سیستەمی مەنتۆر(Mentor)
- پلات فۆڕمی دیجیتاڵی Mentor بەکاردەهێنرێت لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئامادەبوون و نەبوون، ڕادەستکردنی ئەرک و کرداری قوتابییەکان.
- باوان سیستەمی مێنتۆر لەبەردەست هەیە، لەوێدا دەتوانن نەخۆشی ڕاپۆرت بدەن و چاودێری پێشکەوتنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە بکەن.
- لە مێنتۆردا دەشکرێ سەیری ناوی هەموو کەسانی ناو پۆل و ڕەقەم تەلەفۆن و /یان ئیمەیلی باوانیان بکەیت.
- مێنتۆر هەر وەک ئەپڵیکەیشنی مۆبایلیش لەبەردەستە.
- بڕوانامەی دیجیتاڵ / Rafræn Skiliríki باشترین ڕێگەیە بۆ داخڵبوون بۆ ناو سیستەم.
- www.mentor.is
پەيوەندى لە قوتابخانە
- هیچ مامۆستا یان فەرمانبەرێکی قوتابخانە بە هیچ شێوەیەک بۆی نییە منداڵەکان تەمبێی جەستەیی بکات.
- دیسیپیلین/ ڕەوشتی جوان لە چالاکی پەیوەست بە قوتابخانەدا بەپێی پرۆتۆکۆل و یاساکانی ڕەفتارییە لە هەر قوتابخانەیەکدا. مامۆستا و منداڵ دەبێ لە پەیوەندیدا ڕێز پيشان بدەن.
- ئەگەر کێشەکانی ڕەفتاری یان کێشەی دیسیپلین زۆر بن، ئەوکاتە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانە، باوان و پسپۆراندا پشکنین دەکرێت بۆ هەوڵی چارەسەرکردنی.
- ئیزعاجکردن لە قوتابخانە پرسێکی زۆر جیدییە و قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کاردانەوەیان دەبێت.
منداڵان لەگەڵ زمانی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم: زمانی دایکی
- زمانی دایکی هەر منداڵێک گرنگە و کلیلی پەیوەندییە لەگەڵ نزیکترین سەرپەرشتی منداڵدا.
- بنچینەی باش لە زمانی دایکیدا کاریگەری جیاوازی هەیە بۆ پێشکەوتنی منداڵ.
- باوان دەبێ لە سەرەتای لەدایکبوونەوە منداڵەکانیان هان بدەن و زمانی دایکی بەکار بێنن.
- زمانی دایکی / Móðurmál. ئەنجومەنی دوو زمانزانی بۆ منداڵان بە زمانە جیاوازەکان پۆلەکانی زمان پێشکەش دەکات. www.modurmal.com
- ماڵپەڕی شاری رەیکاڤیک سەبارەت بە چۆن هاندانی زمانی دایکی منداڵەکان بۆ باوان هەندێک خاڵی باشی هەیە. www.reykjavik.is/allir-med
منداڵان لەگەڵ زمانی ئایسلەندی وەک زمانی دووەم: زمانی ئایسلەندی
- لێهاتوویی و کارامەیی لە زمانی ئایسلەند لە هەموو ئاستەکاندا بۆ سەرکەوتن لە خوێندندا گرنگە.
- باوان دەبێ بە هەموو تواناوە بەشداری بکەن لە قوتابخانە و ڕاهێنانی شەوانەی منداڵەکانیاندا بۆ ئەمە کات تەرخان بکەت. ئامانجی ڕۆتینی، ڕاستەقینەخوازانە، هاندان و وەسفکردنی باش گرنگن.
- خوێندنەوە لە ماڵەوە هەفتەی 5 جار زۆر گرنگە کە منداڵان بە دەنگی بەرز بۆ باوان/ خوشک و برای گەورەتر لە خۆیان دەخوێنەوە.
- بۆ بەرزکردنەوە و هاندانی زمانی ئایسلەندی، لە کاتەکانی دەرەوەی قوتابخانەوە بەکار بهێنرێت لەڕێگەی:
- هەبوونی تەلەفیزیۆن و ناوەڕۆکی دیجیتاڵی بە زمانی ئایسلەندی و ژێرنووسی ئایسلەندی بۆ منداڵان.
- بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشن و ئەو یاریانەی زمانی ئایسلەندی فێر دەکەن، تێگەیشتن و بابەتی تر، بۆنموونە لە www.menntamalastofnun.is û www.fraedslugatt.is
- هاندانی منداڵان بۆ خوێندنەوەی کتێب بە زمانی ئایسلەندی و سەردانکردنی کتێبخانە.
