە دەرمانخانەکان بەبێ ڕەچەتەی پزیشک دەکڕدێت.
  • ئەمە حەبێکە کە دەخورێت.
Can we improve the content on the site?