- بەشداربوون لە یاری و چالاکییەکانی کات ڕابواردن و وەرزش لەگەڵ هاوپۆل و برادەران.
- پێویستە بۆ سەرکەوتن لە بارودۆخی نوێی و قورس و گراندا ئیش بکەیت- ئەمە بۆ منداڵانیش گونجاوە. خولیا و پاڵپشتی باوان هۆکارێکی گرنگە.
- قوتابخانە سەرەتاییەکان سستەری قوتابخانەیان هیە ئەوان دەربارەی پرسەکانی پەیوەست بە تەندروستی منداڵان ڕاهێنان دەکەن و ئەگەر منداڵەکان بریندار بن دەکرێ سەردانیان بکرێت.
- دەروونناس، ڕاوێژكاری پەروەردەيى و ڕاوێژكاری قوتابیش هەروەها لە قوتابخانەی سەرەتایی کار دەکەن.
- قوتابخانەی سەرەتایی بەخۆڕاییە. منداڵان هەموو کتێبەکانی وانە و هەروەها کتێبی واجبی ماڵەوە و قرتاسیەکان بەقەرز پێدەدرێت. حکوومەت و شارەوانی هەموو تێچوونەکانی بەڕێوەبردنی قوتابخانە دەدەن.
- بۆ نانی نیوەڕۆی گەرم لە قوتابخانە باوان تێچوونی خواردن دەدەن. منداڵان بۆیان هەیە نانی نیوەڕۆی پێچراوەی خۆیان پێ بێت.
- دانیشتنەکانی باوان و مامۆستایان ساڵێ دوو جار بەڕێوە دەچێت و گەر پێویست بکات بە ئامادەبوونی وەرگێڕ بەڕێوە دەچێت.
- لە یاسای قوتابخانە ناچارییەکانی حکوومەتدا هاتووە هەموو منداڵان، بێ جیاوازی لە توانایی یان کێشەکانی فێربوون، بۆیان هەیە لە قوتابخانەی ناوچەیی خۆیاندا بە باشی بخوێنن.
- لەم یاسایەدا هاتووە ئەو منداڵانەی جگە لە زمانی ئایسلەندی زمانی دایکیان هەیە، بۆیان هەیە بەباشی ڕاهێنانی زمانی ئایسلەندیان بۆ بکرێت.
- هەروەها قوتابخانەکانی پەروەردەکردنی تایبەتیش بەڕێوە دەچن بۆ ئەو منداڵانەی لە پێشکەوتن دوا کەوتوون و هەندێجار لەوانەیە لە قوتابخانەیەکی گشتی باشتر بێت.
- قوتابخانە سەرەتاییەکان دەبێ ڕێنمایی بەرنامەی وانەی وەزارەت پەیڕەو بکەن. ئەمە واتا منداڵان لە هەر کوێ دەژین دەبێ ڕاهێنانی ستانداردی یەکسانیان بۆ بکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە قوتابخانەکان بواری بایەخپێدانی جیاوازیان هەبێت.
- ساڵی خوێندن لە کۆتایی مانگی ئابەوە تاکوو ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانە.
- ساڵپێوی / ڕۆژژمێری هەر قوتابخانەیەکت لەبیر بێت- ڕۆژانی پشوو منداڵان مەنێرەوە بۆ قوتابخانە!
- پشوودانی زستان2-3ڕۆژ لە قوتابخانەکان لە کۆرسی پاییز و بەهار دایە. پشوودانی جەژنی سەری ساڵ و پشودانی جەژنی گاوڕانیش هەیە.
- لە هەر ساڵێکی خوێندندا چەند ڕۆژ هەیە بۆ ئامادەکردنی مامۆستا، ئەو کاتەی قوتابخانە نییەبەڵام مامۆستاکان چالاکییەکانی قوتابخانە ڕێک دەخەن.
- ئەو کاتەی لە دەرەوەی پشوودانی فەرمی ڕۆژانی ئامادەبوونی مامۆستا و پشوودانی جەژنیسەری ساڵ و جەژنی گاوڕان بێ، لەوانەیە تێچوونی چاودێری منداڵ لە بنکەکانی ڕابواردنبدرێت.
- ئامادەبوون لە قوتابخانەی سەرەتایی بەزۆرییە . بۆ پشودانی بەدەر لە پشودانی فەرمی دەبێ داواکاری پێشکەش بکرێت.
- هەروەها ڕاپۆرتی نەخۆشبوونی منداڵ لە ڕێگەی مێنتۆر یان نووسینگەی قوتابخانەوە پێویستە.